وریاکردنەوەیەک بۆ هاودەستەکانی ڕێژیمی کۆماری
ئیسلامی لە ناوچەی ورمێ
لەم مانگانەی دوایی
دا ژمارەیەک هاودەست و هاوکاری دەزگا و دامەزراوە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی،
گوشاریان بۆ لاوانی ناوچەی باراندوز
هێناوە بۆ بوونە بەسیج و هەڵگرتنی چەکی خەیانەت. لە گوندەکانی سیدەک، ساعەتلوو،
شێخمەزار، نەڕەلە، گەزنەکێش و چەند گوندێکی دیکە، ژمارەیەک بەکرێگیراو و هاودەستی
سوپا و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی کە لە حوزوور و جموجۆڵی هێزی پێشمەرگەی دیموکرات
لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان زەندەقیان چووە، گوشار بۆ لاوەکان دێنن کە بچنە
ڕیزی بەسیج و چەک هەڵ بگرن. ئەو خۆفرۆشانە، مزگەوتەکان کە شوێنی عیبادەت و
خواپەرەستین، کردوویانن بە بنکەی بەسیجییەکان و خۆفرۆشەکان و، لە نیو مزگەوتەکان
دا کۆڕ و کۆبوونەوە بۆ پیلانگێڕی لە دژی بزووتنەوەی کوردستان و خەڵکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری ناوچەکەیان دادەنێن. بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکانیشیان و هەر وەها بە
مەبەستی ڕاووڕووتی خەڵکی زەحمەتکێش لە سەر ڕێگاکانی گوندەکانی ناوچەی باراندووز،
کەمین دادەنێنەوە. ئێمە لە کاتێک دا داوا لە لاوانی وریا و خەباتگێڕی ئەم ناوچەیە
دەکەین، تەسلیمی گوشار و هەڕەشە و مانۆرەکانی ئەو ژمارە خۆفرۆشە نەبن، بە هاودەستە
خۆفرۆشەکانی ئیتلاعات و سوپای پاسداران لەم ناوچەیە کە ناوەکانیان لای ئێمە پارێزراوە،
ڕادەگەیەنین دەست لە ڕێگری و گوشارهێنان بۆ سەر لاوانی ناوچە هەڵ بگرن، واز لە
هاوکاریی دەزگا جینایەتکارەکانی وەک سوپا و ئیتلاعات و بەسیج بێنن. ئەگەر لە سەر
خۆفرۆشی و خەیانەت بەردەوام بن هەم
ناوەکانیان لەقاو دەدەین و بە خەڵکیان دەناسێنین، هەم پیلانگێڕی و تاوانەکانیان بەرپەرچ دەدەینەوە.
ستادی پارێزەرانی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپارێزگەی ورمێ
٢١ی خەرمانانی
٢٧١٥
١٢ی سێپتامبری ٢٠١٥
krdistanrojhalat@gmail.com
http://rozhhelatikurdistan.blogspot.com/
https://www.facebook.com/610636755720317/photos/a.610659889051337.1073741827.610636755720317/692010764249582/?type=1&theater/
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر