۱۳۹۳ دی ۵, جمعه
ڕاپرسی لە بارەی لۆگۆ بۆ پارێزەرانی
ڕۆژهەلاتی کوردستان
ئەم لۆگۆیانە لە لایەن
چەند هۆ کەس لە دۆستان و هۆگرانی پاریزەرانی رۆژهەلاتەوە بۆمان هاتوون تا یەکیکیان
بکەین بە لۆگۆی خۆمان. ئیوە کام یەک لەم لۆگۆیانە
بۆ پاریزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان بە گونجاو دەزانن؟ ئایا دەتوانن لۆگۆیەکی گونجاوتر،
ئامادە و پێشنیار بکەن؟
دەتوانن بەم ئیمەیلە ولامی خۆتانمان بۆ بنێرنەوە:
krdistanrojhalat@gmail.com
هەر وەها پەیام
و کۆمێنت بۆ ئەم وێبلاگە و پەیجی پارێزەرانی
رۆژهەلاتی کوردستان بنووسن:
پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان
https://www.facebook.com/pages/
۱۳۹۳ دی ۴, پنجشنبه
فڕۆکەیەکی سیخوڕیی سوپای پاسداران
لە ناوچەی شنۆ کەوتە خوارەوە
(سەرچاوەیەک لە پاڕێزەرانی ڕۆژهەلاتی
کوردستان لە ناوچەی شنۆ)
بە
گویرەی ئەو هەواڵانەی لە پارێزەرانی رۆژهەلاتی کوردستان لە ناوچەی شنۆوە پیمان گەیشتوون،
ئەمڕۆ٤ /١٠/١٣٩٣ ، دەوروبەری سەعات ٢ی دوانیوەڕۆ بە کاتی ڕۆژهە‌ڵاتی کوردستان، پەهپادێکی
ڕێژیمی دژ بە کوردی ئێران لە نێو باخەکانی دێی شاوانێ بەربۆتەوە.
ئەم فڕۆکەیە کە بە مەبەستی سیخوڕی و شناسایی، لە
باندێکی تایبەت هەڵکەوتوو لە خوارەوەی ئاوایی بێژاوێ بۆ سەر ئاسمانی شنۆ بە تایبەتی
کوێستانەکانی ناوچە، بەڕێ کرابوو، نزیکەی چارەکێک دوای سووڕانەوە بە ئاسمانی ئەم ناوچەیە
دا، کەوتە خوارەوە.ئەم فڕۆکەیە لە کاتیک دا بە سەر ئاسمانی ناوچەکە دا دەخولایەوە کە هیزە جەکدارەکانی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی خەریکی بەڕیوەبردنی مانۆڕ(رزمایش)ی محەممەد ڕەسوڵوللا لە پاریزگەی ورمێ بوون و دەیانەویست توانا و هیزی نیزامیی خۆیان پێشان بدەن!!
دیارە
پارێزەرانی ڕۆژهەلات لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە ئاگادار کرابوونەوە کە سوپای پاسداران
بۆ هەڵگرتنی شوین پێی ئەوان لە ناوچەکانی شنۆ، دۆڵ و دەشتەبێڵ، مەرگەوەڕ،دەیەوێ بە
فڕۆکەی سیخوڕی زانیاری‌یان لە سەر کۆبکاتەوە و دەستیان لێ بوەشێنێ. هەر بۆیە ئامادەیی
بەرەوڕووبوونەوە لە گەل هەر هێرشێکیان هەبووە.
چەند سەرچاوەیەکی خۆجێیش پێیان ڕاگەیاندووین کە چەند دەقیقەیەک بەر لە بەربوونەوەی
فڕۆکەکە، دەنگی تەقەی چەکی قەنناسەیان لە کویستانەکانی پشت شاری شنۆ بیستوە. بببە
پیی زانیارییەکان، دامە دەزگاو هێزە سەرکوتکەرەکان رەوشێکی توندی ئەمنییەتیان
گرتوەتە بەر بۆ ئەوەی هیچ زانیارییەک بە تایبەتی فیلم و وینەی بەربوونەوە یا
راگویزرانی ئاسەوارەی ئەم فڕۆکەیە، بڵاو نەبێتەوە.
پارێزەرانی
ڕۆژهەلاتی کوردستان لە ناوچەی شنۆوە ، پێیان راگەیاندووین کە لە هەواڵەکانی داهاتوو
دا زانیاریی زیاترمان بۆ دەنیرن.
۱۳۹۳ آبان ۱۷, شنبه
پەیامی پارێزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان
بە بۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگەی ماندوویی نەناس و تێکۆشەری بە ئەزموون ڕەسووڵ
لیلانەیی
ئەمڕۆ خەبەری دڵهەژێنی پێشمەرگەی قارەمان و تێکۆشەری بە ئەزموون کاکە
رەسووڵ لیلانەییمان پێگەیشت. ئەم هەواڵە بووە مایەی غەم و پەژارەی پارێزەرانی
ڕۆژهەلاتی کوردستان بە گشتی، بە تایبەت ئەو ڕۆڵە نیشتمانپارێزانە کە هاوینی
ڕابردوو لە نزیکەوە و شانبەشانی ئەو مرۆڤە
خەباتکارە و هاوڕێیانی پێشمەرگەی، ئەرکە نیشتمانی و شۆڕشگێڕانەکانیان لە ناوچەی
سەردەشت بەڕێوە برد . تێکۆشەرانی نێوخۆی ڕۆژهە‌ڵاتی کوردستان کەساڵانێکی زۆر
شانازیی هاوسەنگەری وهاوکاری لە گەڵ ئەو خەباتکارە
ناسراو و لێهاتووەیان هەیە، هیچ کات هێمنی، ورەبەرزی و بڕواپتەویی
ڕەسووڵ لیلانەیی لە بیر نابەنەوە و لە خەبات و تێکۆشانی لەمەودوای خۆیان دا، ئەو
کەسایەتییە شۆڕشگێڕە دەکەن بە سەرمەشقی خۆیان.
لە قووڵایی دڵمانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی رەسووڵ لیلانەیی شۆڕشگێڕ و
هاوسەنگەرانی پێشمەرگەی و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین. نەتەوەکەشمان لە ڕۆژهە‌ڵاتی
کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە ناهێڵین مەشخەڵ و ئاڵای دەستی شەهیدان و نەمرانی وەک
هەژار قاسمی وڕەسووڵ لیلانەیی بکەوێتە سەر ئەرز و یادی ئەوان بە چالاکییەکانمان بەرز و زیندوو
رادەگرین. هەر لەو کاتەش دا هەموو لاوە بە هەڵوێستەکانی کوردستان بانگەواز دەکەین
بۆ پەیوەستبوون بە پارێزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان بۆ ئەوەی درێژەدەر و تەواوکەری
ئەرکە شۆڕشگێڕانەکانی ڕەسووڵ لیلانەییەکان، هەژار قاسمییەکان، محەممەد نەدیمییەکان،
هەمزە سارتکەییان و هەموو پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لە نێوخۆی ڕۆژهەلاتی
نیشتمانەکەمان بین.
بەردەوامی بۆ ڕێگای پڕشانازیی ڕەسووڵ
لیلانەیی و بەرقەرار بێ ئامانجی رزگاریی کورد و کوردستان.
وتەبێژێک بە ناوی پاریزەرانی ڕۆژهە‌ڵاتی کوردستانەوە
١٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٤ی کوردی
٨ /١١/٢٧١٤ی زایینی
۱۳۹۳ آبان ۷, چهارشنبه
ده‌بین به ده‌نگی زۆرلێکراوانی نه‌ته‌وه‌که‌مان
ده‌بین به ده‌نگی پاریزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان
ئه‌م وێبلاگه، راپۆرت و هه‌واڵ و بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندیدار به تیکۆشانی ڕۆڵه نیشتمانپارێزه‌کانی نێوخۆی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، به تایبه‌تی هه‌واڵی چالاکییه‌کانی هێزی به هێزی "پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان" بڵاو ده‌کاته‌وه. چاوه‌ڕوانیمان له دڵسۆزان ونیشتمانپه‌روه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وه‌یه به ناردنی هه‌واڵ و راپۆرتی به سوود به تایبه‌تی له باره‌ی تاوان و جینایه‌ت و تاڵانی هیزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمی کوردکوژی کۆماری ئیسلامی، هاوکاریمان بکه‌ن. ئه‌م وێبلۆگه بکه‌ن به تریبونی بێبه‌شان و مافپێشێلکراوان و زۆرلێکراوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بیکه‌ن به ده‌نگی کۆڵبه‌رانی به ناحه‌قکوژراو، به‌ندییه سیاسییه‌کان که به تاوانی ئازادیخوازی و داوا کردنی سه‌ره‌تاییترین مافه‌کان له به‌ندیخانه‌کان دان. بیکه‌ن به ده‌نگی هه‌زاران بنه‌ماله که ڕۆڵه‌کانیان به هۆی ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی ئه‌و ڕێژیمه تووشی مادده سڕکه‌ره‌کان بوون. داوامان ئه‌وه‌یه بابه‌ته‌کانی ئه‌م وێبلۆگه به‌ۆ ماڵپه‌ره‌کان و راگه‌یه‌نه ئازاده‌کان بنیرن و له رووداوه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، ئاگاداریان بکه‌نه‌وه.
ئیمه‌یلی ئێمه بۆ پیوه‌ندی:
krdistanrojhalat@gmail.com
۱۳۹۳ مهر ۲۰, یکشنبه
پەیامی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ رێورەسمی یادی شەهید هەژار قاسمی
ئاگادار بووینەوە کە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان، رێورەسمێکی
تایبەتی بۆ رێزگرتن لە هەژار قاسمی نوێترین شەهیدی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
پێک هێناوە.
رێگامان بدەن لە نیوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، لەو سەر زەوی و نیشتمانەوە کە
درێژەدەرانی رێگا و هاوسەنگەرانی شەهید هەژار قاسمی خەبات و تێکۆشانی تێدا دەکەن، گەرمترین
سڵاو و دەستخۆشی بۆ ئێوە بنێرین.
بۆ ئێمە پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان، جێگای سەربەرزی و شانازییە کە لە گەڵ
رۆڵەی پێشمەرگە و تێکۆشەری بەتوانای وەک هەژار قاسمی، لە قووڵایی خاکی رۆژهەڵات و لەباوەشی
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان‌دا، بۆ ماوەیەک هاو ئەرک و هاوسەنگەر بووین.
رێزگرتنی ئیوە لاوانی دێموکرات لە هەژاری قاسمی، پێشمەرگەی شەهید، مانایەکی
بەرز و پیرۆزی هەیە. ئەم رێزگرتنە نیشان دەدا کە لاوانی کوردستان رێگای شەهیدەکان ون
ناکەن، بەتایبەتی ئەو شەهیدانەی کە لە چەشنی ڕاخوشینی ئەستێرە لە تاریکە شەودا هەرێمیک
روون دەکەنەوە.
دڵنیاتان دەکەینەوە ئێمە و هەموو لاوانی بەهەڵوێست و ڕاپەڕیو لەنێوخۆی رۆژهەڵاتیش،
لەسەر رێگای هەژار قاسمی و هەموو ئەو رۆڵانەی کە لەم چەند ساڵەدا شه‌هید بوون وەک:
شێخ غەریبی حەسەنی، هەمزە سارتکەیی، محەممەد نەدیمی، بێهرووز ڕەزا نژاد، قادر قادری
و قادر نەزمی، بەردەوام دەبین.
ئێمە کە ناوی پڕ شانازیی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان‌مان لەسەرە، هەروەک لە
یەک مانگی رابردوودا نیشانمان داوە، لە سەرکوت و تاوان و راوڕووتی هێزە جینایەتکارەکانی
کۆماری ئیسلامی بێدەنگ و بیهەڵوێست نابین، بەڵێن دەدەین لەسەرانسەری رۆژهەڵاتی کوردستان،
پێشمەرگە و پاسەوانی نەتەوە و نیشتمانەکەمان بین و هەرکات پێویست بوو، بەگژ دوژمنانی
سەربەرزی و ئازادیی نەتەوەکەماندا بچینەوە.
ئێمە چاوەڕوان و هیوادارین ئێوە لاوانی دێموکرات و هێزی پێشمەرگەی رۆژهەڵات،
بەتایبەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پشتیوانمان بن . ئێمەش دڵنیاتان دەکەینەوە کە لە
جێبەجێکردنی ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆماندا بەتایبەتی لە هاوکاریی هێزی پێشمەرگە و بەرهەڵستبوونەوەی
هێزە سەرکوتکەرەکاندا درێغی ناکەین.
هەر لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین کە لەناوخۆی وڵات، بەخۆشییەوە ژمارەی ئەو لاوانەی
ئامادەن بە ڕیزەکانمانەوە پەیوەست بن رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێ. هەروەها دیسان بە خۆشییەوە،
بە پشتیوانی و دڵگەرمیی ئێمە، خەڵک ئێستا بۆخۆیان بەرگری لە خۆیان دەکەن و چیدیکە دەستدرێژی
و تاوانکاری لە هێزەکانی رێژیم قەبووڵ ناکەن.
ئێمە دڵنیاین پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە لە پارێزەرانی رۆژهەڵات لە ناوخۆی وڵات،
ئاکامی زۆر لەوانە گرنگتری بەدواوە دەبێ.
بەڕێزان!
جارێکی دیکە، دەستخۆشی بە ئێوە دەڵێین بۆ رێزگرتنتان لە پێشمەرگەی شەهید، هەژار
قاسمی.
سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهید هەژار و هەموو شەهیدانی کوردستان.
سەرکەوتن بۆ خەباتی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
مردن و سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی رزگاریی کوردستان.
پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان
١٩ی رەزبەری ٢٧١٤ی کوردی
۱۳۹۳ مهر ۱۳, یکشنبه
ڕۆژهەڵات دەبێ هەستێتەوە و ئەوەش بە هاوکاری و هیممەتی هەمووانمان دەکرێ!
پەیامی
پیرۆزبایی پارێزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان بە بۆنەی جێژنی قوربان
"پارێزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان" بە
بۆنەی هاتنی جێژنی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەشی هەموو موسوڵمانانی جیهان
بە تایبەتی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان دەکەن.
نەتەوەی کورد هیچ کات لە قوربانیدان بۆ ژیانی بە
سەربەرزی و ئازاد، سڵی نەکردوەتەوە. پاریزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستانیش لەم ڕۆژە دا
لە گەڵ نەتەوەکەیان پەیمان نوێ دەکەنەوە کە پاریزەری نەتەوە و نیشتمانی خۆیان بن
لە ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئەگەر پێویست بێ
بە بەخشینی گیانی خۆیان ئەم پەیمانە بەرنە سەر. شەهیدبوونی پێشمەرگەی بەوەجی
نەتەوەکەمان هەژار قاسمی لە ڕیزی ئێمە دا،
بەڵگەی راستگۆیی ئێمە لە گەڵ خەڵکی خۆمانە.
لە رۆژی جێژنی قوربان دا، دەمانەوێ ڕۆلەکانی
نەتەوەکەمان بە سەردان لە بنەماڵەی شەهیدان و هەمووقوربانییەکانی ستەم و
جینایەتەکانی ڕێژیمی کوردکوژی ئیران، هەڵویستی نیشتمانپەروەرانەی خۆیان پێشان بدەن
.سەردانی بنەمالەی بەندییە سیاسییەکان بکەن، سەردانی ئەو بنەمالانە بکەن کە
رۆڵەکانیان لە ڕیزی پڕشانازیی پێشمەرگە و پاریزەری نیشتمان دان. وەفاداریی خۆتان
بە تێکۆشەرانی نەتەوەکەی خۆیان نیشان بدەن و بیسەلمێنن کە ئەوان بە تەنیا نین. لەم
ڕۆژە و لەم بۆنەیە دا پەیامی ئێمە بگەیەننە هەموو دۆستان و بڕواپێکراوانی خۆتان کە
خۆیان بۆ هاوکاری و پشتیوانیی ڕۆڵەکانیان ئامادە بکەن. ڕۆژهەڵات دەبێ هەستێتەوە و
ئەوەش بە هاوکاری و هیممەتی هەمووانمان دەکرێ.
بە هیوای گەیشتن بە جێژنی ڕزگاری لە ستەم
وزۆرداری،
بۆ پێشەوە بەرەو خەباتێکی شێلگیر لە سەرانسەری
ڕۆژهە‌ڵاتی نیشتمان.
لێپرسراویی میدیایی پاریزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان
جەژنی قوربانی ٢٧١٤ی کوردی
بانگەواز
بۆ گرافیستەکان
بەشداری لە سازکردنی لۆگۆیەک بۆ
پاریزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان دا بکەن!
"پاریزەرانی
ڕۆژهە‌ڵاتی کوردستان" داوا لەو کەسانە دەکا کە توانای کاری گرافیک و لۆگۆساز
کردنیان هەیە، لۆگۆیەک بۆ پاریزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان ئامادە بکەن. دیارە
جاوەروانیی ئێمە ئەوەیە لۆگۆکە بە زمانی هونەری تەعبیر لە ئەرکی نیشتمانپەروەرانە
و ولاتپاریزانەی ئەم هیزە بکا. ئەو کەسانەی لەم بارەیەوە دەیانەوێ هاوکاری بکەن با
پیوەندی بەم ئیمەیلەوە بکەن:
krdistanrojhalat@gmail.com
۱۳۹۳ مهر ۱۱, جمعه
بۆ ئەوانەی لە پەنای گەل دا دەژین و لە باەشی ئەوان دا دەمرن!
هەیاس کاردۆ
ئەی ڕۆڵە ئازاکانی ڕۆژهە‌ڵاتی کوردستانم، ئەی بوێرانی مەیدانی بەرەنگاری ئێوە چاوی گەلن. ئێوە ڕێ ڕوونکەرەوەی شەوانی تاریکن و پێش کاروانی هەموو ئەوانەن بەرەو سەر مەنزڵی ڕزگاری ملی ڕێگایان گرتوە. گومانتان نەبێ کوردستان و کورد پێویستیی پێتانە و لەو ڕێگا سەختە دا کە گرتووتانە بەر هاودەنگ و هاوڕا و هاوکارتانە. هەر دڵۆپە خوێنێک کە لە لەشی ئێوە دەتکێتە سەر زەوی داری خەبات و خۆڕاگریی زیاتری پێ ئاو دەدرێ و وا لە کۆمەڵی کوردەوای دەکا پەردەی بێدەنگی بدڕێنێ و دیواری ترس بڕووخێنێ. هەر برینێک بکەوێتە لەشی ئێوە نەخۆشیی ترس و دڵەڕاوکێی پێ دەرمان دەکرێ و دەبێتە ساڕ‌ێژ کەرەوەی برینی قووڵی بێ هیوایی و ناکارەمەیی. گومانتان نەبێ ڕێگایەک کە گرتووتانەتە بەر ڕێگای دروستی خەباتە و هیچ شکتان نەبێ بە هەزاران و سەدان هەزار ئافەرین و دەستخۆشانەتان بۆ ڕەوانە دەکرێ. ئەو ڕێگایەی گرتووتانەتە بەر هەموو کەس ناتوانێ پێیدا سەفەر بکا هەر بۆیەشە ئێوە بوونەتە ڕەمزی توانا و بوێری و خۆڕاگری.
ئەی پێشمەرگە گیانفیداکانی دیمۆکڕات، هۆی پارێزەرانی ڕۆژهە‌ڵاتی کوردستان، دەستتان خۆش. سڵاوتان لێ بێ. ماندوونەبن. مزگێنی لە خۆم و لە هەموو ئەوانەی خەونیان بەو ڕۆژانەوە دەبینی. خۆزگە غیرەت و توانا و ئیمکانی ئێوەم هەبا و منیش لە پەنای ئێوە و لە باوەشی گەل دا خەباتم کردبا.
(لە فەیسبووکی نووسەر وەرگیراوە)
هەیاس کاردۆ
ئەی ڕۆڵە ئازاکانی ڕۆژهە‌ڵاتی کوردستانم، ئەی بوێرانی مەیدانی بەرەنگاری ئێوە چاوی گەلن. ئێوە ڕێ ڕوونکەرەوەی شەوانی تاریکن و پێش کاروانی هەموو ئەوانەن بەرەو سەر مەنزڵی ڕزگاری ملی ڕێگایان گرتوە. گومانتان نەبێ کوردستان و کورد پێویستیی پێتانە و لەو ڕێگا سەختە دا کە گرتووتانە بەر هاودەنگ و هاوڕا و هاوکارتانە. هەر دڵۆپە خوێنێک کە لە لەشی ئێوە دەتکێتە سەر زەوی داری خەبات و خۆڕاگریی زیاتری پێ ئاو دەدرێ و وا لە کۆمەڵی کوردەوای دەکا پەردەی بێدەنگی بدڕێنێ و دیواری ترس بڕووخێنێ. هەر برینێک بکەوێتە لەشی ئێوە نەخۆشیی ترس و دڵەڕاوکێی پێ دەرمان دەکرێ و دەبێتە ساڕ‌ێژ کەرەوەی برینی قووڵی بێ هیوایی و ناکارەمەیی. گومانتان نەبێ ڕێگایەک کە گرتووتانەتە بەر ڕێگای دروستی خەباتە و هیچ شکتان نەبێ بە هەزاران و سەدان هەزار ئافەرین و دەستخۆشانەتان بۆ ڕەوانە دەکرێ. ئەو ڕێگایەی گرتووتانەتە بەر هەموو کەس ناتوانێ پێیدا سەفەر بکا هەر بۆیەشە ئێوە بوونەتە ڕەمزی توانا و بوێری و خۆڕاگری.
ئەی پێشمەرگە گیانفیداکانی دیمۆکڕات، هۆی پارێزەرانی ڕۆژهە‌ڵاتی کوردستان، دەستتان خۆش. سڵاوتان لێ بێ. ماندوونەبن. مزگێنی لە خۆم و لە هەموو ئەوانەی خەونیان بەو ڕۆژانەوە دەبینی. خۆزگە غیرەت و توانا و ئیمکانی ئێوەم هەبا و منیش لە پەنای ئێوە و لە باوەشی گەل دا خەباتم کردبا.
(لە فەیسبووکی نووسەر وەرگیراوە)
۱۳۹۳ مهر ۹, چهارشنبه
ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی
سەربەستیی کوردستان
لە پێوەندی بە شەهیدبوونی هەژار قاسمی.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، خەم و پەژارەی بە بۆنەی شەهید بوونی ڕۆڵەیەکی دیکەی کوردستانە داگیرکراوەکەمان دەردەبرێت.
هەروەها سەرەخۆشی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی پارتەکەمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدی ڕێگەی ماف و ڕزگاری هەژار قاسمی. هەروەها سەرەخۆشی ئاراستەی هاوبیرو هاوسەنگەرانی لە حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکەین.
هەر لەو پێوەندییەشدا دەستخۆشانە ئاراستەی گشت رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە لە پێناو ڕزگاری و هۆشیارکردنەوەی زیاتری گەلەکەمان لە پێناو ڕزگاریدا، و لە ژێرناوی ( پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان) خۆیان گەیاندووەتەوە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە نزیکەوە یارو یاری گەلەکەیان دەبن.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان چوونەوە ناوخۆی وڵاتی هەر هێزێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە مافێکی یاسایی و نەتەوەیی دەزانێت، بەڵام هاتنی هەر تاک وسەربازێکی بێگانەی داگیرکەر بۆ نێۆ خاکی کوردستان بە تاوانی دەزانین.
هیوادارین کە خۆێنی شەهید هەژار قاسمی بکرێتە هەوێنی یەکرێزی و تەبایی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پێناو بەهێزکردن وبتەوکردنی هێزێکی پارێزەری لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی کوردستان.
هەر شەکاوە بێت یەکێتی و تەبایی ریزەکانی گەلی کورد.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
یه‌کشه‌ممه ۶ ی ره‌زبه‌ری ٢٧١٤ی کوردی. 2014/09/28 زاینی
لاوێکی زەحمەتکێشی کوردی خەڵکی هەورامان بە گوللەی هیزە
کورکوژەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لێ ئەستیندرا.
بە گوێرەی هەوااڵەکان هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، گیانی لاوێکی کۆڵبەری دیکەی کوردیان بە ناوی پیدرام
محەممەدی ئەستاند. پاریزەرانی
رۆژهەلاتی کوردستان بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی
لە بنەماڵەکەی و خەڵکی مەرەخێڵ و ناوچەی هەورامان
دەکەن. بەو هیوایە خەلکی هەورامانیش لەم
جۆرە تاوانانە بیدەنگ نەبن و بە مانگرتن و هیرشبردن بۆ سەر بنکە سەرکوتکەرەکانی
ڕێژیم، هەر وەها بە هاوکاریی گەرم لە گەڵ رۆڵە تێکۆشەرەکانی پاریزەری نیشتمان ،
ڕێگا نەدەن خوینی لاوانی وەک پیدرام ئێناخی بە فیڕۆ بڕوا.
لەم بارەی رووداوی کوژرانی ئەو
لاوە هەورامییە، ماڵپەڕی کوردستان‌وکورد
ئەم هەوالەی بڵاو کردوەتەوە:
کوژرانی لاوێکی کورد له پاوه به ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی
ڕێژیم
ڕۆژی دووشەممە، 7 ی ڕه‌زبه‌ر لە ناوچەی
مەڕەخێل، لاوێکی دیکە کورد کەوتە بەردەستڕیژی هیزە دژی گەلییەکانی ڕژیمی ئیسلامی و
گیانی لە دەست دا.
بە گوێرەی هەواڵیک کە لە شاری پاوەوە بە دەستمان گەشتووە، لاوێکی کورد بە
ناوی " پێدرام محەممەدی" کوڕی نەوشیروان،
تەمەن ١٩ ساڵە، کە بۆ پەیدا کردنی بژێوی دایک‌و باوکی نەخۆش و بنەماڵەکەیان لە سەر
سنووری نێوان باشوور‌و ڕۆژهە‌ڵاتی کوردستان خه‌ریکی کۆڵبەری بوو، لە ناوچەی مەرەخێڵی
سەر بە شارەدێی بایەنگان، کەوتە بەر دەستڕێژی هیزە دژی گەلییەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران
و گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێرمان پێدرام که تەنیا کاسبکاری بنەماڵەکەیان بوو،
بە هۆی ئەوەی کە باوکی ماوەیەکی دوور درێژە تووشی نەخۆشی بووە، هەر بۆیە بە ناچار لەو
تەمەنە کەمە دا ڕووی لە کاری قورس‌و تاقەت پڕوکێنی کۆڵبەری کردبوو.
هەر لەو هێرشەی چەتە و ڕێگرەکانی ڕێژیم دا ٥ کۆڵبەری دیکەش قۆڵبەست کراون
و به‌ڕێی گرتنگه‌ی سپای پاسدارانی شاری پاوە کراون، ئەوە جگە لەوەی کە دەست بە سەر
هەموو کەل‌و پەل و بارەکانیان دا گیراوە.
هەورامان حسێنی کوڕی فەتاح، ڕێکەوت بێهنام کوڕی قادر، ئارش حسێنی کوڕی بارام،
شێرزاد پاکسرووشت کوڕی حەمەسەلیم‌و جەلیل حسێنی کوڕی قادر ئه‌و 5 کۆڵبه‌ره‌ن که دوای
ئه‌و جینایه‌ته‌ی رێژیم ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
شایانی باسه کە هەم پێدرام‌و هەم گیراوەکان سەربە ئێلی ئێناخین، کە یەکێک
لە گەورەترین خێلەکانی ناوچەکانی پاوە‌و هەوارامانە و دەیان شەهید و سەدان شوڕشگێڕیان
له ڕیزی هێزه کوردییه‌کاندا بووه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆی سه‌ره‌کیی قین‌له‌زگیی ناوه‌نده
ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌و بنه‌ماڵه گه‌وره‌یه‌ن.
**
بۆ مه‌رگێکی ویژدان هه‌ژێن
هەر
لە پێوەندی لە گەڵ کوژرانی لاوی کورد
پیدرام دا:
(لە فەیسبووکی بەڕێز مەنسوور
ئێراندووست وەرگیراوە)
ئه‌مڕۆ هه‌والێک تاساندمی،پدرامی لاوی تازه پێگه‌یشتو(١٩ ساڵان) له به‌ر
ه‌ژاریو نه‌دای و بێ‌کاری رو له ئیشی تاقه‌ت پروکێنی کۆڵبه‌ری ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی سکی
برسی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی تێر بکات، که‌چی له‌باتی نان ته‌رمی بێ‌گیانی له لایه‌ن سه‌ربازانی
ئیمامی زه‌مانه‌وه ده‌کرێته دیاری بۆ باوکێکی په‌ککه‌وته و برایه‌کی شه‌ش ساڵانه‌ی
چاوه‌ڕوان. پدرام له‌گه‌ل کوێره‌وه‌ری و نه‌داری گه‌وره بو ،به هه‌وڵ وماندو بونی
دایکێکی به‌شمه‌ینه‌ت توانی دیپلوم وه‌ر بگرێت
پاش ته‌واو کردنی خوێندن به ناچاری رو له شاره کان ده‌کات بۆ کرێکاری و
ده‌بێته یارمه‌تی ده‌ری دایکی بۆ وه‌ده‌س هێنانی بژێوی ژیان
زستانی رابردو دایکی له‌به‌ر ئیشی قورس وسه‌رمای جه‌سته ته‌زێن له نێو شاری
پاوه ڕه‌ق هه‌ڵدێت و گیانی له ده‌ست ده‌دات
له گه‌ل مه‌رگی تاقه‌ت پروکێنی دایک ئه‌رکی به خێو کردنی باوکی په‌ککه‌وته
و برای شه‌ش ساڵانه‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ
وه‌ک جاران ناتوانێت بۆ کرێکاری رو له شاره دوره‌کان بکات،ده‌بێ له ماڵه‌وه
بێت و ئه‌رکی کابانی ماڵ به ڕێوه ببات و له‌ولاشه‌وه‌خه‌رجی ماڵ دابین بکات .شه‌و
پاش جێ به‌جێ کردنی ئه‌رکی ماڵ به‌ره‌و سنور رێده‌که‌وێت، به‌و هیوایه‌ی ئه‌م شه‌و
له رێگای کۆڵبه‌رییه‌وه ده‌سکه‌وتێکی هه‌بێ و به‌یانی زوش پێش هه‌ستانی باوک وبرا
له ماڵه‌وه بێت و خواردنی به‌یانیان بۆ ئاماده بگات،که چی ده‌ستی ڕه‌شی تاوان له
نیوه‌شه‌ودا له لاڕێ و هه‌ڵه‌موته‌کانی مه‌ڕه‌خێڵ،له کاتێکدا که پشتی له ژێر کۆڵی
قورس‌دا چوماوه‌ته‌وه بینه قاقه‌ی ده‌گرێت و گیانی لێ ده‌سێنێت
مردن له رێی هه‌موانه،به‌ڵام مردن له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی پاروه‌نانێک
و تێر کردنی برسیه چاوه‌ڕوانه‌کان کاره‌ساتێکی ویژدان هه‌ژێنه
ئه‌وه دوڕۆژه باوکی به‌شمه‌ینه‌ت و په‌ککه‌وته له‌گه‌ل سامی زوڵم لێکراو
(برسیتر له جاران )له به‌ر ده‌رکی سه‌ردخانه‌ی شاری جوانرۆ دوشداماون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی
ته‌رمی پدرام
به‌راستی ئه‌م مه‌رگ و به‌سه‌رهاته تاساندمی،رۆحی شاد
ڕوڕه‌شی و سه‌رشۆریش بۆ ئه‌و بکوژ و خۆفرۆشانه‌ی که به رشتنی خوێنی پدرامه‌کان
خۆشگوزه‌رانی ماڵ منداڵیان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن
مه‌نسور
٣٠/٩/٢٠١٤
دوو هەواڵ لە ناوچەی بانەوە
بە هاندان و دڵگەرمیی پارێزەرانی ڕۆژهە‌ڵاتی کوردستان،
لە ناوچەی بانە، دەست لە چەکدارە چەتە و ڕێگرەکانی ڕێژیم وەشێندرا
سەعات ١٠ی شەوی سێشەمە لە سەر چوارشەمە ٨ لە سەر
٩ی ڕەزبەر(٣٠ سێپتەمبر لە سەر ١ی ئۆکتۆبر)، ژمارەیەک لە کاسبکارانی ناوچەی بانە لە
بەرزاییەکانی شابەدین و لە تەنیشت ئاوایی گۆماو، بە سەر دەستەیەک چەکداری ڕێژیم
دا دەکەون کە بۆ دەستبەسەرداگرتنی باری
کاروانچییەکان کەمینیان دانابۆوە. کاروانچییەکان کە پێشتر بڕیاریان دابوو بەرگری
لە گیان و ماڵی خۆیان بکەن،هەر لە گەڵ یەکەم دەسڕێژی چەکدارەکانی ڕێژیم، وەدەست
دێن و بە چەکی شەخسیی خۆیان، تەقە لە
ئاوری بەرامبەر دەکەنەوە. لە ئاکامی ئەو برگرییەی کاروانچی و کاسبکاران دا،
چەکدارە ئینسانکوژ و ڕێگرەکانی ڕێژیم،ناچار بە ڕاکردن و دوورکەوتنەوە لە شوێنی
تێکهەڵچوونەکە دەبن. لە ئاکامی بەرگریکردنی کاروانچییەکان دا، سەردەستەی ڕێگرەکان،
سەروان فەتحی بریندار دەبێ.
شایانی باسە لە
چەند حەوتووی ڕابردوو دا، تیمەکانی هێزی تازە دامەزراوی پارێزەرانی ڕۆژهە‌ڵاتی
کوردستان، لە چەندین ناوچەی کوردستان، کەمین و ڕێگریی هێزە چەکدارەکانی کۆماری
ئیسلامی‌یان تێک شکاندوە و زەبری گەورەیان لەو بکوژانەی کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردستان
وەشاندوە. هەر ئەم زەبرانەی پارێزەرانی
ڕۆژهە‌ڵاتی کوردستان وئامادە بوونیان لە ناوچەی جۆراوجۆر،بووە بە مایەی هیواداری ودڵگەرمیی خەڵک بە جۆرێک کە لە زۆر
ناوچە کاسبکاران و کاروانچییەکان بڕیاریان داوە لەمەودوا، بەرگری لە خۆیان بکەن و
لە ئاست کوشتن و بریندارکردنی خۆیان و دەستبەسەرداگیرانی بار و ماڵی خۆیان،
بێهەڵوێست نەبن.
جاشەکان لە ناوچەی بانە دەخرێنە حالەتی
ئامادەباش و لە چەند ناوچە کۆنتڕۆڵی
ڕێگاوبانەکان دەکەن
بە دوای
دەستکردنەوەی شەوی رابردووی کاسبکاران و کاروانچییەکان لە نزیک ئاوایی گۆماو و
بریندار کردنی سەردەستەی چەکدارە چەتە و ڕێگرەکانی ڕیژیم، سەروان فەتحی، سوپای پاسداران
جاشەکانی سەر بەو دەزگا سەرکوتکەرەی خستە حاڵەتی ئامادەباش و ئەمڕۆ لە سێ دەستە دا
بۆ کۆنتڕۆڵی ڕیگا وبانەکان، بە ناوچەکانی بانە دا بڵاوی کردنەوە.
دەستەی یەکەم لە جاشەکان بۆ ناوچەی ئارمردە،
بەرەو چەمی چروش و گەورەدار بەڕێ کراون و لە دووڕێیانی بەردەبووک بازدیدیان داناوە
و کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی خەڵک دەکەن.
دەستەی دووهەم لە
جاشەکان بۆ ناوچەی بەنەژاژ، پشت ئاڵوەت و پشت گوندی سارتکێ و مەرزەلان بەڕێ کراون.
دەستەی سێهەمی
جاشەکانیش لە خەتی ئەنجێنەوە، بۆ کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی خەڵک و گرتن و ڕاوڕووتی
کاسبکاران و کاروانچییەکان، بەرەو ناوچەی خێڵەڕەش بەڕێ کراون.
پێویستە بگوترێ
ئەوسێ دەستەجاشە کە هەر هەموویان سەر بە سوپای پاسدارانن، چەکی نیوە قورسیشیان
پێیە.
پارێزەرانی ڕۆژهە‌ڵاتی کوردستان داواکارن خەڵکی
بە شەرەفی ناوچەکانی بانە، شوینی کەمین و بازدید دانانی جاشەکان و هەر هێزێکی
دیکەی ڕێژیم لەقاو بدەن و خەڵکی کاسبکار و هەر وەها تیمەکانی هێزی پارێزەرانی
ڕۆژهەڵاتیان لێ ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی پیلانەکانیان لێ پووچەڵ بکەنەوە.
لێپرسراوی میدیایی
پاریزەرانی ڕۆژهە‌ڵاتی کوردستان
٩ی ڕەزبەری ٢٧١٤
۱۳۹۳ مهر ۸, سه‌شنبه
بۆ تازە
ترین گیانبەختکردوی ڕۆژهەڵات هەژار قاسمی.
ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی- ئۆسلۆ
گیان لەدەست دانی هەژار قاسمی بێ‌شک بۆ هەمومان جێگای داخ و پەژارەیە. بۆیە
سەرەتا لە بنەماڵەی، دۆستانی و هەمو تێکۆشەرانی دیموکرات و هاوسەنگەرانی پڕ بەدڵ سەرە
خۆشی ئەکەم و لە ناخی دڵمەوە خۆم بە شەریکی خەم ئەزانم.
ئەمڕۆ ئەو هەواڵەم بیست، تەزاندمی، بۆ ئەبێ سادە ترین داواکاری ئێمە بە خوێنی
گەنجان و جلی ڕەشی بنەماڵەکان واژۆ بکرێت؟ بۆ ئەبێ داری ئازادی و ڕزگاری لە وڵاتی ئێمە
تینوی خوێنی لاوەکانمان بێت؟ بۆ ئەبێ فرمێسکی شیوەن و هەناسەی سارد و کزەی سووتانی
جەرگەکان و لە دەست دانی ژیان، دەسە پارەی خەرمانی شۆڕشێکی ئینسانی بێت لە وڵاتە نغرۆکراوەکەی
ئێمە؟ بۆ ئەبی و دەیان بۆ ئەبێی دیکە.
هەژار و هەژارەکانی دیکە، هەموان موڵک و ڕۆڵەی هەمو گەلی کورد و ئازیز و کەس
و کاری هەمو ئازادیخوازێکی ڕاستەقینەن بە هەر ڕوانگەیەکەوە. هەژار نەمردوە و نامرێت،
هەژار ئینسانێکە کە ژیانی کرد بە ورە و تێکۆشان و تێکۆشانی کردە مشخەڵ و لە تاریکەشەوی
نەهامەتیدا دایە دەستی هاوزنجیرەکانی، دایە دەستی هاو چارەنووسەکانی، هەژار چرای ڕووناکی
دەستی هەژارانی کوردستانە. لە دڵماندایە و بە زیندوویی ئەمێنێتەوە.
هەژار نەمردوە. مردو ئەوکەسانەن کە خۆیان و مافەکانیان و شۆڕ‌شیان لە بیر کردوە،
مردو ئەوکەسانەن کە هەمو قوربانی و گیانبازی هەژار و هەژارەکان بێ بایەخ ئەکەن، مردو
ئەو خۆ فرۆشانەن کە ویژدان و کەرامەت و مرۆڤایەتییان بە هەندێک خۆشی و سەروەتی کاتی
فرۆشت، هەژار زیندوە و هەر دڵۆپ خوێنی هەژار خاڵێکە لە سەر ئاڵای ئاواتەکانمان و ئەو
ئاڵایەی کە بە خوێنی هەژار و هەزاران گیانبەختکردوی دیکە خوێنین بوە، لە سەر شانمان
بەرز و شەکاوە ڕا ئەگرین.
یادی هەژار بەرز و ڕێگای پڕ لە ڕێبواری ڕاستەقینە بێت
بە هیوای هاتنە دی ئاواتەکانی هەژار و هەمو گیانبەختکردوانی ڕێبازی ئازادی.
(له فه‌یسبووکی نووسه‌ر وه‌رگیراوه)
۱۳۹۳ مهر ۷, دوشنبه
ناوی 5 کوژراوی تێکهه‌ڵچوونه‌که‌ی ناوچه‌ی
به‌ربنه‌ی پیرانشار ڕوون بۆوه
هه‌ر وه‌ک پێشتر ڕامان گه‌یاندبوو، شه‌وی پێنجشه‌ممه له سه‌ر هه‌ینیی رابردوو
(3له سه‌ر 4ی ره‌زبه‌ر)، ده‌سته‌یه‌ک له پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ڕه‌وتی
گه‌شت و گه‌ڕانی خۆیان له‌نێو خاک و خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی نێشتمان دا، له نیوان
گونده‌کانی زێوکه و ماشکان له ناوچه‌ی به‌ربنه‌ی پیرانشار، له گه‌ڵ که‌مینی
پاسدار‌و جاشه‌کانی ڕیژیمی کوردکوژی کۆماری ئیسلامی به‌ره‌وڕوو بوون. ئه‌م چه‌کدارانه‌ی
ڕێژیم که کاری هه‌موو شه‌وێکیان ڕاوڕووتی
کاسبکاران و کۆڵبه‌ران و کوشتنی خه‌لکی زه‌حمه‌تکێشه، پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانیان دایه به‌ر ده‌سڕێژ. به‌لام هاوڕێیانمان
به گورجی لێیان وه‌ده‌ست هاتن و بڕیاریان
دا له هه‌ڵمه‌تێکی پێشمه‌رگانه و هه‌لۆئاسادا، هه‌م تۆڵه‌ی نوێترین شه‌هیدی
ڕێگای ڕزگاری، هه‌ژار قاسمیی هاوسه‌نگه‌ریان بکه‌نه‌وه، هه‌م ده‌رسێکی وا به‌و مرۆڤ‌کوژ و چه‌ته و ڕێگرانه بده‌ن که جارێکی
دیکه نه‌وێرن وا به هاسانی بچنه سه‌ر ڕێی خه‌ڵک. پاریزه‌رانی
رۆژهه‌لات هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی هیزه‌کانی ڕیژیم و به جۆرێک
ئاگربارانیان کردن که هه‌موانیان به
شپرزه‌یی له حه‌شارگه‌کانیان ده‌رپه‌ڕاند. ئه‌م زه‌بره‌ی ڕۆڵه‌کانی نیشتمان به ڕاده‌یه‌ک
تووشی ترس و شله‌ژاویی کردبوون که دوای تیکشکان و له کاتی راکردنیش دا، جاشه‌کان
و هیزی ئینتیزامی سه‌رلێشێواوانه ته‌قه له یه‌کتر ده‌که‌ن و ژماره‌یه‌کی دیکه‌شیان
به‌م هۆیه‌وه ده‌کوژرێن و بریندار ده‌بن.
ناوی ئه‌و پاسدار و به‌کرێگیراوه کوژراوانه‌ی تا ئێستا روون بوونه‌وه
بریتین له: 1- حه‌یده‌ر زولفه‌قاری که ده‌گوترێ فه‌رمانده‌ی یه‌کێک له پایگا
نیزامییه‌کانی ناوچه‌ی لاجانه. 2- شاهین که‌ریمی 3- که‌ریم عه‌لیزاده 4- عه‌لی قوڵیزاده.
هه‌ر وه‌ها له نێو کوژراوه‌کان دا شاهین ناوێکی دیکه هه‌یه که شۆره‌ته‌که‌ی نه‌زانراوه.
ئه‌و کوژراوانه به ته‌راکتۆر له شوێنی شه‌ڕگه دوور خراونه‌وه.
شایانی باسه ماڵپه‌ڕه‌کانی سه‌ر به ده‌زگای ئیتلاعات و سوپای پاسداران،
دانیان به که‌مین دانانه‌وه‌ی هێزه‌کانی خۆیان
له ناوچه‌ی به‌ربنه‌ی پیرانشار بۆ پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا
ناوه و باسی "تێکهه‌ڵچوونی سه‌ختی چه‌ندین سه‌عاته"یان له نێوان زیوکه و ماشکان دا کردوه. به‌لام ئاماری کوژراوانی خۆیان له
خه‌ڵک شاردوه‌ته‌وه.
ئه‌م زه‌بره‌ی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌لات له هێزه‌کانی ڕێژیم دوابه دوای شه‌هیدبوونی
پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان هه‌ژار قاسمی، بووه هۆی دلخۆشیی خه‌ڵکی پیرانشار و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر. له لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه بۆ ئه‌و چه‌کدارانه‌ی که کاریان ڕاوڕووت و کوشتنی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش
و کاسبکار و که‌مین دانانه‌وه بۆ پێشمه‌رگه و تیکۆشه‌رانی کوردستانه،ده‌توانێ
ده‌رسی عیبره‌ت بێ. ئه‌وان هه‌ر وایان بۆ ناچته سه‌ر و سه‌رئه‌نجام باسکی به‌هیزی
گه‌ڵ ده‌یانگاتێ.
لێپرسراوی میدیایی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
7ی ڕه‌زبه‌ری 2714
۱۳۹۳ مهر ۶, یکشنبه
لێپرسراو میدیایی "پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان" بۆ ڕاگه‌یه‌نه‌کان:
چالاکییەکانمان بەربڵاوتر دەکەین
یەک شەممە, 28 سێپتا‌مبر 2014
رۆژهەڵات تایمز: "پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان" دەڵێن هەروا لە کار‌و چالاکییەکانیان
لە باکوور تا باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام دەبن‌و هەواڵی ماڵپەرەکانی حکوومەتیش
سەبارەت بە زیانەکانیان وەدرۆ دەخاتەوەو دەڵێن: "ئێمە سەلامەتین‌و لە کار‌و چالاکییەکانمان
لە باکوورەو بۆ باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامین."
هەر چەند لە ماوەی چەند حەوتووی رابردوودا لە ناوچە
جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باکوورەو تا باشوور یان بە واتایەکی تر لە ورمێ‌و
سەڵماسەوە تا کامیاران‌و کرماشان هەواڵی کار‌و چالاکیی "پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان"
هەواڵ‌و مانشێتی زۆربەی راگەیەنە گشتییە کوردی‌و دەرەکییەکان بووە، بەڵام کۆماری ئیسلامیی
ئێران بێدەنگییەکی تەواوی خستبووە سەر ئەو هەواڵانەو بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو، لە
بڵاو کردنەوەیان خۆی دەبوارد، بەڵام نەیانتوانی تاسەر ئەم بێدەنگییە بپارێزن‌و لە دوو
رۆژی رابردووەوە ماڵپەرەکانی سەر بە دەزگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بەشێوەی تایبەتی
خۆیان دەستیان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چالاکی‌و تێکهەڵچوونەکانی نێوان جاش‌و پاسداران
لەلایەک‌و "پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان" کردووە. سەبارەت بە دوایین هەواڵێک
کە لە ماڵپەرێکی ئیتلاعاتەوە بڵاو کراوەتەوە، لێپرسراوێکی میدیایی "پارێزەرانی
رۆژهەڵاتی کوردستان" بە بڵاو کردنەوەی روونکردنەوەیەک دەڵێ: "لە تێکهەڵچوونەکەی
پیرانشار هیچ هاورێیەکمان شەهید نەبووەو و له به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی ریژیم کوژراو
و برینداری زۆریان هه‌یه که دوای روونبوونه‌وه‌ی ناوی کوژراوه‌کان، رایده‌گه‌یه‌نین".
روونکردنه‌وه‌ی لیپرسراوی میدیایی"پاریزه‌رانی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان"
ئه‌مڕۆ به‌یانی سایته ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكومه‌تی
ئێران له كوردستان، هه‌واڵی له كه‌مین كه‌وتنی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به
"پاریزه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان"یان له ورمی‌و پیرانشار بڵاو كردووه‌ته‌وه
به تایبه‌ت باس له‌وه ده‌كه‌ن له شاری پیرانشار ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه، كه‌وتوونه‌ته
كه‌مین و هه‌موویان تێداچوون.
لیپرسراوی میدیایی "پاریزه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان" ئه‌م هه‌واڵه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵیت:" له تێكهه‌ڵچوونه‌که‌ی
پیرانشاردا، هیچ هاوڕێیه‌کمان شه‌هید نه‌بووه و له به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی رێژیم
کوژراو‌و بریندارێکی زۆریان هه‌یه که دوای روونبوونه‌وه‌ی ناوی کوژراوه‌کان، رایده‌گه‌یه‌نین".
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران هه‌واڵی
پێكدادانی نێوان پێشمه‌رگه له شاره‌كانی سنه، كامیاران و كرماشانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه،
به‌لام هه‌مان لبپرسراو ده‌ڵێت كۆی پێشمه‌رگه‌كانیان له خواروو و ناوه‌راست و سه‌رووی
كوردستان سه‌لامه‌تن و ده‌زگای میدیایی كۆماری ئیسلامی به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی
ناڕاست به مه‌به‌ستی ئه‌منییه‌تی‌كردنی كوردستان ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاو ده‌كاته‌وه.
لیپرسراوی میدیایی "پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان" ئاماژه به‌وه ده‌دات که هێزه‌كانیان درێژه به چالاكییه‌كانیان
ده‌ده‌ن له خوارووی كوردستانه‌وه تا سه‌رووی نیشتمان.
۱۳۹۳ مهر ۴, جمعه
په‌یامی
سه‌ره‌خۆشی بۆ پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان
بەڕێز حیزبی دێموکراتی کوردستان!به‌ڕێز پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان !
سڵاو و ڕێز،
هەواڵی شەهیدبوونی کاک هەژار
قاسمی خەڵکی مەهاباد، لە تێکهەڵچوونێکی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەهریمەنییەکانی
کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هەموومانی تاساند و خەفەتباری کردین.بەناوی تێکڕای ئەندامانی حیزبی
دێموکراتی کوردستان لە سوئێد، بە بۆنەی شەهید بوونی کاک هەژار قاسمی، پێشمەرگەی کۆڵنەدەر
و نەبەز و ئاشکرای ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پێشمەرگەی ریزەکانی پارێزەرانی
رۆژهەڵاتی کوردستان ، سەرەخۆشی لە ئێوە تێکۆشەرانی دێموکرات ، پارێزەرانی رۆژهەڵاتی
کوردستان ، بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەهیدە و هەموو ئازادیخوازانی کوردستان دەکەین و
ئاواتەخوازین کە رێگای خەباتی ئەو شەهیدە نوێیە و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی نەتەوەکەمان
پڕ ڕێبوار و بە بەرهەم بێ.
ئێمە بەڵێن دەگەڵ حیزب و شەهیدان
نوێ دەکەینەوە کە تا وەدیهاتنی ئامانجی بەرز و پیرۆزی شەهیدانی سوورخەڵاتمان کە رزگاریی
کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە رەواکانییەتی، رێبواری ئەو رێگا پیرۆزەین و کۆڵی لێنادەین.ئێمە هەر هەمان رۆڵەکانی سەنگەری
بەرگریی نەتەوەکەمانین و بۆ هەر چەشنە هاوکارییەک ئامادەین.بژی کوردستان، بژی هێزی پێشمەرگە
و پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان.کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان-
سوئێد26/9/2014
راگه‌یه‌ندراوی لێپرسراویی
میدیایی "پاریزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان"
تێکۆشانی ئێمه له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان
به شه‌هیدبوونی
ڕۆڵه فیداکاره‌کانی وه‌ک هه‌ژار قاسمی به گوڕتر ده‌بێ.
بۆ به‌رچاوی:
خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری کوردستان!
ڕاگه‌یه‌نه‌کانی کوردستان!
سه‌رجه‌م خوازیارانی زیندوو ڕاگرتنی خه‌بات و به‌رخۆدان له ڕۆژهه‌لاتی
کوردستان!
پێتان راده‌گه‌یه‌نین که ڕۆڵه نیشتمانپارێزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، له
درێژه‌ی جێبه‌جێکردنی بڕیاڕ و ئیراده‌ی
خۆیان بۆ زیندوو راگرتنی خۆڕاگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سته‌م و زۆرداری له
ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، له چه‌ند حه‌وتووی رابردوو دا کۆمه‌ڵێک گه‌شت و چالاکییان له
قووڵایی ناوچه جیاجیاکانی پارێزگه‌ی ورمێ دا، به‌ڕێوه بردوه. له‌و ماوه‌یه دا له گه‌ڵ زنجیره‌یه‌ک که‌مین و هێڕشی یه‌ک به
دوای یه‌کی پاسداران و هیزه چه‌کداره‌کانی دیکه‌ی رێژیمی کوردکوژی کۆماری ئیسلامی
به‌ره‌وروو بوون. به‌لام هاوڕێیانمان هه‌موو جارێ، که‌مین و ڕێگری و په‌لاماری ئه‌و
هیزه دژی گه‌لییانه‌یان به توندی تێک شکاندوون و سه‌ره‌رای ده‌ربازبوون له
ناوچه‌ی شه‌ره‌کان و درێژه‌دان به چالاکییه‌کانیان، ده‌ستێکی باشیشیان لێوه‌شاندوون
که هێندێک له‌و زه‌برانه خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه و راگه‌یه‌نه‌کانیش لێیان
ئاگادارن.
به داخه‌وه راده‌گه‌یه‌نین له که‌مینێکی هیزه‌کانی دوژمن له قوولایی
ناوچه‌ی شنۆ‌دا له حه‌وتووی رابردوو دا،هاوڕێی پێشمه‌رگه‌مان هه‌ژار قاسمی، که‌وته
به‌ر ده‌سرێژی به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی و گیانی له ده‌ست دا. هه‌ژار قاسمی،
خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد، پێشمه‌رگه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو
که بوێری و ئه‌زموونی خۆی له هه‌ڵسووڕان و کاری پێشمه‌رگانه له تیمی و
ناوچه‌ی جیاوازدا، خستبووه خزمه‌ت پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان.
به شه‌هیدبوونی هه‌ژار قاسمی، نه‌ته‌وه‌که‌مان یه‌کێک له ڕۆڵه به‌وه‌جه‌کانی
خۆی و ئێمه‌ش هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێیانی هه‌ژار، که‌سی هه‌ره خۆشه‌ویستی خۆمان له
ده‌ست دا.به‌ڵام خوێنی هه‌ژاری پێشمه‌رگه و نه‌ترس، ئێمه‌ی له سه‌ر درێژه‌دانی
ڕێگاکه‌ی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان و جینا‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر
نه‌ته‌وه‌که‌مان شێلگیرتر کردوه. هه‌ر بۆیه شه‌وی پێنجشه‌ممه له سه‌ر هه‌ینیی
رابردوو (3له سه‌ر 4ی ره‌زبه‌ر)، ده‌سته‌یه‌ک له پارێزه‌رانی نیشتمان له ناوچه‌ی
به‌ربنه‌ی پیرانشار، له کاتی رووبه‌رووبوون له گه‌ڵ که‌مینێکی هیزه‌کانی ڕێژیم ،
به توندی و به خێرایی و‌ڵامیان دانه‌وه و له تیکهه‌ڵچوونێکی چه‌ند سه‌عاته دا،
له سه‌نگه‌ره‌کانی خۆیان وه‌ده‌ریان نان و له‌و په‌ڕی شپرزه‌یی دا ڕاویان نان.
خه‌ڵكی زۆرلێکراو و بێبه‌شی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان!
ئێمه پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی
کوردستان وه‌ک رامان گه‌یاندوه دڵگه‌رم و هیوادار به پشتیوانیی ئیوه،هاتووینه
مه‌یدان تا سەرکوت و تاوانەکانی ڕێژیمی کوردکوژی ئێران لە دژی ئێوه بێ وه‌ڵام نه‌هێڵینەوە. ئێمه له خه‌یانه‌ت
و خۆفرۆشیی سیخوڕ و هاودەستەکانی دەزگا جینایەتکارەکانی ئەو ڕێژیمە خۆش نابین. لە ئاست کوشتن و تالانی کۆڵبەران و کاسبکارانی زەحمەتکێش و بێدەرەتان بێدەنگ
نابین. مەوادفرۆشەکان و بازرگانانی ماددە سڕکەرەکان به به‌ڵای گیانی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان
ده‌زانین وبه‌گژیان دا ده‌چینه‌وه.ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی سڕینه‌وه و سه‌رکوتی زمان و
کو‌لتوور و شوناسی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌ده‌ین، له سه‌رڕێیان ده‌بین به به‌ربه‌ست.
ئێمه ڕێگای پڕشانازیی هه‌موو ئه‌و تێکۆشه‌ره کوردانه‌ی له به‌ندیخانه‌کان یا له
سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تی یا له شار و پێته‌خته‌کانی جیهان و‌به هۆی کۆماری
ئیسلامییه‌وه، گیانیان لێ ئه‌ستیندراوه، درێژه ده‌ده‌ین.خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه
له ئامێزی ئێوه دا بێ کۆتایییه و هه‌تا گۆڕکردنی زۆرداری و بیمافی و بنده‌ستی
به‌رده‌وام ده‌بێ.
له کۆتایی دا به‌داخبوونی خۆمان و هه‌موو پاریزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان
له شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌ی ئازا وتیکۆشه‌ری ماندوویی نه‌ناس، هاوڕێی خۆشه‌ویستمان
کاک هه‌ژار قاسمی ڕاده‌گه‌یه‌نین. به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه له قووڵایی دله‌وه له
بنه‌ماله‌ی ئه‌و شه‌هیده، له له حیزبی
دیموکراتی کوردستان و هه‌موو خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌ین. هه‌موو
لایه‌کیش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که تێکۆشانی ئێمه له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به شه‌هیدبوونی
ڕۆڵه فیداکاره‌کانی وه‌ک هه‌ژار قاسمی به گوڕتر ده‌بێ.
لێپرسراوی میدیایی
پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
4ی ڕه‌زبه‌ری 2714ی کوردی
26ی سێپته‌مبری 2014
اشتراک در:
پستها (Atom)