۱۳۹۳ دی ۵, جمعه





لۆگۆیەک لە نیوخۆی وڵاتەوە بۆ پێشمەرگەکانی نێوخۆی وڵات(پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)



هونەرمەندێک لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتەوە لە وڵامی  ڕاپرسی و بانگەوازی پارێزەرانی ڕۆژهەلات دا ئەم لۆگۆیەی بە دیاری بۆمان ناردوە، دەیخەینە بەر سەرنجی بینەران و خوێنەران بۆ ئەوەی رای خۆیانی لە سەر بڵێن.

ڕاپرسی لە بارەی لۆگۆ بۆ پارێزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان


ئەم لۆگۆیانە لە لایەن چەند هۆ کەس لە دۆستان و هۆگرانی پاریزەرانی رۆژهەلاتەوە بۆمان هاتوون تا یەکیکیان بکەین بە لۆگۆی  خۆمان. ئیوە کام یەک لەم لۆگۆیانە بۆ پاریزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان بە گونجاو دەزانن؟ ئایا دەتوانن لۆگۆیەکی گونجاوتر، ئامادە و پێشنیار بکەن؟








دەتوانن بەم ئیمەیلە ولامی خۆتانمان بۆ بنێرنەوە:

krdistanrojhalat@gmail.com
هەر وەها  پەیام و کۆمێنت  بۆ ئەم وێبلاگە و پەیجی پارێزەرانی رۆژهەلاتی کوردستان بنووسن:

پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان

https://www.facebook.com/pages/

۱۳۹۳ دی ۴, پنجشنبه

فڕۆکەیەکی سیخوڕیی سوپای پاسداران لە ناوچەی شنۆ کەوتە خوارەوە

(سەرچاوەیەک لە پاڕێزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ)




بە گویرەی ئەو هەواڵانەی لە پارێزەرانی رۆژهەلاتی کوردستان لە ناوچەی شنۆوە پیمان گەیشتوون، ئەمڕۆ٤ /١٠/١٣٩٣ ، دەوروبەری سەعات ٢ی دوانیوەڕۆ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەهپادێکی ڕێژیمی دژ بە کوردی ئێران لە نێو باخەکانی دێی شاوانێ  بەربۆتەوە.
 ئەم فڕۆکەیە کە بە مەبەستی سیخوڕی و شناسایی، لە باندێکی تایبەت هەڵکەوتوو لە خوارەوەی ئاوایی بێژاوێ بۆ سەر ئاسمانی شنۆ بە تایبەتی کوێستانەکانی ناوچە، بەڕێ کرابوو، نزیکەی چارەکێک دوای سووڕانەوە بە ئاسمانی ئەم ناوچەیە دا، کەوتە خوارەوە.ئەم فڕۆکەیە لە کاتیک دا بە سەر ئاسمانی ناوچەکە دا دەخولایەوە کە هیزە جەکدارەکانی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی خەریکی بەڕیوەبردنی مانۆڕ(رزمایش)ی محەممەد ڕەسوڵوللا  لە پاریزگەی ورمێ بوون و دەیانەویست توانا و هیزی نیزامیی خۆیان پێشان بدەن!!
دیارە پارێزەرانی ڕۆژهەلات لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە ئاگادار کرابوونەوە کە سوپای پاسداران بۆ هەڵگرتنی شوین پێی ئەوان لە ناوچەکانی شنۆ، دۆڵ و دەشتەبێڵ، مەرگەوەڕ،دەیەوێ بە فڕۆکەی سیخوڕی زانیارییان لە سەر کۆبکاتەوە و دەستیان لێ بوەشێنێ. هەر بۆیە ئامادەیی بەرەوڕووبوونەوە لە گەل هەر هێرشێکیان هەبووە.  چەند سەرچاوەیەکی خۆجێیش پێیان ڕاگەیاندووین کە چەند دەقیقەیەک بەر لە بەربوونەوەی فڕۆکەکە، دەنگی تەقەی چەکی قەنناسەیان لە کویستانەکانی پشت شاری شنۆ بیستوە. بببە پیی زانیارییەکان، دامە دەزگاو هێزە سەرکوتکەرەکان رەوشێکی توندی ئەمنییەتیان گرتوەتە بەر بۆ ئەوەی هیچ زانیارییەک بە تایبەتی فیلم و وینەی بەربوونەوە یا راگویزرانی ئاسەوارەی ئەم فڕۆکەیە، بڵاو نەبێتەوە.

پارێزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە ناوچەی شنۆوە ، پێیان راگەیاندووین کە لە هەواڵەکانی داهاتوو دا زانیاریی زیاترمان بۆ دەنیرن.