۱۳۹۴ شهریور ۲۳, دوشنبه

ئۆلتیماتۆمێک بۆ جاشەکان و بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە نەوچەکانی سەردەشت و رەبەت!
بە ئاگاداریی خەڵکی خۆڕاگر و نیشتمانپەروەری ناوچەکانی رەبەت و سەردەشتی دەگەیەنین  کە ئەوە بۆ دوو حەوتوو دەچێ  جاشەکانی کۆماری ئیسلامی لەو دوو ناوچەیە  جلوبەرگی پێشمەرگەی دیموکرات لە بەر دەکەن و ‌ وێنەی ڕێبەرانی شەهید قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی  لە چەک و ڕەخت و کەرەستەکانی خۆیان دەدەن و دەچنە نێو گوندەکان و سەر مووچە و مەزرای خەڵك، بۆ ئەوەی خەڵک بە هەڵە بچێ وبە  پێشمەرگەی  دیموکراتیان بزانێ. ئاشکرایە مەبەستیان لەو کارە  ڕاکێشانی متمانەی خەڵک و وەرگرتنی زانیاری لە بارەی تیمەکانی پێشمەرگەیە.
لە ڕێگای ئەم وریاکردنەوەیە ئولتیماتۆم بە جاشەکان و دەستو پیوەندەکانی سوپا و ئیتلاعات لەم دوو ناوچەیە دەدەین ئەگەر دەست لە پیلانگێڕی‌و شوێن پێ هەڵگرتنی هێزی پێشمەرگە هەڵنەگرن، هەر بەو چەشنەی لە یەکساڵی رابردوودا تاقییان کردوەتەوە، بەرەوڕووی زەبری پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبنەوە.
داوا لە خەڵکی دڵسۆزی ناوچەکەشمان دەکەین لەم بارەیەوە وریا و وشیار بن. هەتا لە پێشمەرگە و نیشتمانپارێزبوونی کەسانێک دڵةیا نەبن، هاوکاریی پێویستیان نەکەن و  لە هەمانکاتیش دا هەر زانیارییەکیان لە سەر جموجۆڵی بەکرێگیراوان و خۆفرۆشانی سەر بە سوپا و ئیتلاعات دەست کەوت، بە زوویی بە ئاگاداریی یەکتر و هەر وەها بە ئاگاداریی ڕٶلەکانیان لە ڕێزی پێشمەرگە و پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بگەیەنن.

ستادی پارێزەرانی ڕۆژهەڵات لە ناوچەکانی سەردەشت‌و رەبەت
٢١ی خەرمانانی ٢٧١٥
١٢ی سێپتامبری ٢٠١٥

krdistanrojhalat@gmail.com
http://rozhhelatikurdistan.blogspot.com/
https://www.facebook.com/610636755720317/photos/a.610659889051337.1073741827.610636755720317/692010764249582/?type=1&theater/

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر