۱۳۹۴ مهر ۲, پنجشنبه

خۆفرۆشێکی بەدناو لە دزەی مەرگەوەڕ بە سزای کردەوەکانی گەیشت




لە شارۆچکەی دزەی مەرگەوەڕ، هاودەست و بەکرێگیراوێکی لە مێژینەی سوپای پاسداران و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کوژرا. شەوی دوو شەممە ٣٠ی خەرمانان(٢١ی سێپتامبر) بەکرێگیراو حوسێن بێریوان کە سالانێکی زۆر بوو بە ناوی بەسیجی لە خزمەت سوپای پاسداران و ئیتلاعات دابوو، کوژرا. حوسێن بێریوان ئازارو ئەزیەتدانی کاروانچی و کاسبکارانی ناوچەی کردبوو بە پێشە و لە سەر ڕێگایان کەمینی دادەنایەوە و تەقەی لە خۆیان و وڵاغیان دەکرد. ڕێگری وڕاوڕووت بەرامبەر خەڵکی کاسبکار و خراپەکردن دەرحەق لاوانی نیشتمانپەروەر و خاەن هەستی کوردایەتی ببوون بە هۆی بەدناویی هەرچی زیاتر و بێزراو بوونی ئەو بەکرێگیراوە. سەرئەنجام دەستی تۆڵەی ڕۆڵە دڵسۆزەکانی ناوچەی مەرگەوەڕ گەیشتە ئەم خۆفرۆشە وبە سزای کردەوەکانیان گەیاند.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر