۱۳۹۴ مهر ۲, پنجشنبه

بە هاوکاری و پشتیوانیی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان    

پێشمەرگەکانی دیموکرات لە ناوچەی نەغەدە لە گەڵ پێشوازیی گەرمی خەڵک بەرەوڕوو بوون

                                                                                                                                            سەرچاوە: ماڵپەڕی کوردستانوکورد  http://www.kurdistanukurd.com/?p=5049                                                                                                                           

پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سەر گەشت و هەڵسووڕانیان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن و هەر جارەی دانیشتوانی گوندێک و ناوچەیەک بە دیداری خۆیان خۆشحاڵ دەکەن.
لە پێوەندییەک لە گەڵ ناوەندی هەواڵی کوردستان وکورددا، پەیامنێرمان لە ناوچەی نەغەدە و لە ئاوایی گەرگوولی خوارێ، پێی ڕاگەیاندین: کاتژمێر ٨ی ئەمشەو( دووشەمە لە سەر سێشەمە) ٢١ لە سەر ٢٢ی سێپتامبر(٣٠ خەرمانانی ٢٠١٥)،هێزێک پێکهاتوو لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چوونە نێو ئاوایی گەرگوولی خوارێ لە ناوچەی لاجان هەڵکەوتوو لە نیوان شارەکانی نەغەدە، پیرانشار و مەهاباد. خەڵکی گەرگوولی خوارێ کە ماوەیەکی زۆر بوو تامەزرۆی دیداری ڕۆڵە پێشمەرگەکانیان بوون بە ئاگادار بوون لە حزووری هێزی پێشمەرگە لە نێو دێیەکەیان، بۆپێشوازی لە ڕۆڵەکانیان لە ماڵیان هاتنە دەر. بە هۆی زۆریی ژمارەی ئەو ژن و پیاوانەی هاتبوونە پێشوازی، هاوڕێی بەرپرس و فەرماندەری ئەم هێزەی دیموکرات لە بڵیندگۆی ئاوایی، قسەی بۆ خەڵکەکە کرد. ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستان، وێڕای راگەیاندنی سپاسی خۆی و هاوڕێیانی لە پێشوازی و هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە و نیشتمانپەروەرانەی خەڵک، دڵنیایی پێدان کە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لێ بڕاوە جار بە جار و ساڵ بە ساڵ حوزوورێکی کاریگەرتریان لە نیو خەڵک و نیشتمانی خۆیان دا هەبێ. ئەم ئاواتە دێرینەی خەڵک و پێشمەرگەش تەنیا بە هاوکاری و پشتیوانیی هەر چی بوێرانەتری خەڵک لە ڕۆلەکانی خۆیان، مسۆگەر دەبێ. بەرپرسی ئەو هێزەی دیموکرات،لە سەر سیاسەتەکان و کۆمەڵێک هەڵوێست و بڕیاری حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ خەڵکەکە دوا و بۆی ڕوون کردنەوە کە حیزبی دیموکرات، خەبات لە پێناوی ئامانجەکانی نەتەوەکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شێلگیرانە و بە هەموو شێوەیەکی مومکین بەرەو پێش دەبات. بە دوای دیدارنوێکردنەوەی خەڵک وپێشمەرگە لە کەشوهەوایەکی حەماسی و شۆڕشگێڕانە دا نیشتمانپاریزانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێشمەرگەکانی دیموکرات بە خۆشی و سڵامەتی ماڵاواییان لە خەڵكی بەڕیزی گەرگوولی خوارێ کرد.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە هێزی پێشمەرگەی دیموکرات، ئەمساڵیش بە هاوڕێیەتی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەندین ناوچەی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ وێنەی ناوچەکانی سەردەشت، رەبەت،شنۆ، بانە، مەهاباد، پیرانشار، نەغەدە، هەورامان، مەریوان و سەقز دیداریان لە گەڵ خەڵک نوێ کردەوە. چوونی پێشمەرگەکانی دیموکرات بۆ نێو شاری شنۆ لە ٢٣ساڵەی شەهیدکرانی د.سادق شەرەفکەندی لە حەوتووی ڕابردوودا، بووە هۆی جێژن و شادمانیی خەڵکی ئەو شارە، و ترس و نیگەرانییەکی زۆریشی خستە دڵی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی.

خۆفرۆشێکی بەدناو لە دزەی مەرگەوەڕ بە سزای کردەوەکانی گەیشت




لە شارۆچکەی دزەی مەرگەوەڕ، هاودەست و بەکرێگیراوێکی لە مێژینەی سوپای پاسداران و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کوژرا. شەوی دوو شەممە ٣٠ی خەرمانان(٢١ی سێپتامبر) بەکرێگیراو حوسێن بێریوان کە سالانێکی زۆر بوو بە ناوی بەسیجی لە خزمەت سوپای پاسداران و ئیتلاعات دابوو، کوژرا. حوسێن بێریوان ئازارو ئەزیەتدانی کاروانچی و کاسبکارانی ناوچەی کردبوو بە پێشە و لە سەر ڕێگایان کەمینی دادەنایەوە و تەقەی لە خۆیان و وڵاغیان دەکرد. ڕێگری وڕاوڕووت بەرامبەر خەڵکی کاسبکار و خراپەکردن دەرحەق لاوانی نیشتمانپەروەر و خاەن هەستی کوردایەتی ببوون بە هۆی بەدناویی هەرچی زیاتر و بێزراو بوونی ئەو بەکرێگیراوە. سەرئەنجام دەستی تۆڵەی ڕۆڵە دڵسۆزەکانی ناوچەی مەرگەوەڕ گەیشتە ئەم خۆفرۆشە وبە سزای کردەوەکانیان گەیاند.

۱۳۹۴ شهریور ۲۶, پنجشنبه

چالاکیی هاوبەشی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پێشمەرگەکانی دیموکرات‌  له‌ نێوشاری شنۆی سەربەرز


پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان  بە هاوبەشی لە نێو شاری شنۆ چالاکییان ئەنجام دا.
پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

شەوی ڕابردوو( پێنجشەممە) ٢٦ی خەرمانان، بە بۆنەی ٢٣ ساڵەی تیرۆری ڕیبەری شەهید د.سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە لایەن ڕێژیمی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی، تیمێک لە پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و  دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان‌  چالاکییەکی هاوبەشیان لە نێو شاری شنۆ ئەنجام دا.
  لە دەسپێکی چالاکییەکەیان‌دا ڕۆڵەکانی گەڵ  نفووزیان کردە نێو ئاوایی تاچیناوێ کە کەوتووەتە چەند سەد میتریی شاری شنۆ. ئەوان لە ڕێگای بڵیندگۆی مزگەوتەوە، سروودی ئەی ڕەقیب‌و کۆمەڵێک سروودی شۆڕشگێریی دیکەیان بڵاو کردەوە، خەڵکی ئەو گوندەش لە گەڵ بیستینی سروودی شۆڕشگێڕانە لە ماڵەکانیان هاتنە دەر و بە گەرمی پێشوازییان لە ڕۆڵەکانیان کرد.






نیشتمانپارێزانی دیموکرات پاش دیدار و پەیمان نوێکردنەوە لە گەڵ خەڵکی ئەو گوندە  و دڵنییایی دان بەوان کە ڕێگای قازی و قاسملوو و سەرەفکەندی بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان هەر بەردەوام دەبێ، لە نێو شادی‌و خۆشحاڵیی دەربڕینی هۆگرانیان‌دا، بە دانی درووشمی” سادقی شەرەفکەندی وەک چیا سەربڵیندی” چوونە نیو گەڕەکی” سەیداوێ”لە نێو شاری شنۆ.  پێویستە بگوترێ لە مەودای نێوان تاچیناوێ‌و گەڕەکی سەیداوێ دا، کاتێک کە ڕۆڵەکانی گەل دەیانەویست نفووز بکەنە نێو گەڕەکی سەیداوێ، چەند بەکرێگیراوێک هەوڵیان دا بە تەقەکردن ڕێگری لە پێشڕەویی پێشمەرگەکان بکەن کە لە گەڵ یەکەم دەسڕێژی ڕۆڵەکانی گەل، خۆیان نەگرت‌و نەیانوێرا سەر وەدەر بنێنەوە.                                                                                                                         خەڵکی سەیدابات کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی سروودی شۆڕشگێرانە لە بڵیندگۆی مزگەوتی تاچیناوێ‌و، نرکەی دروشمی ڕۆڵەکانیان لە ماڵەکانیان هاتبوونە دەر، بەو پەڕی خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لە ڕۆڵەکانی خۆیان کرد و بە سەدان کەس لە خەڵکی ئەو گەڕەکە باوەشیان بۆ نیشتمانپارێزانی دیموکرات کردەوە و بە وتنەوەی “بژی دیموکرات”‌و دووپاتکردنەوەی درووشمی شۆڕشگێرانە، هەستی گەرم و هەڵویستی نیشتمانپەروەرانەی خۆیان بەرامبەر ڕۆڵەکانیان پێشان دا.
پێشمەرگەکانی شاخ‌و شار، بە دوای دیدارو پەیمان نوێکردنەوە لە گەڵ خەڵکی تامەزرۆی ئازادی لە گەڕەکەکانی تاچیناوێ‌و سەیداوێ، کە نزیکەی سەعاتێکی خایاند بە خۆشی‌و بە سلامەت لە شوێنی چالاکی دوور کەوتنەوە                                                                                                                                        .ستادی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ                                                                                                                                                       ٢٦ی خەرمانانی ٢٧١٥
(وێنەکان لە ماڵپەڕی کوردستانوکورد وەرگیراون)

۱۳۹۴ شهریور ۲۳, دوشنبه

ئۆلتیماتۆمێک بۆ جاشەکان و بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە نەوچەکانی سەردەشت و رەبەت!
بە ئاگاداریی خەڵکی خۆڕاگر و نیشتمانپەروەری ناوچەکانی رەبەت و سەردەشتی دەگەیەنین  کە ئەوە بۆ دوو حەوتوو دەچێ  جاشەکانی کۆماری ئیسلامی لەو دوو ناوچەیە  جلوبەرگی پێشمەرگەی دیموکرات لە بەر دەکەن و ‌ وێنەی ڕێبەرانی شەهید قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی  لە چەک و ڕەخت و کەرەستەکانی خۆیان دەدەن و دەچنە نێو گوندەکان و سەر مووچە و مەزرای خەڵك، بۆ ئەوەی خەڵک بە هەڵە بچێ وبە  پێشمەرگەی  دیموکراتیان بزانێ. ئاشکرایە مەبەستیان لەو کارە  ڕاکێشانی متمانەی خەڵک و وەرگرتنی زانیاری لە بارەی تیمەکانی پێشمەرگەیە.
لە ڕێگای ئەم وریاکردنەوەیە ئولتیماتۆم بە جاشەکان و دەستو پیوەندەکانی سوپا و ئیتلاعات لەم دوو ناوچەیە دەدەین ئەگەر دەست لە پیلانگێڕی‌و شوێن پێ هەڵگرتنی هێزی پێشمەرگە هەڵنەگرن، هەر بەو چەشنەی لە یەکساڵی رابردوودا تاقییان کردوەتەوە، بەرەوڕووی زەبری پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبنەوە.
داوا لە خەڵکی دڵسۆزی ناوچەکەشمان دەکەین لەم بارەیەوە وریا و وشیار بن. هەتا لە پێشمەرگە و نیشتمانپارێزبوونی کەسانێک دڵةیا نەبن، هاوکاریی پێویستیان نەکەن و  لە هەمانکاتیش دا هەر زانیارییەکیان لە سەر جموجۆڵی بەکرێگیراوان و خۆفرۆشانی سەر بە سوپا و ئیتلاعات دەست کەوت، بە زوویی بە ئاگاداریی یەکتر و هەر وەها بە ئاگاداریی ڕٶلەکانیان لە ڕێزی پێشمەرگە و پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بگەیەنن.

ستادی پارێزەرانی ڕۆژهەڵات لە ناوچەکانی سەردەشت‌و رەبەت
٢١ی خەرمانانی ٢٧١٥
١٢ی سێپتامبری ٢٠١٥

krdistanrojhalat@gmail.com
http://rozhhelatikurdistan.blogspot.com/
https://www.facebook.com/610636755720317/photos/a.610659889051337.1073741827.610636755720317/692010764249582/?type=1&theater/

۱۳۹۴ شهریور ۲۱, شنبه

وریاکردنەوەیەک بۆ هاودەستەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی ورمێ                                              

لەم مانگانەی دوایی دا ژمارەیەک هاودەست و هاوکاری دەزگا و دامەزراوە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، گوشاریان بۆ لاوانی  ناوچەی باراندوز هێناوە بۆ بوونە بەسیج و هەڵگرتنی چەکی خەیانەت. لە گوندەکانی سیدەک، ساعەتلوو، شێخمەزار، نەڕەلە، گەزنەکێش و چەند گوندێکی دیکە، ژمارەیەک بەکرێگیراو و هاودەستی سوپا و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی کە لە حوزوور و جموجۆڵی هێزی پێشمەرگەی دیموکرات لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان زەندەقیان چووە، گوشار بۆ لاوەکان دێنن کە بچنە ڕیزی بەسیج و چەک هەڵ بگرن. ئەو  خۆفرۆشانە، مزگەوتەکان کە شوێنی عیبادەت و خواپەرەستین، کردوویانن بە بنکەی بەسیجییەکان و خۆفرۆشەکان و، لە نیو مزگەوتەکان دا کۆڕ و کۆبوونەوە بۆ پیلانگێڕی لە دژی بزووتنەوەی کوردستان و خەڵکی  دڵسۆز و نیشتمانپەروەری ناوچەکەیان  دادەنێن. بۆ  جێبەجێکردنی پیلانەکانیشیان و هەر وەها بە مەبەستی ڕاووڕووتی خەڵکی زەحمەتکێش لە سەر ڕێگاکانی گوندەکانی ناوچەی باراندووز، کەمین دادەنێنەوە. ئێمە لە کاتێک دا داوا لە لاوانی وریا و خەباتگێڕی ئەم ناوچەیە دەکەین، تەسلیمی گوشار و هەڕەشە و مانۆرەکانی ئەو ژمارە خۆفرۆشە نەبن، بە هاودەستە خۆفرۆشەکانی ئیتلاعات و سوپای پاسداران لەم  ناوچەیە کە ناوەکانیان لای ئێمە پارێزراوە، ڕادەگەیەنین دەست لە ڕێگری و گوشارهێنان بۆ سەر لاوانی ناوچە هەڵ بگرن، واز لە هاوکاریی دەزگا جینایەتکارەکانی وەک سوپا و ئیتلاعات و بەسیج بێنن. ئەگەر لە سەر خۆفرۆشی و خەیانەت بەردەوام بن  هەم ناوەکانیان لەقاو دەدەین و بە خەڵکیان دەناسێنین، هەم  پیلانگێڕی و تاوانەکانیان بەرپەرچ دەدەینەوە.
ستادی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپارێزگەی ورمێ
٢١ی خەرمانانی ٢٧١٥
١٢ی سێپتامبری ٢٠١٥
krdistanrojhalat@gmail.com
http://rozhhelatikurdistan.blogspot.com/
https://www.facebook.com/610636755720317/photos/a.610659889051337.1073741827.610636755720317/692010764249582/?type=1&theater/


۱۳۹۴ خرداد ۱۱, دوشنبه

 لە ناوچەی ڕەبەت ڕۆلەکانی گەڵ دەستیان لە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی وەشاند

                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                     ئەمرۆ دوو شەممە لە کاتێک دا  ماشێنێکی سی ئێفی  پڕلە جاش و پاسدار کە دۆشکەیەکیشی لە سەر بوو، لە دۆڵی شندڕە شەمۆڵە بەرەو  شاری  ڕەبەت دەگەڕایەوە. دەوروبەری ١ی نیوەڕ، کەوتە بەر دەسڕێژی ڕۆڵەکانی گەڵ.  لە گەڵ تەقینەوەی  یەکەم گوللەی ئارپی جیی، ماشێنە کە  لە کار کەوت و بە دوای ئەوە دا دەسرێژی گوللە  لە لایەن ڕۆڵەکانی  گەلەوە بە سەر جاش و پاسدارەکان دا باری.
لە ئاکامی دەسڕێژی تۆڵەستێنانی خوێنی شەهیدان، پینج  کەس لە کۆی سەرنشینانی ئەو ماشێنە بریندار بوون کە برینی هێندیکیان سەختە. ئێحسان رەزازادە کە پاسدارە، یەک لە بریندارەکانە. هەر وەها جاشێکی سەردەشتی بە ناوی ڕەزا لە نیو بریندارەکان دا هەیە.
بڵاو بوونەوەی هەواڵی ئەم دەستوەشاندنەی لاوە نیشتمانپاریزەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان،  بووە بە مایە خۆشحالێیی خەڵك.   

۱۳۹۴ خرداد ۱, جمعه

بە ئاگاداریی هەموو هۆگران و پشتیوانانی پاریزەرانی رۆژهەلاتی کوردستانی دەگەیەنین کە بەیاننامە و هەواڵنامەکانی پاریزەرانی رۆژهەلاتی کوردستان لەم ویبلاگ و پەیجە بڵاو دەبنەوە. هەر هەلویستێک، هەواڵ و راگەیەندراویک لەم دوو شوینە دا بڵاو نەبنەوە، پاریزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان ، خاوەنیان نییە و لییان بەرپرسیار نییە.

http://rozhhelatikurdistan.blogspot.com/

https://www.facebook.com/pages/%D9%BE%D8%A7%D8%B1%DB%8E%D8%B2%DB%95%D8%B1%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B1%DB%86%DA%98%D9%87%DB%95%DA%B5%D8%A7%D8%AA%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86/610636755720317?hc_location=ufi

بە اطلاع عموم علاقمندان و حامیان مدافعان شرق کردستان میرسانیم کە خبرنامەها و بیانیەهای مدافعان شرق کردستان در وبلاگ و پیجهای کە در بالا ادرسشان آمدە است، انتسار می یابند. هر خبر، فعالیت و بیانیەای کە در این دو ادرس منتشر نشدە باشند، متعلق بە مدافعان شرق کردستان نیست و ما مسئولیتی در قبال آنها نداریم.

۱۳۹۴ فروردین ۱۳, پنجشنبه

قۆناغێکی نوێی خه‌باتی چه‌کداری (پاڕیزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان)
(واتاری ناردراو بۆ ڕاگەیەنەکانی پارێزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان)

رێبەری شەهید دکتۆر قاسملوو '' خەباتی چەکداری وەک تاکتێکێکی کاتی بۆ کردنەوەی رێکاگانی خەباتی سیاسی و ئاشتیخوازانە بە مەبەستی دەستەبەر کردنی مافە سیاسی و نەتەوەیی، ئینسانی و دێموکراتیکەکان پێناسە دەکا''

بوونی هێزیکی نیزامی پۆشتە و راهێناراو و ئامادە لە ناو خۆی رۆژهەڵاتی کوردستان نەک دژایەتی لە گەڵ خەباتی فەرهەنگی و مەدەنی نیە بگرە بە هۆکاری لە رادەبەدەر بوونی فشارەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ کوردستانە، هەروەها زەروورەتێکە و پێویستە کە هەموو لایەکیش راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ پشتیوانی لێبکەن. ئەگەر رێژیم کوردستانی کردۆتە پادگانێکی گەورە  و بە سەدان جۆرە کەرەسەی لۆجێستێکی تێخزاندووە، بە سەدان هەزار هێزی لەو ناوچەیە داڵەداوە بێگومان ئەوە بۆ پاراستنی سنوور ، ئەمنیەت و ئاسایشی خەڵکی کورد نیە، بەڵکوو هەر وەک لە دەیەکانی رابردوو بینیومانە بۆ زیاتر سەرکوت و داپڵۆسین و کپ کردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی و دێموکڕاتیکی کوردە، لە لایەکی تریشەوە کۆمەلێک کەسی کوردفرۆش و کورد کووژ هەن کە راستەوخۆ بوون بە بەشێک لە ماشێنی سەرکووتی رێژیم لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بوونی هێزێکی چەکدار وەک پاریزەرانی رۆژهەلاتی کوردستان بە چەندین دەستەی ئامادە لە ناو خۆی رۆژهەڵات بێگومان لە خواستێکی گشتی خەڵک سەرچاوە دەگرێ، ئەوش بەرهەمی فەزای داخراو ، دوگم ، سەربازی و پادگانی رۆژهەلاتی کوردستانە کە هیچ مەجالێکی نەهێشتۆتەوە، بە بوونی ئەو هیزە رێژیم هەست بە ترسێکی گەورە دەکات، بێگومان رێژێم کە هەست بە بوونی پێگەی ئەو هیزە بکات، لە وەها دۆخیکدا ناچارە مەیدان بۆ زۆر شتیش خۆش دەکا تەنانەت بۆ چالاکی فەرهەنگی و مەدەنی بەربەرینتر، ئەگەر رێژیم بەرچەسپی دژی نیزام و دژی ئاسایشی وڵات دەداتە پال چالاکانی سیاسی و فەرهەنگی و مەدەنی ئەوە گومانی تێدا نیە کە لە حەرەکەتی هێمنانە و دوور لە توند و تیژی خەڵکیش دڵەراوکێی هەیە و بە هەمان شێوە چالاکی نیزانی رووبەرووی دەبێتەوە.
با مرۆڤی ژیر بەوردی سەیری بارودۆخی رۆژهەلاتی کوردستان بکا، هەڵسەنگان و خەسارناسی بۆ بکا، دەبینێ درفەتێکی بۆ چالاکی سیاسی و یاسایی و مەدەنی تێدا نیە و رۆژ دوای رۆژ پرسی کورد زیاتر دەکەوێتە خانەی پەراوێزە، ئەو هەست بەوە دەکا کە پێویستە کارتە گوشارە بەهێز بکرێن و دژکردەوەی پێوێست لە لایەین خەڵک وگەنجانی کورد نیشان بدرێت. بێگومان لە کەشی تەنگ و تاریک و بەستەدا خەباتی چەکداری بە لەبەرچاوگرتن و ریزگرتن لە ئوسوول پڕنسیپە نیودەوڵەتیەکان و یاساکانی شەر مەشروعیەتی خۆی وەردەگرێ.
بە نیسبەت ئەوەی کە ئایا رای کۆمەڵگای جیهانی چیە لە سەر خەباتی چەکداری گەلانی زوڵم لیکراوە سەیری ئەم دەقە خوارەوە بکەن،
بریاڕنامەی ٣١٠٣ی کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٧٣ تایبەت بە گەلانی ژێردەست و مافی گەلان '' خەبات بە دژی رێژیمە رەگەزپەرەست و خۆپەسەندەکان و هەروەها وڵاتانی داگیرکەر خەباتێکی رەوایە و ئەگەر ببێتە خەباتی چەکداری ئەوە بە جەنگی ناودەوڵەتی وەسف دەکرێ''
رەوابوونی ئەو خەباتە بەو مانایە کە ئەگەر لە هەر سووچیکی ئەم جیهانە گەلانی ژێردەست و چەوساوە خەباتی چەکداری بکەن بۆ دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەیی، سیاسی و دێموکراتیکەکانیان ئەوە بەشێک نابێ لە شەری ناو خۆی ئەو وڵاتە بەڵکوو شەرێکی جیهانیە و پێوەندی بە هەموو گۆمەڵگای جیهانی و دەوڵەتان و نەتەوەکانەوە هەیە، ئەرکە و دەبێ پشتیوانی و پشتگیڕی لە لایەنی چەوساوە بە دژی لایەنی چەوسێنەر و داگیرکەر بکەن.
نووسینی: ئازاد محەممەدزادە
(ئەم وتارە تەعبیر لە ڕای نووسەرەکەی دەکا نەک پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)

۱۳۹۳ بهمن ۲۹, چهارشنبه

پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات له‌ به‌رده‌م ئه‌زموونێکی نوێ دا

سامان فەقێ نەبی


 له‌ مێژووی بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لانی بنده‌ست دا شێوازی جۆراوجۆری خه‌بات دژی سته‌م و داگیرکاریی که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه‌ و هه‌ر گه‌لێک به‌ پێی جۆری ده‌سه‌لاتداریی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و ئاستی توندوتیژیی زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا‌ له‌ لایه‌ن ده‌سلاتی ناوه‌ندییه‌وه‌،شێوازی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌یی خۆی ده‌ستنیشان کردووه‌.
بۆ وێنه‌ هێندییه‌کان یان ره‌ش پێسته‌کان له‌ ئافریقای باشوور و ئامریکا زیاتر له‌ خه‌باتی مه‌ده‌نی بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج که‌ڵکیان وه‌رگرتووه‌. له‌ هێندێک نمونه‌شدا وه‌ک ئیرله‌ندی باکوور یان باسک له‌ ئیسپانیا هه‌م له‌ خه‌باتی مه‌ده‌نی و ته‌نانه‌ت خه‌باتی پارلمانی و هه‌میش له‌ خه‌باتی چه‌کداری به‌ شێوه‌ی نهێنی که‌ڵک وه‌رگیراوه‌. وه‌کوو نموونه‌یه‌کی هه‌ره‌ نیزیک له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستیش شیوازی خه‌بای کورده‌کان له‌ تورکیه‌ هه‌م له‌ خه‌باتی مه‌ده‌نی و پارلمانی دا و هاوکاتیش له‌ خه‌باتی پارتیزانی دا خۆی ده‌رده‌خا.
به‌ڵام له ‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ لایه‌ک به‌هۆی زاڵێتی ده‌سه‌لاتێکی تۆتالیتێر و ئیدئۆلۆژیک وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ره‌تانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و پارلمانی بوونی نییه‌ و له‌ لایه‌کی تریش به‌ هۆی دۆخی نادڵخواز و سه‌پاو به‌سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی کوردی دا، ده‌رفه‌تی خه‌باتی چه‌کداری به‌ شێوه‌ی ئاشکرا و پارتیزانیش به‌ر ته‌سک بوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌، که‌ ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستان جێهێشتووه‌.
هه‌ڵقوڵانی گروپێکی نهێنی چه‌کدار له‌ نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کاردستان به‌ ناوی "پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات" له‌ قۆناخی هه‌نووکه‌یدا زه‌رووره‌تێکی مێژوویی بوو بۆ سرینه‌وه‌ی بێ هیوایی له‌ هزری تاکی کورد له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان و زیندوو هێشتنه‌وه‌ی هه‌ستی باوه‌ڕ به‌خۆ بوون له‌ ناخی شۆرشگێرانی ئه‌م پارچه‌یه‌ی کوردستاندا.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ به‌راوردێک له‌ نێوان گرووپی پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی کۆماریخوازی ئیرله‌ند یان رێکخراوی "ئێتا" له‌ هه‌رێمی باسک له‌ ئیسپانیا بکه‌ین، پێویسته‌ بگوترێ که‌ گرووپی پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات به‌ پێچه‌وا‌نه‌ی ئه‌م دوو رێکخراوه‌ی ئاماژه‌یان پێکرا، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌رزرانی خۆی دا راشکاوانه‌ رایگه‌یاندووه‌ که‌ ئامانجی ئه‌م گرووپه‌ ته‌نیا به‌ سزا گه‌یاندنی مۆره‌ و به‌کرێگیراوانی رێژیم و بازرگانانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌‌ کوردستان و هه‌روه‌ها هاوکاری کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ کاتی پێویسته‌ و هه‌ر چه‌شنه‌ کرده‌وه‌یه‌کی نیزامی که‌ که‌سانی مه‌ده‌نی و بێ تاوان تێیدا ببنه‌ قۆربانی دووره‌ له‌ ئه‌خلاقی شۆرشگێرانه‌ و پره‌نسیپه‌کانی ئه‌م گرووپه‌ و له‌ دژی راده‌وه‌ستن.
گرووپی پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات به‌ ده‌رک کردن به‌و راستییه‌ که‌ مه‌یدانی ئه‌سڵی خه‌بات و تێکۆشانی رۆله‌کانی کورد له‌و به‌شه‌ له‌ کوردستان، رۆژهه‌ڵاته‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌ و هه‌ر به‌و پێیه‌ش کۆکردنه‌وه‌ و مۆبیلیزه‌ کردنی وزه‌ و تواناییه‌کانی لاوان و ژنانی دلسۆز و فیداکار له‌ نێوخۆی وڵاتی کردۆته‌ ئامانجی سه‌ره‌کی خۆی.
شایانی باسه‌ سازدانی شانه‌‌گه‌لێکی نهێنی چه‌کدار له‌ زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌ و گونده‌کانی کوردستان و هاوکات به‌یه‌که‌وه‌ گرێدانی ئۆرگانیکی ئه‌م هه‌ستانه‌ وه‌ک یه‌کێک له‌ گرینگترین ئه‌رکه‌کانی به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م گرووپه‌ دێته‌ ئه‌ژمار. بوونی ئه‌م هه‌ستانه‌ وه‌لامدانه‌ودانه‌وه‌یه‌کی لۆژکییه‌ به‌ هه‌وڵه‌کانی رێژیم بۆ میلیتاریزه‌کردنی رۆژبه‌رۆژ زیاتری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هاوکاتیش پووچه‌ڵ‌که‌ره‌وه‌ی زۆرێک له‌ پیلانه‌کانی رێژیمه‌ به‌رامبه‌ر به‌ لاوان، ژنان، کۆلبه‌رانی سه‌ر سنوور و ته‌نانه‌ت زیندانیانی سیاسی نێو گرتووخانه‌کان.
بێ گومان به‌رێوه‌به‌رانی گرووپی پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات به‌ ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌ که‌موکورییه‌کانی رابردووی ئه‌م شێوه‌ خه‌باته‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک ئه‌زموونی "هێزی به‌رگریی" له‌ ده‌یه‌ی شه‌ست دا و دواتر سازدانی شانه‌ی نهێنی چه‌کدار به‌ شێوه‌ی لێکدابراو و ناهه‌ماهه‌نگ له‌ ده‌یه‌ی حه‌فتادا، تێده‌کۆشن که‌ مۆدێلێکی سه‌رکه‌وتوو و که‌م تێچوو و هاوکات به‌نرخ  له‌ خه‌بات و تێکۆشان له‌ نێوخۆی وڵات نه‌هادینه‌ بکه‌ن.
گرووپی پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات گەڕاندنه‌وه‌ی خه‌سڵه‌ته‌ شۆرشگێرییه‌کان له‌ نێوئاخنی تاکی کورد و شوناس به‌خشینه‌وه‌ به‌ به‌هاکانی خه‌بات و تێکۆشان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کردۆته‌ رێبازی گشتی خۆی و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌هاکانی بزووتنه‌وه‌ی میللی-دێموکراتیکی کورد هه‌نگاو ده‌نێته‌وه‌. 
 
لە ماڵپەڕی "کوردستانوکورد" وەرگیراوە:
http://www.kurdistanukurd.com/ku/wtar.php?id=1278

۱۳۹۳ بهمن ۱۹, یکشنبه

ڕۆڵەکانی گەل لە ناوچەی سەردەشت جاشێکیان بە سزا گەیاند

krdistanrojhalat@gmail.com

لە درێژەی قۆڵهەڵماڵینی ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە تەمبێکردن و سزادانی خۆفرۆشان و خەیانەتکاران، ڕێکەوتی ١٨ی ڕێبەندان، لە شارەدێی نەڵاس جاش و خۆفرۆش سالاری کوێخا خدر کەوتە بەر دەسڕێژی تۆڵەئەستێنانی خوێنی بە ناحەقڕژاوی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و گیانی لێ ئەستێندرا.
خۆفرۆش سالاری کوێخا کە سالانێکە چەکی جاشەتی بۆ کۆماری ئیسلامی و، خەیانەت بە نەتەوەکەی هەڵگرتوە، ساڵی ڕابردوو هەر لەو شوێنەی ئەم ساڵ لێی بە سزا گەیشت،  وێڕای خۆفرۆشێکی دیکە،کەسێکی زەحمەتکێش و بێتاوان بە ناوی سۆران خەڵکی ئاوایی "واوان"ی سەردەشتیان دایە بەر دەسڕێژ و گیانیان لێ ئەستاند.
**
لە ١٧ی ڕێبەندانی ئەمساڵیش دا، لە ناوچەی شنۆ، خۆفرۆشێک بە ناوی محەممەدی فەزڵی ناسراو بە محەممەدی حەمکۆ،لە حەساری ماڵەکەی دا، کەوتە بەر دەسڕێژی چەند کەس لە تۆڵە ئەستێنانی خوێنی شەهیدان. بەڵام بە گوێرەی هەوالەکان ناوبراو ئەمجاریش لە پەلاماری ڕۆڵەکانی گەل دەربازی بووە. جیی وەبیرهێنانەوەیە کە ناوبراو تاوانبارە بە خەیانەتپێکردن و لەداوخستنی تێمێکی ٣ کەسی لە تێکۆشەرانی دیموکرات بە ناوەکانی  شەهیدان: مراد عەزیزی، سمایل محەممەدی و حەمە سالەح حەسەنپوور،لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی لە نزیک بێمزورتیی ناوچەی شنۆ.
**

پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی نوێترین چالاکیی ڕۆڵەکانی گەڵ، دەسخۆشییان لێ دەکەن و هیوادارن تۆڵە‌ئەستێنانی خوێنی شەهیدان،  ڕێگە نەدەن خەیانەتکاران و خۆفرۆشان بە ئاسوودەیی لە کوردستان دا بخولێنەوە. ئەم دەستوەشاندنانە لە خۆفرۆشان،هەر لەو کاتە دا هوشدارێکن بۆ هاودەستە کوردەکانی دامودەزگای سەرکوت و جاسووسیی کۆماری ئیسلامی لە  ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەگەر واز لە خەیانەت و خۆفرۆشی نەیەنن، چارەنووسی سالاری کوێخا خدر، چاوەڕوانیان دەکا.