۱۳۹۳ مهر ۸, سه‌شنبه

بۆ تازە ترین گیانبەختکردوی ڕۆژهەڵات هەژار قاسمی.
ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی-ئۆسلۆ



گیان لەدەست دانی هەژار قاسمی بێشک بۆ هەمومان جێگای داخ و پەژارەیە. بۆیە سەرەتا لە بنەماڵەی، دۆستانی و هەمو تێکۆشەرانی دیموکرات و هاوسەنگەرانی پڕ بەدڵ سەرە خۆشی ئەکەم و لە ناخی دڵمەوە خۆم بە شەریکی خەم ئەزانم.
ئەمڕۆ ئەو هەواڵەم بیست، تەزاندمی، بۆ ئەبێ سادە ترین داواکاری ئێمە بە خوێنی گەنجان و جلی ڕەشی بنەماڵەکان واژۆ بکرێت؟ بۆ ئەبێ داری ئازادی و ڕزگاری لە وڵاتی ئێمە تینوی خوێنی لاوەکانمان بێت؟ بۆ ئەبێ فرمێسکی شیوەن و هەناسەی سارد و کزەی سووتانی جەرگەکان و لە دەست دانی ژیان، دەسە پارەی خەرمانی شۆڕشێکی ئینسانی بێت لە وڵاتە نغرۆکراوەکەی ئێمە؟ بۆ ئەبی و دەیان بۆ ئەبێی دیکە.
هەژار و هەژارەکانی دیکە، هەموان موڵک و ڕۆڵەی هەمو گەلی کورد و ئازیز و کەس و کاری هەمو ئازادیخوازێکی ڕاستەقینەن بە هەر ڕوانگەیەکەوە. هەژار نەمردوە و نامرێت، هەژار ئینسانێکە کە ژیانی کرد بە ورە و تێکۆشان و تێکۆشانی کردە مشخەڵ و لە تاریکەشەوی نەهامەتیدا دایە دەستی هاوزنجیرەکانی، دایە دەستی هاو چارەنووسەکانی، هەژار چرای ڕووناکی دەستی هەژارانی کوردستانە. لە دڵماندایە و بە زیندوویی ئەمێنێتەوە.
هەژار نەمردوە. مردو ئەوکەسانەن کە خۆیان و مافەکانیان و شۆڕشیان لە بیر کردوە، مردو ئەوکەسانەن کە هەمو قوربانی و گیانبازی هەژار و هەژارەکان بێ بایەخ ئەکەن، مردو ئەو خۆ فرۆشانەن کە ویژدان و کەرامەت و مرۆڤایەتییان بە هەندێک خۆشی و سەروەتی کاتی فرۆشت، هەژار زیندوە و هەر دڵۆپ خوێنی هەژار خاڵێکە لە سەر ئاڵای ئاواتەکانمان و ئەو ئاڵایەی کە بە خوێنی هەژار و هەزاران گیانبەختکردوی دیکە خوێنین بوە، لە سەر شانمان بەرز و شەکاوە ڕا ئەگرین.
یادی هەژار بەرز و ڕێگای پڕ لە ڕێبواری ڕاستەقینە بێت
بە هیوای هاتنە دی ئاواتەکانی هەژار و هەمو گیانبەختکردوانی ڕێبازی ئازادی.

 (له‌ فه‌یسبووکی نووسه‌ر وه‌رگیراوه‌)


۱۳۹۳ مهر ۷, دوشنبه

ناوی 5 کوژراوی تێکهه‌ڵچوونه‌که‌ی ناوچه‌ی به‌ربنه‌ی‌ پیرانشار ڕوون بۆوه‌



هه‌ر وه‌ک پێشتر ڕامان گه‌یاندبوو، شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ له‌ سه‌ر هه‌ینیی رابردوو (3له‌ سه‌ر 4ی ره‌زبه‌ر)، ده‌سته‌یه‌ک له‌ پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ڕه‌وتی گه‌شت و گه‌ڕانی خۆیان له‌نێو خاک و خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی نێشتمان دا، له‌ نیوان گونده‌کانی زێوکه‌ و ماشکان له‌ ناوچه‌ی به‌ربنه‌ی پیرانشار، له‌ گه‌ڵ که‌مینی پاسدارو جاشه‌کانی ڕیژیمی کوردکوژی کۆماری ئیسلامی به‌ره‌وڕوو بوون. ئه‌م چه‌کدارانه‌ی ڕێژیم که‌ کاری هه‌موو شه‌وێکیان  ڕاوڕووتی کاسبکاران و کۆڵبه‌ران و کوشتنی خه‌لکی زه‌حمه‌تکێشه‌، پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان دایه‌ به‌ر ده‌سڕێژ. به‌لام  هاوڕێیانمان  به‌ گورجی لێیان وه‌ده‌ست هاتن و بڕیاریان دا له‌ هه‌ڵمه‌تێکی پێشمه‌رگانه‌ و هه‌لۆئاسادا، هه‌م تۆڵه‌ی نوێترین شه‌هیدی ڕێگای ڕزگاری، هه‌ژار قاسمیی هاوسه‌نگه‌ریان  بکه‌نه‌وه‌، هه‌م ده‌رسێکی وا به‌و  مرۆڤکوژ و چه‌ته‌ و ڕێگرانه‌ بده‌ن که‌ جارێکی دیکه‌ نه‌وێرن وا به‌ هاسانی بچنه‌ سه‌ر ڕێی  خه‌ڵک.  پاریزه‌رانی رۆژهه‌لات هه‌ڵیان کوتایه‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی هیزه‌کانی ڕیژیم و به‌ جۆرێک ئاگربارانیان کردن که‌ هه‌موانیان  به‌ شپرزه‌یی له‌ حه‌شارگه‌کانیان ده‌رپه‌ڕاند. ئه‌م زه‌بره‌ی ڕۆڵه‌کانی نیشتمان به‌ ڕاده‌یه‌ک تووشی ترس و شله‌ژاویی کردبوون که‌ دوای تیکشکان و له‌ کاتی راکردنیش دا، جاشه‌کان و هیزی ئینتیزامی سه‌رلێشێواوانه‌ ته‌قه‌ له‌ یه‌کتر ده‌که‌ن و ژماره‌یه‌کی دیکه‌شیان به‌م هۆیه‌وه‌ ده‌کوژرێن و بریندار ده‌بن.‌
ناوی ئه‌و پاسدار و به‌کرێگیراوه‌ کوژراوانه‌ی تا ئێستا روون بوونه‌وه‌ بریتین له‌: 1- حه‌یده‌ر زولفه‌قاری که‌ ده‌گوترێ فه‌رمانده‌ی یه‌کێک له‌ پایگا نیزامییه‌کانی ناوچه‌ی لاجانه. 2- شاهین که‌ریمی 3- که‌ریم عه‌لیزاده‌ 4- عه‌لی قوڵیزاده‌. هه‌ر وه‌ها له‌ نێو کوژراوه‌کان دا شاهین ناوێکی دیکه‌ هه‌یه‌ که‌ شۆره‌ته‌که‌ی نه‌زانراوه‌. ئه‌و کوژراوانه‌ به‌ ته‌راکتۆر له‌ شوێنی شه‌ڕگه‌ دوور خراونه‌وه‌.
شایانی باسه‌ ماڵپه‌ڕه‌کانی سه‌ر به‌ ده‌زگای ئیتلاعات و سوپای پاسداران، دانیان به‌ که‌مین دانانه‌وه‌ی هێزه‌کانی خۆیان  له‌ ناوچه‌ی به‌ربنه‌ی پیرانشار بۆ پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا ناوه‌ و باسی "تێکهه‌ڵچوونی سه‌ختی چه‌ندین سه‌عاته"‌یان  له‌  نێوان زیوکه‌ و ماشکان  دا کردوه‌. به‌لام ئاماری کوژراوانی خۆیان له‌ خه‌ڵک شاردوه‌ته‌وه‌.
ئه‌م زه‌بره‌ی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌لات‌  له‌ هێزه‌کانی ڕێژیم دوابه‌ دوای شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان‌ هه‌ژار قاسمی، بووه‌ هۆی دلخۆشیی خه‌ڵکی  پیرانشار و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر. له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ بۆ ئه‌و چه‌کدارانه‌ی که‌ کاریان ڕاوڕووت و کوشتنی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و کاسبکار و که‌مین دانانه‌وه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ و تیکۆشه‌رانی کوردستانه‌،ده‌توانێ ده‌رسی عیبره‌ت بێ. ئه‌وان هه‌ر وایان بۆ ناچته‌ سه‌ر و سه‌رئه‌نجام باسکی به‌هیزی گه‌ڵ ده‌یانگاتێ.
لێپرسراوی میدیایی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان

7ی ڕه‌زبه‌ری 2714

۱۳۹۳ مهر ۶, یکشنبه

لێپرسراو میدیایی "پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان" بۆ ڕاگه‌یه‌نه‌کان:
چالاکییەکانمان بەربڵاوتر دەکەین
یەک شەممە, 28 سێپتامبر 2014


رۆژهەڵات تایمز: "پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان" دەڵێن هەروا لە کارو چالاکییەکانیان لە باکوور تا باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام دەبن‌و هەواڵی ماڵپەرەکانی حکوومەتیش سەبارەت بە زیانەکانیان وەدرۆ دەخاتەوەو دەڵێن: "ئێمە سەلامەتین‌و لە کارو چالاکییەکانمان لە باکوورەو بۆ باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامین."
هەر چەند لە ماوەی چەند حەوتووی رابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باکوورەو تا باشوور یان بە واتایەکی تر لە ورمێ‌و سەڵماسەوە تا کامیاران‌و کرماشان هەواڵی کارو چالاکیی "پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان" هەواڵ‌و مانشێتی زۆربەی راگەیەنە گشتییە کوردی‌و دەرەکییەکان بووە، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران بێدەنگییەکی تەواوی خستبووە سەر ئەو هەواڵانەو بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو، لە بڵاو کردنەوەیان خۆی دەبوارد، بەڵام نەیانتوانی تاسەر ئەم بێدەنگییە بپارێزن‌و لە دوو رۆژی رابردووەوە ماڵپەرەکانی سەر بە دەزگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بەشێوەی تایبەتی خۆیان دەستیان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چالاکی‌و تێکهەڵچوونەکانی نێوان جاش‌و پاسداران لەلایەک‌و "پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان" کردووە. سەبارەت بە دوایین هەواڵێک کە لە ماڵپەرێکی ئیتلاعاتەوە بڵاو کراوەتەوە، لێپرسراوێکی میدیایی "پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان" بە بڵاو کردنەوەی روونکردنەوەیەک دەڵێ: "لە تێکهەڵچوونەکەی پیرانشار هیچ هاورێیەکمان شەهید نەبووەو و له‌ به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی ریژیم کوژراو و برینداری زۆریان هه‌یه‌ که‌ دوای روونبوونه‌وه‌ی ناوی کوژراوه‌کان، رایده‌گه‌یه‌نین".

روونکردنه‌وه‌ی لیپرسراوی‌ میدیایی‌"پاریزه‌رانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان"
ئه‌مڕۆ به‌یانی‌ سایته‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ ئێران له‌ كوردستان، هه‌واڵی‌ له‌ كه‌مین كه‌وتنی‌ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی‌ سه‌ر به‌ "پاریزه‌رانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان"یان له‌ ورمی‌‌و پیرانشار بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ شاری‌ پیرانشار ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌، كه‌وتوونه‌ته‌ كه‌مین ‌و هه‌موویان تێداچوون.
لیپرسراوی‌ میدیایی‌ "پاریزه‌رانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان" ئه‌م هه‌واڵه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵیت:" له‌ تێكهه‌ڵچوونه‌که‌ی پیرانشاردا، هیچ هاوڕێیه‌کمان شه‌هید نه‌بووه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی رێژیم کوژراوو بریندارێکی زۆریان هه‌یه‌ که‌ دوای روونبوونه‌وه‌ی ناوی کوژراوه‌کان، رایده‌گه‌یه‌نین".

هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ ئێران هه‌واڵی‌ پێكدادانی‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ له‌ شاره‌كانی‌ سنه‌، كامیاران‌ و كرماشانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، به‌لام هه‌مان لبپرسراو ده‌ڵێت كۆی‌ پێشمه‌رگه‌كانیان له‌ خواروو و ناوه‌راست‌ و سه‌رووی‌ كوردستان سه‌لامه‌تن و ده‌زگای‌ میدیایی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ ناڕاست به‌ مه‌به‌ستی‌ ئه‌منییه‌تی‌كردنی‌ كوردستان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

لیپرسراوی‌ میدیایی‌ "پارێزه‌رانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان" ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ هێزه‌كانیان درێژه‌ به‌ چالاكییه‌كانیان ده‌ده‌ن له‌ خوارووی‌ كوردستانه‌وه‌ تا سه‌رووی‌ نیشتمان.

۱۳۹۳ مهر ۴, جمعه

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی بۆ پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان


 بەڕێز حیزبی دێموکراتی کوردستان!به‌ڕێز پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان !

سڵاو و ڕێز،

هەواڵی شەهیدبوونی کاک هەژار قاسمی خەڵکی مەهاباد، لە تێکهەڵچوونێکی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەهریمەنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هەموومانی تاساند و خەفەتباری کردین.بەناوی تێکڕای ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سوئێد، بە بۆنەی شەهید بوونی کاک هەژار قاسمی، پێشمەرگەی کۆڵنەدەر و نەبەز و ئاشکرای ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پێشمەرگەی ریزەکانی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، سەرەخۆشی لە ئێوە تێکۆشەرانی دێموکرات ، پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەهیدە و هەموو ئازادیخوازانی کوردستان دەکەین و ئاواتەخوازین کە رێگای خەباتی ئەو شەهیدە نوێیە و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی نەتەوەکەمان پڕ ڕێبوار و بە بەرهەم بێ.
ئێمە بەڵێن دەگەڵ حیزب و شەهیدان نوێ دەکەینەوە کە تا وەدیهاتنی ئامانجی بەرز و پیرۆزی شەهیدانی سوورخەڵاتمان کە رزگاریی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە رەواکانییەتی، رێبواری ئەو رێگا پیرۆزەین و کۆڵی لێنادەین.ئێمە هەر هەمان رۆڵەکانی سەنگەری بەرگریی نەتەوەکەمانین و بۆ هەر چەشنە هاوکارییەک ئامادەین.
بژی کوردستان، بژی هێزی پێشمەرگە و پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان.کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان- سوئێد26/9/2014

 راگه‌یه‌ندراوی لێپرسراویی میدیایی "پاریزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان"
تێکۆشانی ئێمه‌ له‌ ڕۆژهه‌لاتی کوردستان
 به‌ شه‌هیدبوونی ڕۆڵه‌ فیداکاره‌کانی وه‌ک هه‌ژار قاسمی به‌ گوڕتر ده‌بێ.
بۆ به‌رچاوی:
خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری کوردستان!
ڕاگه‌یه‌نه‌کانی کوردستان!
سه‌رجه‌م خوازیارانی زیندوو ڕاگرتنی خه‌بات و به‌رخۆدان له‌ ڕۆژهه‌لاتی کوردستان!



پێتان راده‌گه‌یه‌نین که‌ ڕۆڵه نیشتمانپارێزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، له‌ درێژه‌ی جێبه‌جێکردنی بڕیاڕ و ئیراده‌ی  خۆیان بۆ زیندوو راگرتنی خۆڕاگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سته‌م و زۆرداری له‌ ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، له‌ چه‌ند حه‌وتووی رابردوو دا کۆمه‌ڵێک گه‌شت و چالاکییان له‌ قووڵایی ناوچه‌ جیاجیاکانی پارێزگه‌ی ورمێ دا، به‌ڕێوه‌ بردوه‌.  له‌و ماوه‌یه‌ دا  له‌ گه‌ڵ زنجیره‌یه‌ک که‌مین و هێڕشی یه‌ک به‌ دوای یه‌کی پاسداران و هیزه‌ چه‌کداره‌کانی دیکه‌ی رێژیمی کوردکوژی کۆماری ئیسلامی به‌ره‌وروو بوون. به‌لام هاوڕێیانمان هه‌موو جارێ، که‌مین و ڕێگری و په‌لاماری ئه‌و هیزه‌ دژی گه‌لییانه‌یان به‌ توندی تێک شکاندوون و سه‌ره‌رای ده‌ربازبوون له‌ ناوچه‌ی شه‌ره‌کان و درێژه‌دان به‌ چالاکییه‌کانیان، ده‌ستێکی باشیشیان لێوه‌شاندوون که‌ هێندێک له‌و زه‌برانه‌ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ و راگه‌یه‌نه‌کانیش لێیان ئاگادارن.
به‌ داخه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نین له‌ که‌مینێکی هیزه‌کانی دوژمن له‌ قوولایی ناوچه‌ی شنۆدا له‌ حه‌وتووی رابردوو دا،هاوڕێی پێشمه‌رگه‌مان هه‌ژار قاسمی، که‌وته‌ به‌ر ده‌سرێژی به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی و گیانی له‌ ده‌ست دا. هه‌ژار قاسمی، خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد، پێشمه‌رگه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو که‌  بوێری و ئه‌زموونی خۆی  له‌ هه‌ڵسووڕان و کاری پێشمه‌رگانه‌ له‌ تیمی و ناوچه‌ی جیاوازدا، خستبووه‌ خزمه‌ت پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان.
به‌ شه‌هیدبوونی هه‌ژار قاسمی، نه‌ته‌وه‌که‌مان یه‌کێک له‌ ڕۆڵه‌ به‌وه‌جه‌کانی خۆی و ئێمه‌ش هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێیانی هه‌ژار، که‌سی هه‌ره‌ خۆشه‌ویستی خۆمان له‌ ده‌ست دا.به‌ڵام خوێنی هه‌ژاری پێشمه‌رگه‌ و نه‌ترس، ئێمه‌ی له‌ سه‌ر درێژه‌دانی ڕێگاکه‌ی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان و جینا‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان شێلگیرتر کردوه‌. هه‌ر بۆیه‌ شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ له‌ سه‌ر هه‌ینیی رابردوو (3له‌ سه‌ر 4ی ره‌زبه‌ر)، ده‌سته‌یه‌ک له‌ پارێزه‌رانی نیشتمان له‌ ناوچه‌ی به‌ربنه‌ی پیرانشار، له‌ کاتی رووبه‌رووبوون له‌ گه‌ڵ که‌مینێکی هیزه‌کانی ڕێژیم ، به‌ توندی و به‌ خێرایی وڵامیان دانه‌وه‌ و له‌ تیکهه‌ڵچوونێکی چه‌ند سه‌عاته‌ دا، له‌ سه‌نگه‌ره‌کانی خۆیان وه‌ده‌ریان نان و له‌و په‌ڕی شپرزه‌یی دا ڕاویان نان.

خه‌ڵكی زۆرلێکراو و بێبه‌شی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان!
 ئێمه‌ پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان وه‌ک رامان گه‌یاندوه‌ دڵگه‌رم و هیوادار به‌ پشتیوانیی ئیوه،هاتووینه‌ مه‌یدان تا سەرکوت و تاوانەکانی ڕێژیمی کوردکوژی ئێران لە دژی ئێوه‌ بێ وه‌ڵام نه‌هێڵینەوە. ئێمه‌ له‌ خه‌یانه‌ت و خۆفرۆشیی سیخوڕ و هاودەستەکانی دەزگا جینایەتکارەکانی ئەو ڕێژیمە خۆش نابین. لە ئاست کوشتن و تالانی کۆڵبەران و کاسبکارانی زەحمەتکێش و بێدەرەتان بێدەنگ نابین. مەوادفرۆشەکان و بازرگانانی ماددە سڕکەرەکان به‌ به‌ڵای گیانی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان ده‌زانین وبه‌گژیان دا ده‌چینه‌وه‌.ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ و سه‌رکوتی زمان و کولتوور و شوناسی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌ده‌ین، له‌ سه‌رڕێیان ده‌بین به‌ به‌ربه‌ست. ئێمه‌ ڕێگای پڕشانازیی هه‌موو ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ کوردانه‌ی له‌ به‌ندیخانه‌کان یا له‌ سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تی یا له‌ شار و پێته‌خته‌کانی جیهان و‌به‌ هۆی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌، گیانیان لێ ئه‌ستیندراوه‌، درێژه‌ ده‌ده‌ین.خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له‌ ئامێزی ئێوه‌ دا بێ کۆتایییه‌ و هه‌تا گۆڕکردنی زۆرداری و بیمافی و بنده‌ستی به‌رده‌وام ده‌بێ.
له‌ کۆتایی دا به‌داخبوونی خۆمان و هه‌موو پاریزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له‌ شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌ی ئازا وتیکۆشه‌ری ماندوویی نه‌ناس، هاوڕێی خۆشه‌ویستمان کاک هه‌ژار قاسمی ڕاده‌گه‌یه‌نین. به‌م بۆنه‌یه‌‌شه‌وه له‌ قووڵایی دله‌وه‌ ‌ له‌ بنه‌ماله‌ی ئه‌و شه‌هیده‌، له‌  له‌ حیزبی دیموکراتی کوردستان و هه‌موو خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌ین. هه‌موو لایه‌کیش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ تێکۆشانی ئێمه‌ له‌ ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به‌ شه‌هیدبوونی ڕۆڵه‌ فیداکاره‌کانی وه‌ک هه‌ژار قاسمی به‌ گوڕتر ده‌بێ.
لێپرسراوی میدیایی
پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
4ی ڕه‌زبه‌ری 2714ی کوردی
26ی سێپته‌مبری 2014




"پاریزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" گوڵێکی سوور پێشکەشی نیشتمان و نەتەوەکەی دەکا:


پێشمەرگەی قارەمان تازەترین شەهیدی سوورخەلاتی ڕۆژهەلاتی
کوردستان هەژار قاسمی



۱۳۹۳ شهریور ۲۹, شنبه

توضیحی بر اهداف ، فعالیتها و درخواستهای "مدافعان شرق کردستان "


به جمهوری اسلامی  ایران که همه حقوق ملتمان را غصب کرده‌ است اعلام کنیم که سرکوب و اقداماتشان در دشمنی با  مردم شرق کردستان  را بی جواب نخواهیم گذاشت. 



نزدیک به ٢ هفته است که زنجیره ای از فعالیتها در مناطق مختلف شرق کردستان  از طرف ما شروع شده است . بازتاب فعالیتهایمان در رسانه‌ها به ویژه  درهم شکستن  دو کمین گسترده‌ نیروهای مسلح  جمهوری اسلامی در مناطق سردشت و مریوان  از طرف رزمندگان ما ،  سبب شده که تحلیل و تفاسیر مختلف  بعضا نادرست در باره فعالیت هایمان منتشر شود.
برای از بین بردن هر نوع ظن و گمان و تحلیل  نادرست ، لازم میدانیم برای روشن شدن افکار عمومی و رسانه‌ها و مخصوصا مردم وطن پرستمان یادآور شویم که ما از آغوش ملت خودمان سربر آورده ایم . دختران و پسران مبارز و آزادیخواه شرق کردستان هستیم که بسان پیشمرگ ومدافع مردمان شرق کردستان به میدان آمده ایم .ما تلاش می کنیم در گروه و تیم های جداگانه در هر منطقه ای که لازم بدانیم، حضور داشته باشیم. می خواهیم به جمهوری اسلامی  ایران که همه حقوق ملتمان را غصب کرده‌ است اعلام کنیم که سرکوبگری و جنایاتش علیه‌  مردم شرق کردستان  را بی جواب نخواهیم گذاشت. به جاسوسان و همدستان دستگاه جنایتکار رژیم اعلام میکنیم اگر دست از خیانت و خود فروشی بر ندارید ، دست قدرتمند انقلابیون کردستان به شما خواهد رسید . به آدمکشان و غارتگران مسلح  مزدور رژیم  جمهوری اسلامی اعلام می داریم که در برابر کشتن و غارت کاسبکاران وکولبران زحمتکش ساکت نخواهیم نشست. ما به میدان آمده ایم تا به سوداگران مرگ و فروشندگان و عاملان توزیع مواد مخدر اعلام کنیم دیگر اجازه نمیدهیم که دختران و پسران  مردم کردستان را  معتاد کنید و زندگی و آینده شان را بر باد دهید. به میدان آمده ایم تا به‌ مردم کردستان یادآور شویم که  جنبش کردستان و نیروی پیشمرگ و مبارزان ملتمان نیازمند همکاری و پشتیبانی مالی آنان هستند  و تنها با پشتیبانی مادی و معنوی آنان میتوانند بر روی پای خود بایستند وبرای ادامه‌ مبارزه‌ و رشد و اعتلای فعالیتهایشان  در کردستان ایران بر آن تکیه کنند.
 ما همه نیروهای مبارز شرق کردستان به خصوص حزب دموکرات کردستان را پشتیبان خود، و خودمان را پشتیبان  آنان میدانیم . از مردم شرق کردستان سپاسگزاریم  که  به‌ گرمی از  ما پشتیبانی و استقبال کرده اند. اگرچه هدف فعالیت های ما کار سیاسی و روشنگری و آگاهی دادن است ولی هر  هجوم  مسلحانه‌ای علیه‌ خود را به شدت  پاسخ میدهیم .

مردم ستمدیده کردستان  !
انتظارمان ازهمگی شما و هر انسان شرافتمند و وطن پرست شرق کردستان این است که با همه توان  و از هر راهی که امکان پذیر است ازما فرزندان خود پشتیبانی کنید . تحرکات و توطئه‌چینی نیروهای دشمن را به ما اطلاع دهید . خیانتکاران ومزدوران را  به‌ ما معرفی کنید. محل دقیق تولید و اختفای مواد مخدر و هویت باندهای فروش موادرا به‌ ما اطلاع دهید. کمک های مالی خود برای جنبش شرق کردستان وپیشمرگان جان برکف این سرزمین را به‌ ما تحویل دهید تا  در کمال امانتداری آنها را به‌ مقصد برسانیم.
 جهت اطلاع عموم اعلام میکنیم  که‌ ما مدافعان شرق کردستان بیانیه‌ها و خبرنامه‌ها و مواضعمان را از طریق سایت مخصوص خودمنتشر میسازیم . اما از آنجا که‌ امکانات اطلاع رسانی ما محدود است ازرسانه‌های آزاد و همه‌ روزنامه‌نگاران دوستدار رهایی ملت کرد استدعا داریم پیامهای ما و اخبار فعالیت هایمان را در حد توان خود پوشش دهند.
با آرزوی پیروزی رزمندگان مدافع شرق کردستان ،
شکست  و رسوایی برای دشمنان آزادی ملت کرد.
مسئول مرکز خبررسانی "مدافعان شرق کردستان"

٢٩ شهریور  ١٣٩٣
٢٠ سپتامبر ٢٠١٤
ڕوونکردنەوەیەک لە "پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان"ەوە
ئێمە له‌ ئامێزی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆمان هه‌ڵقووڵاوین.کچ و کوڕە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانین کە وەک پارێزەر و بەرگریکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتووینە مەیدان.


بۆ دوو حەوتوو دەچێ کە زنجیرەیەک چالاکی و تێکۆشان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئێمەوە دەستی پێکردوە. دەنگدانەوەی چالاکییەکانمان لە میدیاکاندا بە تایبەتی تێکشکاندنی دوو کەمینی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکانی سەردەشت و مەریوان لە لایەن هاوڕێیانمانەوە ، بووە بە هۆی ئەوە لێکدانەوە و خوێندنەوەی جۆراوجۆر لە بارەی کار و تێکۆشانی ئێمە بڵاو بێتەوە.
بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه‌ گومان و لێکدانه‌وه‌یه‌کی ناراست، بە پێویستی دەزانین بۆ بیروڕای گشتی و میدیاکان و بە تایبەتی خەڵکە نیشتمانپەروەرەکەمان روونی بکەینەوە کە ئێمە له‌ ئامێزی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆمان هه‌ڵقووڵاوین. کچ و کوڕە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانین کە وەک پارێزەر و بەرگریکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتووینە مەیدان. ئێمە هەوڵ دەدەین لە گرووپ وتیمی جیاوازدا لە هەر ناوچەیەک بە پیویستی بزانین، حوزوورمان هەبێ. دەمانەوێ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دەستی بە سەر هەموو مافەکانی نەتەوەکەمان داگرتوە،ڕابگەیەنین کە سەرکوت و تاوانەکانی لە دژی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ وه‌ڵام ناهێڵینەوە. بە سیخوڕ و هاودەستەکانی دەزگا جینایەتکارەکانی ئەو ڕێژیمە ده‌ڵێین ئەگەر واز لە خەیانەت و خۆفرۆشی نەیەنن،دەستی بە هێزی شۆڕشگێڕانی کوردستان پێتان دەگا. بە ئینسانکوژ و تاڵانچییە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی راده‌گەیەنین کە لە ئاست کوشتن و تالانی کۆڵبەران و کاسبکارانی زەحمەتکێش و بێدەرەتان بێدەنگ نابین. هاتووینه‌ مه‌یدان تا بە مەوادفرۆشەکان و بازرگانانی ماددە سڕکەرەکان ڕابگەیەنین چی دیکە ڕێگاتان پێ نادەین کچان و کوڕانی خەڵکی کوردستان گیرۆدەی ماددە سڕکەرەکان بکەن و ژیان و داهاتوویان به‌رباد ده‌ن. هاتووینه‌ مه‌یدان تا وەبیر خەڵکی کوردستان بێنینەوە کە بزووتنەوەی کوردستان و هێزی پێشمەرگە و تێکۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ‌پێویستیان بە هاوکاری و پشتیوانیی ماڵیی ئەوان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن لە سەر پێی خۆیان ڕابوەستن و بۆ چالاککردنەوەی خەبات و تێکۆشانی خۆیان  لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمانەکەمان دا،  پشتی پێ ببەستن.
ئێمە سه‌رجه‌م هێزە خەباتکارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە پشتیوانی خۆمان و خۆمان بە پشتیوانی ئەوان دەزانین. سوپاسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دەکەین کە پشتیوانی و پێشوازییان لە تێکۆشان و چالاکییەکانمان کردوە. ئەگەرچی ئامانجی تێکۆشانی ئێمە کاری سیاسی و ڕوونکردنەوە و وریاییدانە،بەڵام هەر دەستێک بیهەوێ بە چەک بەرەوڕوومان بێتەوە،بەرگری لە خۆمان دەکەین و بە توندی بەرەنگاری دەبینەوە.
خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی کوردستان!
چاوەڕوانیمان لە ئیوه‌ بە گشتی‌و هەموو مرۆڤێکی شەرافەتمەند‌و نیشتمانپەروەری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئەوەیە بە هەمووتواناتانەوە‌و لە هەر ڕێگایەکەوە بۆتان دەکرێ پشتیوانی ڕۆلەکانی خۆتان بن. پیلان‌و جموجۆڵی هێزەکانی دۆژمنمان پێ ڕابگەیەنن. خەیانەتکاران‌و خۆفرۆشانمان پێ بناسێنن، لە تاقیگە‌و ئاشپەزخانەی بازرگانانی ماددە سڕکەرەکان، ئاگادارمان بکەنەوە. یارمه‌تی‌و هاوکاریی ماڵیی خۆتان بۆ بزووتنه‌وه‌ی  ئەوەی بتوانین باشتر درێژە بە ئەرکەکانمان بدەین.
   ئێمە "پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" بۆ بڵاوکردنەوەی بەیاننامە و ئاگاداری و بۆ ڕاگەیاندنی هەواڵی چالاکی و تێکۆشانمان پەیج و ماڵپەڕی تایبەت بە خۆمان هەیە.بەو هۆیەوە کە توانای راگەیاندنی ئێمە سنووردارە داوا لە میدیاکان دەکەین لە بڵاوکردنەوەی دەنگ و پەیامی ئێمە و هەواڵی چالاکییەکانمان، درێغی نەکەن.
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی ڕۆڵە نیشتمانپارێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،
سەرشۆڕی و شکان بۆ دۆژمنانی ڕزگاریی نەتەوەکەمان.
لێپرسراوی میدیایی
پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٣
٢٠ی سێپتەمبری ٢٠١٤



۱۳۹۳ شهریور ۲۸, جمعه

به‌شی دووهه‌می ده‌نگدانه‌وه‌ی چالاکیی
پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له‌ میدیاکان دا
چالاکیی پارتیزانه‌کانی پارێزه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمانه‌که‌مان له‌10 ڕۆژی رابردوو دا، هه‌ر وا جێگای گرنگی پیدانی چاوه‌دێرانی سیاسی و میدیا کوردی و فارسییه‌کانن. له‌ حاڵیک دا خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌مه‌یدانداری و  چالاکی وهه‌ڵسووڕانی ڕۆله‌کانی خۆیان شاد و سه‌ربه‌رزن،هیزه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم و سیخوڕ و خۆفرۆشه‌کان، ژانیان گرتوه‌ و ئارام و قه‌راریان لێ هه‌ڵگیراوه‌. ڕاگه‌یه‌نه‌کان و هێز و دامه‌زراوه‌ نیزامی و ئه‌منییه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ ئاست تیكشکانی که‌مین و پیلانه‌کانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانیان بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ به‌ هه‌یبه‌تانه‌، بیده‌نگه‌یان کردوه‌. میدیاکانیش  به‌ گرنگییه‌وه‌ باس له‌ تێکهه‌ڵچوونه‌کان ده‌که‌ن، جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه‌، به‌م هۆیه‌وه‌ که‌ "پاریزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان" له‌ نیوخه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا خۆیان وه‌ک دلسۆز و پشتیوانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ،ناساندوه‌، میدیا کوردی و فارسییه‌کان، ئه‌م چالاکیانه‌یان بردوه‌ته‌وه‌ سه‌ر حیزبی دیموکراتی کوردستان.
NRT:
یه‌كێتی‌ داوای‌ كشاندنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ دیموكرات له‌ رۆژهه‌ڵات ده‌كات



19/9/2014 12:03:00                
NRT- خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان: یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان داوا له‌ حزبی‌ دیموكرات ده‌كات هێزه‌كانی‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان بكشێنێته‌وه‌ و حزبی‌ دیموكراتیش رایگه‌یاند، تا ئێستا به‌ فه‌رمی‌ داوای‌ له‌و شێوه‌یه‌ له‌ ئه‌وان نه‌كراوه‌.
ماڵپه‌ری رۆژهه‌ڵات تایمزی نزیك له‌ حیزبی دێموكراتی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، یه‌كێتی‌ له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیانه‌وه‌ داوای له‌ حیزبی دێموكراتی كوردستان كردووه‌ هێزه‌كانیان له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان بكشێنه‌وه‌ و حیزبی دیموكراتیش داواكه‌ی‌ ره‌تكردوه‌ته‌وه‌.
قادر وریا ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ حزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ NRT راگه‌یاند، ئه‌وان هیچ داوایه‌كیان له‌مباره‌وه‌ له‌ یه‌كێیتیه‌وه‌ پێنه‌گه‌یشتووه‌ بۆ كشاندنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانیان.
وتیشی‌" ئه‌و هێزانه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتن له‌ ژێرناوی پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان چالاكی ده‌كه‌ن نه‌ك حیزبی دیموكرات".
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان چالاكی پێشمه‌رگانه‌ ده‌كه‌ن راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ ئه‌وانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام خۆیان به‌ لایه‌نگری حیزبی ئه‌وان ناساندوه‌.
له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی‌ شه‌ڕ وپێكدادان له‌ نێوان سوپای پاسداران و گروپێكی‌ چه‌كداری نزیك له‌ حیزبی دیموكراتی كوردستان له‌ ناوچه‌كانی‌ سه‌رده‌شت و مه‌ریوان و سنه‌، 25 پاسدار كوژران و بریندار بوون.
**
العربیه‌:
درگیری میان نیروهای حزب دموکرات کردستان و سپاه پاسداران در سنندج


جمعه 24 ذو القعدة 1435هـ - 19 سپتامبر 2014م
عکس ارشیوی از پیشمرگه های کرد ایران
دبی-العربیه.نت فارسی
نیروهای حزب دموکرات کردستان و نیروهای سپاه پاسداران جمهوری اسلامی ایران بعد از ظهر پنجشنبه ۱۸ سپتامبر با یکدیگر در یکی از مناطق استان سنندج ایران درگیر شدند.

منابع آگاه به العربیه.نت گفته‌اند که این درگیری در اطراف شهرک حسن آباد سنندج روی داده است.
شاهدان عینی می‌گویند که این درگیری تلفاتی از دو طرف بر جای نگذاشته‌ است و نیروهای حزب دموکرات کردستان توانستند منطقه درگیری را بدون آسیبی ترک کنند.
گزارش‌ها حاکی از آن است که شمار زیادی از نیروهای سپاه پاسداران ایران از مناطق مختلف سنندج، به منطقه حسن آباد اعزام شده‌اند.
در روزهای اخیر این سومین باری است که نیروهای حزب دموکرات کردستان با نیروهای سپاه پاسداران درگیر می‌شوند.
به گزارش سایت کردی «مدافعان و محافظان شرق کردستان» ساعت ۱:۳۰ شامگاه جمعه ۱۲ سپتامبر، گروهی از نیروهای حزب دموکرات کردستان در منطقه سردشت با کمین نیروهای سپاه پاسداران جمهوری اسلامی ایران مواجه شدند که به درگیری میان دو طرف انجامید.
درگیری دوم در منطقه‌ای میان دو روستای «ئه‌سکول» و «کانی که‌وه» روی داد که اینجا نیز نیروهای حزب دموکرات کردستان با کمین نیروهای سپاه پاسداران مواجه شدند.
گزارش‌ها از کشته و زخمی شدن شماری از نیروهای سپاه پاسداران در این دو درگیری حکایت می‌کند.
**
درگیری مسلحانەی پیشمرگان کرد با نیروهای سپاه پاسدارن
16 Sep 2014

     
                       
kurdane.comکوردانه: شایان ذکر است به گفته ی سایتهای خبری حکومت اقلیم کوردستان این نیروهای مدافع خلق کورد خود را به نام هواداران حزب دمکرات کوردستان معرفی نموده اند
در درگیری مسلحانەی گروهی از نیروهای مدافع کردستان با نیروهای سپاه پاسداران در منطقه‌ی سردشت چند تن از نیروهای مسلح رژیم کشته‌ و زخمی شدند.
بنا به‌ گزارش سایت مدافعان کردستان ایران، پنجشنبه‌ شب، 21 شهریور نیروهای سپاه پاسداران در سردشت و در منطقه‌ی "سه‌رچاوەی قه‌په‌به‌زێن " در حد فاصل روستاهای " کانی زرد " و "وه‌ردێ" بر سر راه این گروه از میهن‌پرستان کرد کمین کردە که‌ با واکنش سریع آنان روبرو شده‌ و نیروهای مدافع کردستان، ضمن شکستن کمین، چندین تن از افراد رژیم را به‌ هلاکت رسانده‌ و همچنان چندین نفر دیگر را زخمی کردند، این در حالیست که‌ نیروهای مدافع کردستان ایران بدون تلفات منطقه‌ را ترک کرده‌اند.
بنا به‌ گزارش منبع این خبر، به‌ این دلیل که‌ کشته‌ شدگان درگیری از اهالی بومی منطقه‌‌ نبوده‌اند، رژیم از دادن هرگونه‌ اطلاعات و مشخصات آنان خودداری کرده‌ است
 *
کامنتهای خواندنی در باره‌ این موضوع:
نویسنده نظر: هیوا کریمی|18 Sep 2014 - 11:12
آشتی محمد عزیز! آما میتوانید از مردم روستاهای مریوان و سردشت سوال کنید کە خود از نزدیک این پارتیزانها را دیدەاند و در میان مردم هستند. آنها خودشان را پاریزانها و مدافعان شرق کردستان معرفی کردە و گفتە اند از حزب دمکرات کردستان حمایت میکنند. حزب دمکرات کردستان هم آن را تایید کردە است. درگیری هم رخ دادە است و مردم منطقە شاهد حمل زخمی و کشتە شدگان از سوی آمبولانسها بودەاند. توپباران و تعقیبهای متعاقب درگیری را هم شاهد بودەاند. آیا اسامی پارتیزانها را میخواهید تا معلوم سود خبر درست است یا نە؟سایت کردانە میتواند و میداند کە چگونە صحت و درستی خبر را تائید کند.
*
نویسنده نظر: آشتی محمد|18 Sep 2014 - 00:15
این خبر صحیح نیست چون منبع خبر آن مجهول و در ضمن مدافعان کردستان یعنی چی ؟ چرا خبر کلاشکاک است ؟؟؟؟به نظر من چنین خبری کذب شده از سنگینی سایت کوردانه کم می شود .
*
نویسنده نظر: ئازاد کوردیانی|17 Sep 2014 - 23:13
این خبر کاملا صحت دارد و بنده‌ به‌ عنوان کسی که‌ رویدادهای کردستان ایران را از نزدیک تعقیب میکنم میتوانم جزئیات درگیریهای اخیر پارتیزانهای حزب دمکرات کردستان با نیروهای جمهوری اسلامی برای خوانندگای این سایت را تشریح کنم. جالب است مدیریت سایت آکام نیوز که‌ کار اصلیش پخش مطالب کذب و شایعه‌ پراکنی در رابطه‌ با احزاب کرد ایرانی است، از سایت کردانه‌ درخواست میکند که‌ خبر رویارویی پارتیزانهای دمکرات با پاسداران را منتشر نکندآان هم برای حفظ اعتبار!! واقعا که‌...
*
نویسنده نظر: akamnews |17 Sep 2014 - 17:02
با سلام همکار گرامی آقای اسکندری مدیر محترم کردانه
در ارتباط با انتشار خبرهای اینچنینی و انتشار اخبار کذب در راستای شایعه پراکنی به شما توصیه می کنیم از انتشار اخبار خلاف واقع و کذب محض خودداری کنید تا چهره سایت شما در بین افکار عمومی زیر سوال نرود .
مدیریت پایگاه خبری تحلیلی آکام نیوز
**


خرین به روز شدن: جمعه 24 ذو القعدة 1435هـ - 19 سپتامبر 2014م KSA 16:51 - GMT 13:51
اتحادیه میهنی از حزب دموکرات کردستان خواست
 نیروهای خود را از ایران خارج کند

جمعه 24 ذو القعدة 1435هـ - 19 سپتامبر 2014م
عکس آرشیوی از پیشمرگه های کرد ایران

دبی-العربیه.نت فارسی
حزب اتحادیه میهنی کردستان عراق پنجشنبه ۱۸ سپتامبر از حزب دموکرات کردستان خواست نیروهای مسلح خود را که از آن‌ها با نام پیشمرگه یاد می‌شود، از کلیه مناطق ایران خارج کند.
ریاست اتحادیه میهنی کردستان عراق را جلال طالبانی رئیس جمهوری سابق این کشور بر عهده دارد.
به گفته منابع آگاه به العربیه.نت، اتحادیه میهنی از حزب دموکرات کردستان خواست تا نیروهای خود را از کردستان ایران به کردستان عراق فرا بخواند.
بنا بر این خبر، حزب دموکرات کردستان با این درخواست اتحادیه میهنی مخالفت کرده و تاکید کرده است که درباره مسائل سیاسی و حزبی، خود تصمیم گیری می‌کنند.
این درخواست اتحادیه میهنی پس از آن مطرح می‌شود که در هفته گذشته نیروهای حزب دموکرات کردستان سه بار با نیروهای سپاه پاسداران در ایران درگیر شدند.
سردشت، حد فاصل میان روستاهای «ئه‌سکول» و «کانی که‌وه» و همچنین حسن آباد سنندج، مناطقی هستند که در آن‌ها درگیری میان دو طرف روی داد.
گزارش‌ها از کشته و زخمی شدن شماری از نیروهای سپاه پاسداران در این درگیری‌ها حکایت می‌کند اما از تلفات احتمالی نیروهای حزب دموکرات کردستان خبری در دست نیست.
**
یەکێتی داوا لە حدک دەکا
 هێزی پێشمەرگەی لە رۆژهەڵات بکشێنێتەوە
پێنج شەممە, 18 سێپتامبر 2014 20:04


رۆژهەڵات تایمز: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوا لە رێبەریی حدک دەکا بە زووترین کات ئەو هێزە پێشمەرگەی لە رۆژهەڵاتی کوردستانە بگەرێنێتەوە باشوورو دەست لەو چالاکییە سیاسی‌و تەشکیلاتییە هەڵبگرن کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بە پانتاییەکی بەرین لە شارو شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان‌دا دەنگدانەوەی هەبووە.
حەوتووی رابردوو هەواڵی دوو کردەوەی چەکداریی لە ناوچەکانی سەردەشت‌و مەریوان، لە نێوان گرووپێک کە خۆیان بە "پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان" ناو دەبەن لەگەڵ هێزەکانی حکوومەتی ئێران بووە مانشێتی زۆربەی میدیا کوردی‌و جیهانییەکان‌و لە لایەکی دیکەشەوە شایتحاڵە هەرێمییەکان باس لە خۆ ناساندنی ئەو گرووپە چەکدارانە بەناوی لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە خەڵکی رۆژهەڵات دەکەن‌، بۆیە ئاماژەکان چووە سەر ئەوە کە ئەو گرووپە سەر بە هێزەکانی "حدک"ن کە لەناو خۆی رۆژهەڵاتی کوردستان خەریکی ئەرکە پێسپێردراوە حیزبیەکانیانن.

زانیارییەکانی رۆژهەڵات تایمز باس لەوە دەکا کە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگای پێوەندییەکانییەوە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئاگادار کردۆتەوە کە دەبێ ئەو هێزانەی کە بە وتەی یەکێتیی نیشتمانی لە باشوورەوە رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کراون، بەبێ بەفیرۆدانی کات‌و بە زوویی بگەرێنەوە باشوورو لە شوێنی خۆیان واتە کۆیە نیشتەجێ ببنەوە، بەڵام رۆژهەڵات تایمز زانیویەتی سەرکردایەتیی حدک ئامادە نەبووە ئەم داوایەی یەکێتی قبووڵ بکاو رایانگەیاندووە کە ئەوان خۆیان بڕیار لەسەر کاروباری سیاسی‌و تەشکیلاتیی خۆیان دەدەن‌.