پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات له به‌رده‌م ئه‌زموونێکی نوێ داسامان فەقێ نەبی |
له مێژووی بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لانی بنده‌ست دا شێوازی جۆراوجۆری خه‌بات دژی سته‌م و داگیرکاریی که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه و هه‌ر گه‌لێک به پێی جۆری ده‌سه‌لاتداریی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و ئاستی توندوتیژیی زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا له لایه‌ن ده‌سلاتی ناوه‌ندییه‌وه،شێوازی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌یی خۆی ده‌ستنیشان کردووه.
بۆ وێنه هێندییه‌کان یان ره‌ش پێسته‌کان له ئافریقای باشوور و ئامریکا زیاتر له خه‌باتی مه‌ده‌نی بۆ گه‌یشتن به ئامانج که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. له هێندێک نمونه‌شدا وه‌ک ئیرله‌ندی باکوور یان باسک له ئیسپانیا هه‌م له خه‌باتی مه‌ده‌نی و ته‌نانه‌ت خه‌باتی پارلمانی و هه‌میش له خه‌باتی چه‌کداری به شێوه‌ی نهێنی که‌ڵک وه‌رگیراوه. وه‌کوو نموونه‌یه‌کی هه‌ره نیزیک له رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستیش شیوازی خه‌بای کورده‌کان له تورکیه هه‌م له خه‌باتی مه‌ده‌نی و پارلمانی دا و هاوکاتیش له خه‌باتی پارتیزانی دا خۆی ده‌رده‌خا.
به‌ڵام له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ک به‌هۆی زاڵێتی ده‌سه‌لاتێکی تۆتالیتێر و ئیدئۆلۆژیک وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ره‌تانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و پارلمانی بوونی نییه و له لایه‌کی تریش به هۆی دۆخی نادڵخواز و سه‌پاو به‌سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی کوردی دا، ده‌رفه‌تی خه‌باتی چه‌کداری به شێوه‌ی ئاشکرا و پارتیزانیش به‌ر ته‌سک بوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دیوه، که ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستان جێهێشتووه.
هه‌ڵقوڵانی گروپێکی نهێنی چه‌کدار له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کاردستان به ناوی "پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات" له قۆناخی هه‌نووکه‌یدا زه‌رووره‌تێکی مێژوویی بوو بۆ سرینه‌وه‌ی بێ هیوایی له هزری تاکی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان و زیندوو هێشتنه‌وه‌ی هه‌ستی باوه‌ڕ به‌خۆ بوون له ناخی شۆرشگێرانی ئه‌م پارچه‌یه‌ی کوردستاندا.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ به‌راوردێک له نێوان گرووپی پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی کۆماریخوازی ئیرله‌ند یان رێکخراوی "ئێتا" له هه‌رێمی باسک له ئیسپانیا بکه‌ین، پێویسته بگوترێ که گرووپی پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات به پێچه‌وا‌نه‌ی ئه‌م دوو رێکخراوه‌ی ئاماژه‌یان پێکرا، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌رزرانی خۆی دا راشکاوانه رایگه‌یاندووه که ئامانجی ئه‌م گرووپه ته‌نیا به سزا گه‌یاندنی مۆره و به‌کرێگیراوانی رێژیم و بازرگانانی ماده هۆشبه‌ره‌کان له کوردستان و هه‌روه‌ها هاوکاری کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له کاتی پێویسته و هه‌ر چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌کی نیزامی که که‌سانی مه‌ده‌نی و بێ تاوان تێیدا ببنه قۆربانی دووره له ئه‌خلاقی شۆرشگێرانه و پره‌نسیپه‌کانی ئه‌م گرووپه و له دژی راده‌وه‌ستن.
گرووپی پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات به ده‌رک کردن به‌و راستییه که مه‌یدانی ئه‌سڵی خه‌بات و تێکۆشانی رۆله‌کانی کورد له‌و به‌شه له کوردستان، رۆژهه‌ڵاته هاتۆته ئاراوه و هه‌ر به‌و پێیه‌ش کۆکردنه‌وه و مۆبیلیزه کردنی وزه و تواناییه‌کانی لاوان و ژنانی دلسۆز و فیداکار له نێوخۆی وڵاتی کردۆته ئامانجی سه‌ره‌کی خۆی.
شایانی باسه سازدانی شانه‌گه‌لێکی نهێنی چه‌کدار له زۆربه‌ی شار و شارۆچکه و گونده‌کانی کوردستان و هاوکات به‌یه‌که‌وه گرێدانی ئۆرگانیکی ئه‌م هه‌ستانه وه‌ک یه‌کێک له گرینگ‌ترین ئه‌رکه‌کانی به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م گرووپه دێته ئه‌ژمار. بوونی ئه‌م هه‌ستانه وه‌لامدانه‌ودانه‌وه‌یه‌کی لۆژکییه به هه‌وڵه‌کانی رێژیم بۆ میلیتاریزه‌کردنی رۆژبه‌رۆژ زیاتری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هاوکاتیش پووچه‌ڵ‌که‌ره‌وه‌ی زۆرێک له پیلانه‌کانی رێژیمه به‌رامبه‌ر به لاوان، ژنان، کۆلبه‌رانی سه‌ر سنوور و ته‌نانه‌ت زیندانیانی سیاسی نێو گرتووخانه‌کان.
بێ گومان به‌رێوه‌به‌رانی گرووپی پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات به ئه‌زموون وه‌رگرتن له که‌موکورییه‌کانی رابردووی ئه‌م شێوه خه‌باته له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک ئه‌زموونی "هێزی به‌رگریی" له ده‌یه‌ی شه‌ست دا و دواتر سازدانی شانه‌ی نهێنی چه‌کدار به شێوه‌ی لێکدابراو و ناهه‌ماهه‌نگ له ده‌یه‌ی حه‌فتادا، تێده‌کۆشن که مۆدێلێکی سه‌رکه‌وتوو و که‌م تێچوو و هاوکات به‌نرخ له خه‌بات و تێکۆشان له نێوخۆی وڵات نه‌هادینه بکه‌ن.
گرووپی پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات گەڕاندنه‌وه‌ی خه‌سڵه‌ته شۆرشگێرییه‌کان له نێوئاخنی تاکی کورد و شوناس به‌خشینه‌وه به به‌هاکانی خه‌بات و تێکۆشان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کردۆته رێبازی گشتی خۆی و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌هاکانی بزووتنه‌وه‌ی میللی-دێموکراتیکی کورد هه‌نگاو ده‌نێته‌وه.
لە ماڵپەڕی "کوردستان‌وکورد" وەرگیراوە:
http://www.kurdistanukurd.com/ku/wtar.php?id=1278
|
۱۳۹۳ بهمن ۲۹, چهارشنبه
۱۳۹۳ بهمن ۱۹, یکشنبه
ڕۆڵەکانی گەل لە ناوچەی سەردەشت جاشێکیان بە سزا گەیاند
krdistanrojhalat@gmail.com
لە درێژەی قۆڵهەڵماڵینی
ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە تەمبێکردن و سزادانی خۆفرۆشان و خەیانەتکاران، ڕێکەوتی ١٨ی
ڕێبەندان، لە شارەدێی نەڵاس جاش و خۆفرۆش سالاری کوێخا خدر کەوتە بەر دەسڕێژی
تۆڵە‌ئەستێنانی خوێنی بە ناحەقڕژاوی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و گیانی لێ ئەستێندرا.
خۆفرۆش سالاری کوێخا کە
سالانێکە چەکی جاشەتی بۆ کۆماری ئیسلامی و، خەیانەت بە نەتەوەکەی هەڵگرتوە، ساڵی ڕابردوو
هەر لەو شوێنەی ئەم ساڵ لێی بە سزا گەیشت، وێڕای خۆفرۆشێکی دیکە،کەسێکی زەحمەتکێش و
بێ‌تاوان بە ناوی سۆران خەڵکی ئاوایی "واوان"ی سەردەشتیان دایە بەر
دەسڕێژ و گیانیان لێ ئەستاند.
**
لە ١٧ی ڕێبەندانی
ئەمساڵیش دا، لە ناوچەی شنۆ، خۆفرۆشێک بە ناوی محەممەدی فەزڵی ناسراو بە محەممەدی
حەمکۆ،لە حەساری ماڵەکەی دا، کەوتە بەر دەسڕێژی چەند کەس لە تۆڵە ئەستێنانی خوێنی
شەهیدان. بەڵام بە گوێرەی هەوالەکان ناوبراو ئەمجاریش لە پەلاماری ڕۆڵەکانی گەل
دەربازی بووە. جیی وەبیرهێنانەوەیە کە ناوبراو تاوانبارە بە خەیانەتپێکردن و
لەداوخستنی تێمێکی ٣ کەسی لە تێکۆشەرانی دیموکرات بە ناوەکانی شەهیدان: مراد عەزیزی، سمایل محەممەدی و حەمە سالەح
حەسەنپوور،لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی لە
نزیک بێمزورتیی ناوچەی شنۆ.
**
پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان بە بۆنەی نوێترین چالاکیی ڕۆڵەکانی گەڵ، دەسخۆشییان لێ دەکەن و هیوادارن
تۆڵە‌ئەستێنانی خوێنی شەهیدان، ڕێگە نەدەن
خەیانەتکاران و خۆفرۆشان بە ئاسوودەیی لە کوردستان دا بخولێنەوە. ئەم
دەستوەشاندنانە لە خۆفرۆشان،هەر لەو کاتە دا هوشدارێکن بۆ هاودەستە کوردەکانی دامودەزگای
سەرکوت و جاسووسیی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەگەر واز لە خەیانەت و
خۆفرۆشی نەیەنن، چارەنووسی سالاری کوێخا خدر، چاوەڕوانیان دەکا.
اشتراک در:
پستها (Atom)