۱۳۹۳ مهر ۱۱, جمعه

بۆ ئەوانەی لە پەنای گەل دا دەژین و لە باەشی ئەوان دا دەمرن!



هەیاس کاردۆ
ئەی ڕۆڵە ئازاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم، ئەی بوێرانی مەیدانی بەرەنگاری ئێوە چاوی گەلن. ئێوە ڕێ ڕوونکەرەوەی شەوانی تاریکن و پێش کاروانی هەموو ئەوانەن بەرەو سەر مەنزڵی ڕزگاری ملی ڕێگایان گرتوە. گومانتان نەبێ کوردستان و کورد پێویستیی پێتانە و لەو ڕێگا سەختە دا کە گرتووتانە بەر هاودەنگ و هاوڕا و هاوکارتانە. هەر دڵۆپە خوێنێک کە لە لەشی ئێوە دەتکێتە سەر زەوی داری خەبات و خۆڕاگریی زیاتری پێ ئاو دەدرێ و وا لە کۆمەڵی کوردەوای دەکا پەردەی بێدەنگی بدڕێنێ و دیواری ترس بڕووخێنێ. هەر برینێک بکەوێتە لەشی ئێوە نەخۆشیی ترس و دڵەڕاوکێی پێ دەرمان دەکرێ و دەبێتە ساڕێژ کەرەوەی برینی قووڵی بێ هیوایی و ناکارەمەیی. گومانتان نەبێ ڕێگایەک کە گرتووتانەتە بەر ڕێگای دروستی خەباتە و هیچ شکتان نەبێ بە هەزاران و سەدان هەزار ئافەرین و دەستخۆشانەتان بۆ ڕەوانە دەکرێ. ئەو ڕێگایەی گرتووتانەتە بەر هەموو کەس ناتوانێ پێیدا سەفەر بکا هەر بۆیەشە ئێوە بوونەتە ڕەمزی توانا و بوێری و خۆڕاگری.
ئەی پێشمەرگە گیانفیداکانی دیمۆکڕات، هۆی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستتان خۆش. سڵاوتان لێ بێ. ماندوونەبن. مزگێنی لە خۆم و لە هەموو ئەوانەی خەونیان بەو ڕۆژانەوە دەبینی. خۆزگە غیرەت و توانا و ئیمکانی ئێوەم هەبا و منیش لە پەنای ئێوە و لە باوەشی گەل دا خەباتم کردبا.

 (لە فەیسبووکی نووسەر وەرگیراوە)

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر