لاوێکی زەحمەتکێشی کوردی خەڵکی هەورامان بە گوللەی هیزە
کورکوژەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لێ ئەستیندرا.
بە گوێرەی هەوااڵەکان هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، گیانی لاوێکی کۆڵبەری دیکەی کوردیان بە ناوی پیدرام
محەممەدی ئەستاند. پاریزەرانی
رۆژهەلاتی کوردستان بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی
لە بنەماڵەکەی و خەڵکی مەرەخێڵ و ناوچەی هەورامان
دەکەن. بەو هیوایە خەلکی هەورامانیش لەم
جۆرە تاوانانە بیدەنگ نەبن و بە مانگرتن و هیرشبردن بۆ سەر بنکە سەرکوتکەرەکانی
ڕێژیم، هەر وەها بە هاوکاریی گەرم لە گەڵ رۆڵە تێکۆشەرەکانی پاریزەری نیشتمان ،
ڕێگا نەدەن خوینی لاوانی وەک پیدرام ئێناخی بە فیڕۆ بڕوا.
لەم بارەی رووداوی کوژرانی ئەو
لاوە هەورامییە، ماڵپەڕی کوردستان‌وکورد
ئەم هەوالەی بڵاو کردوەتەوە:
کوژرانی لاوێکی کورد له پاوه به ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی
ڕێژیم
ڕۆژی دووشەممە، 7 ی ڕه‌زبه‌ر لە ناوچەی
مەڕەخێل، لاوێکی دیکە کورد کەوتە بەردەستڕیژی هیزە دژی گەلییەکانی ڕژیمی ئیسلامی و
گیانی لە دەست دا.
بە گوێرەی هەواڵیک کە لە شاری پاوەوە بە دەستمان گەشتووە، لاوێکی کورد بە
ناوی " پێدرام محەممەدی" کوڕی نەوشیروان،
تەمەن ١٩ ساڵە، کە بۆ پەیدا کردنی بژێوی دایک‌و باوکی نەخۆش و بنەماڵەکەیان لە سەر
سنووری نێوان باشوور‌و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خه‌ریکی کۆڵبەری بوو، لە ناوچەی مەرەخێڵی
سەر بە شارەدێی بایەنگان، کەوتە بەر دەستڕێژی هیزە دژی گەلییەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران
و گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێرمان پێدرام که تەنیا کاسبکاری بنەماڵەکەیان بوو،
بە هۆی ئەوەی کە باوکی ماوەیەکی دوور درێژە تووشی نەخۆشی بووە، هەر بۆیە بە ناچار لەو
تەمەنە کەمە دا ڕووی لە کاری قورس‌و تاقەت پڕوکێنی کۆڵبەری کردبوو.
هەر لەو هێرشەی چەتە و ڕێگرەکانی ڕێژیم دا ٥ کۆڵبەری دیکەش قۆڵبەست کراون
و به‌ڕێی گرتنگه‌ی سپای پاسدارانی شاری پاوە کراون، ئەوە جگە لەوەی کە دەست بە سەر
هەموو کەل‌و پەل و بارەکانیان دا گیراوە.
هەورامان حسێنی کوڕی فەتاح، ڕێکەوت بێهنام کوڕی قادر، ئارش حسێنی کوڕی بارام،
شێرزاد پاکسرووشت کوڕی حەمەسەلیم‌و جەلیل حسێنی کوڕی قادر ئه‌و 5 کۆڵبه‌ره‌ن که دوای
ئه‌و جینایه‌ته‌ی رێژیم ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
شایانی باسه کە هەم پێدرام‌و هەم گیراوەکان سەربە ئێلی ئێناخین، کە یەکێک
لە گەورەترین خێلەکانی ناوچەکانی پاوە‌و هەوارامانە و دەیان شەهید و سەدان شوڕشگێڕیان
له ڕیزی هێزه کوردییه‌کاندا بووه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆی سه‌ره‌کیی قین‌له‌زگیی ناوه‌نده
ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌و بنه‌ماڵه گه‌وره‌یه‌ن.
**
بۆ مه‌رگێکی ویژدان هه‌ژێن
هەر
لە پێوەندی لە گەڵ کوژرانی لاوی کورد
پیدرام دا:
(لە فەیسبووکی بەڕێز مەنسوور
ئێراندووست وەرگیراوە)
ئه‌مڕۆ هه‌والێک تاساندمی،پدرامی لاوی تازه پێگه‌یشتو(١٩ ساڵان) له به‌ر
ه‌ژاریو نه‌دای و بێ‌کاری رو له ئیشی تاقه‌ت پروکێنی کۆڵبه‌ری ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی سکی
برسی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی تێر بکات، که‌چی له‌باتی نان ته‌رمی بێ‌گیانی له لایه‌ن سه‌ربازانی
ئیمامی زه‌مانه‌وه ده‌کرێته دیاری بۆ باوکێکی په‌ککه‌وته و برایه‌کی شه‌ش ساڵانه‌ی
چاوه‌ڕوان. پدرام له‌گه‌ل کوێره‌وه‌ری و نه‌داری گه‌وره بو ،به هه‌وڵ وماندو بونی
دایکێکی به‌شمه‌ینه‌ت توانی دیپلوم وه‌ر بگرێت
پاش ته‌واو کردنی خوێندن به ناچاری رو له شاره کان ده‌کات بۆ کرێکاری و
ده‌بێته یارمه‌تی ده‌ری دایکی بۆ وه‌ده‌س هێنانی بژێوی ژیان
زستانی رابردو دایکی له‌به‌ر ئیشی قورس وسه‌رمای جه‌سته ته‌زێن له نێو شاری
پاوه ڕه‌ق هه‌ڵدێت و گیانی له ده‌ست ده‌دات
له گه‌ل مه‌رگی تاقه‌ت پروکێنی دایک ئه‌رکی به خێو کردنی باوکی په‌ککه‌وته
و برای شه‌ش ساڵانه‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ
وه‌ک جاران ناتوانێت بۆ کرێکاری رو له شاره دوره‌کان بکات،ده‌بێ له ماڵه‌وه
بێت و ئه‌رکی کابانی ماڵ به ڕێوه ببات و له‌ولاشه‌وه‌خه‌رجی ماڵ دابین بکات .شه‌و
پاش جێ به‌جێ کردنی ئه‌رکی ماڵ به‌ره‌و سنور رێده‌که‌وێت، به‌و هیوایه‌ی ئه‌م شه‌و
له رێگای کۆڵبه‌رییه‌وه ده‌سکه‌وتێکی هه‌بێ و به‌یانی زوش پێش هه‌ستانی باوک وبرا
له ماڵه‌وه بێت و خواردنی به‌یانیان بۆ ئاماده بگات،که چی ده‌ستی ڕه‌شی تاوان له
نیوه‌شه‌ودا له لاڕێ و هه‌ڵه‌موته‌کانی مه‌ڕه‌خێڵ،له کاتێکدا که پشتی له ژێر کۆڵی
قورس‌دا چوماوه‌ته‌وه بینه قاقه‌ی ده‌گرێت و گیانی لێ ده‌سێنێت
مردن له رێی هه‌موانه،به‌ڵام مردن له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی پاروه‌نانێک
و تێر کردنی برسیه چاوه‌ڕوانه‌کان کاره‌ساتێکی ویژدان هه‌ژێنه
ئه‌وه دوڕۆژه باوکی به‌شمه‌ینه‌ت و په‌ککه‌وته له‌گه‌ل سامی زوڵم لێکراو
(برسیتر له جاران )له به‌ر ده‌رکی سه‌ردخانه‌ی شاری جوانرۆ دوشداماون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی
ته‌رمی پدرام
به‌راستی ئه‌م مه‌رگ و به‌سه‌رهاته تاساندمی،رۆحی شاد
ڕوڕه‌شی و سه‌رشۆریش بۆ ئه‌و بکوژ و خۆفرۆشانه‌ی که به رشتنی خوێنی پدرامه‌کان
خۆشگوزه‌رانی ماڵ منداڵیان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن
مه‌نسور
٣٠/٩/٢٠١٤