۱۳۹۳ مهر ۹, چهارشنبه




  
 دوو هەواڵ لە ناوچەی بانەوە

بە هاندان و دڵگەرمیی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،
لە ناوچەی بانە، دەست لە چەکدارە چەتە و ڕێگرەکانی ڕێژیم وەشێندرا


 سەعات ١٠ی شەوی سێشەمە لە سەر چوارشەمە ٨ لە سەر ٩ی ڕەزبەر(٣٠ سێپتەمبر لە سەر ١ی ئۆکتۆبر)، ژمارەیەک لە کاسبکارانی ناوچەی بانە لە بەرزاییەکانی شابەدین و لە تەنیشت ئاوایی گۆماو، بە سەر دەستەیەک چەکداری ڕێژیم دا دەکەون کە بۆ  دەستبەسەرداگرتنی باری کاروانچییەکان کەمینیان دانابۆوە. کاروانچییەکان کە پێشتر بڕیاریان دابوو بەرگری لە گیان و ماڵی خۆیان بکەن،هەر لە گەڵ یەکەم دەسڕێژی چەکدارەکانی ڕێژیم، وەدەست دێن  و بە چەکی شەخسیی خۆیان، تەقە لە ئاوری بەرامبەر دەکەنەوە. لە ئاکامی ئەو برگرییەی کاروانچی و کاسبکاران دا، چەکدارە ئینسانکوژ و ڕێگرەکانی ڕێژیم،ناچار بە ڕاکردن و دوورکەوتنەوە لە شوێنی تێکهەڵچوونەکە دەبن. لە ئاکامی بەرگریکردنی کاروانچییەکان دا، سەردەستەی ڕێگرەکان، سەروان فەتحی بریندار دەبێ.
شایانی باسە لە چەند حەوتووی ڕابردوو دا، تیمەکانی هێزی تازە دامەزراوی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەندین ناوچەی کوردستان، کەمین و ڕێگریی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییان تێک شکاندوە و زەبری گەورەیان لەو بکوژانەی کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردستان وەشاندوە.  هەر ئەم زەبرانەی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئامادە بوونیان لە ناوچەی جۆراوجۆر،بووە بە مایەی  هیواداری ودڵگەرمیی خەڵک بە جۆرێک کە لە زۆر ناوچە کاسبکاران و کاروانچییەکان بڕیاریان داوە لەمەودوا، بەرگری لە خۆیان بکەن و لە ئاست کوشتن و بریندارکردنی خۆیان و دەستبەسەرداگیرانی بار و ماڵی خۆیان، بێهەڵوێست نەبن.
 جاشەکان لە ناوچەی بانە دەخرێنە حالەتی ئامادەباش و لە چەند ناوچە  کۆنتڕۆڵی ڕێگاوبانەکان دەکەن

بە دوای دەستکردنەوەی شەوی رابردووی کاسبکاران و کاروانچییەکان لە نزیک ئاوایی گۆماو و بریندار کردنی سەردەستەی چەکدارە چەتە و ڕێگرەکانی ڕیژیم، سەروان فەتحی، سوپای پاسداران جاشەکانی سەر بەو دەزگا سەرکوتکەرەی خستە حاڵەتی ئامادەباش و ئەمڕۆ لە سێ دەستە دا بۆ کۆنتڕۆڵی ڕیگا وبانەکان، بە ناوچەکانی بانە دا بڵاوی کردنەوە.
 دەستەی یەکەم لە جاشەکان بۆ ناوچەی ئارمردە، بەرەو چەمی چروش و گەورەدار بەڕێ کراون و لە دووڕێیانی بەردەبووک بازدیدیان داناوە و کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی خەڵک دەکەن.
دەستەی دووهەم لە جاشەکان بۆ ناوچەی بەنەژاژ، پشت ئاڵوەت و پشت گوندی سارتکێ و مەرزەلان بەڕێ کراون.
دەستەی سێهەمی جاشەکانیش لە خەتی ئەنجێنەوە، بۆ کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی خەڵک و گرتن و ڕاوڕووتی کاسبکاران و کاروانچییەکان، بەرەو ناوچەی خێڵەڕەش بەڕێ کراون.
پێویستە بگوترێ ئەوسێ دەستەجاشە کە هەر هەموویان سەر بە سوپای پاسدارانن، چەکی نیوە قورسیشیان پێیە.
 پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داواکارن خەڵکی بە شەرەفی ناوچەکانی بانە، شوینی کەمین و بازدید دانانی جاشەکان و هەر هێزێکی دیکەی ڕێژیم لەقاو بدەن و خەڵکی کاسبکار و هەر وەها تیمەکانی هێزی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتیان لێ ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی پیلانەکانیان لێ پووچەڵ بکەنەوە.
لێپرسراوی میدیایی  پاریزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٩ی ڕەزبەری ٢٧١٤




هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر