۱۳۹۳ مهر ۱۳, یکشنبه

ڕۆژهەڵات دەبێ هەستێتەوە و ئەوەش بە هاوکاری و هیممەتی هەمووانمان دەکرێ!
پەیامی پیرۆزبایی پارێزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان بە بۆنەی جێژنی قوربان




"پارێزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان" بە بۆنەی هاتنی جێژنی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەشی هەموو موسوڵمانانی جیهان بە تایبەتی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان دەکەن.
نەتەوەی کورد هیچ کات لە قوربانیدان بۆ ژیانی بە سەربەرزی و ئازاد، سڵی نەکردوەتەوە. پاریزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستانیش لەم ڕۆژە دا لە گەڵ نەتەوەکەیان پەیمان نوێ دەکەنەوە کە پاریزەری نەتەوە و نیشتمانی خۆیان بن لە ڕۆژهەلاتی کوردستان و  ئەگەر پێویست بێ بە بەخشینی گیانی خۆیان  ئەم  پەیمانە بەرنە سەر. شەهیدبوونی پێشمەرگەی بەوەجی نەتەوەکەمان  هەژار قاسمی لە ڕیزی ئێمە دا، بەڵگەی راستگۆیی ئێمە لە گەڵ خەڵکی خۆمانە.
لە رۆژی جێژنی قوربان دا، دەمانەوێ ڕۆلەکانی نەتەوەکەمان بە سەردان لە بنەماڵەی شەهیدان و هەمووقوربانییەکانی ستەم و جینایەتەکانی ڕێژیمی کوردکوژی ئیران، هەڵویستی نیشتمانپەروەرانەی خۆیان پێشان بدەن .سەردانی بنەمالەی بەندییە سیاسییەکان بکەن، سەردانی ئەو بنەمالانە بکەن کە رۆڵەکانیان لە ڕیزی پڕشانازیی پێشمەرگە و پاریزەری نیشتمان دان. وەفاداریی خۆتان بە تێکۆشەرانی نەتەوەکەی خۆیان نیشان بدەن و بیسەلمێنن کە ئەوان بە تەنیا نین. لەم ڕۆژە و لەم بۆنەیە دا پەیامی ئێمە بگەیەننە هەموو دۆستان و بڕواپێکراوانی خۆتان کە خۆیان بۆ هاوکاری و پشتیوانیی ڕۆڵەکانیان ئامادە بکەن. ڕۆژهەڵات دەبێ هەستێتەوە و ئەوەش بە هاوکاری و هیممەتی هەمووانمان دەکرێ.
بە هیوای گەیشتن بە جێژنی ڕزگاری لە ستەم وزۆرداری،
بۆ پێشەوە بەرەو خەباتێکی شێلگیر لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی نیشتمان.

لێپرسراویی میدیایی پاریزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان
جەژنی قوربانی ٢٧١٤ی کوردی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر