چالاکیی هاوبەشی پارێزهرانی ڕۆژههڵاتی کوردستان و پێشمەرگەکانی
دیموکرات له نێوشاری شنۆی سەربەرز
پارێزهرانی ڕۆژههڵاتی کوردستان و پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە هاوبەشی لە نێو شاری شنۆ چالاکییان ئەنجام دا.
پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شەوی ڕابردوو( پێنجشەممە) ٢٦ی خەرمانان، بە بۆنەی ٢٣ ساڵەی تیرۆری ڕیبەری
شەهید د.سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە لایەن ڕێژیمی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی، تیمێک
لە پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەستەیەک
لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان چالاکییەکی هاوبەشیان لە نێو شاری شنۆ ئەنجام دا.
لە دەسپێکی چالاکییەکەیاندا
ڕۆڵەکانی گەڵ نفووزیان کردە نێو ئاوایی
تاچیناوێ کە کەوتووەتە چەند سەد میتریی شاری شنۆ. ئەوان لە ڕێگای بڵیندگۆی
مزگەوتەوە، سروودی ئەی ڕەقیبو کۆمەڵێک سروودی شۆڕشگێریی دیکەیان بڵاو کردەوە،
خەڵکی ئەو گوندەش لە گەڵ بیستینی سروودی شۆڕشگێڕانە لە ماڵەکانیان هاتنە دەر و بە
گەرمی پێشوازییان لە ڕۆڵەکانیان کرد.
نیشتمانپارێزانی دیموکرات پاش دیدار و پەیمان نوێکردنەوە لە گەڵ خەڵکی ئەو
گوندە و دڵنییایی دان بەوان کە ڕێگای قازی
و قاسملوو و سەرەفکەندی بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان هەر بەردەوام دەبێ، لە نێو
شادیو خۆشحاڵیی دەربڕینی هۆگرانیاندا، بە دانی درووشمی” سادقی شەرەفکەندی وەک
چیا سەربڵیندی” چوونە نیو گەڕەکی” سەیداوێ”لە نێو شاری شنۆ. پێویستە بگوترێ لە مەودای نێوان تاچیناوێو
گەڕەکی سەیداوێ دا، کاتێک کە ڕۆڵەکانی گەل دەیانەویست نفووز بکەنە نێو گەڕەکی
سەیداوێ، چەند بەکرێگیراوێک هەوڵیان دا بە تەقەکردن ڕێگری لە پێشڕەویی پێشمەرگەکان
بکەن کە لە گەڵ یەکەم دەسڕێژی ڕۆڵەکانی گەل، خۆیان نەگرتو نەیانوێرا سەر وەدەر
بنێنەوە.
خەڵکی سەیدابات کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی سروودی
شۆڕشگێرانە لە بڵیندگۆی مزگەوتی تاچیناوێو، نرکەی دروشمی ڕۆڵەکانیان لە
ماڵەکانیان هاتبوونە دەر، بەو پەڕی خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لە ڕۆڵەکانی خۆیان کرد
و بە سەدان کەس لە خەڵکی ئەو گەڕەکە باوەشیان بۆ نیشتمانپارێزانی دیموکرات کردەوە
و بە وتنەوەی “بژی دیموکرات”و دووپاتکردنەوەی درووشمی شۆڕشگێرانە، هەستی گەرم و
هەڵویستی نیشتمانپەروەرانەی خۆیان بەرامبەر ڕۆڵەکانیان پێشان دا.
پێشمەرگەکانی شاخو شار، بە دوای دیدارو پەیمان نوێکردنەوە لە گەڵ خەڵکی
تامەزرۆی ئازادی لە گەڕەکەکانی تاچیناوێو سەیداوێ، کە نزیکەی سەعاتێکی خایاند بە
خۆشیو بە سلامەت لە شوێنی چالاکی دوور کەوتنەوە .ستادی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ ٢٦ی خەرمانانی ٢٧١٥
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر