لێپرسراو میدیایی "پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان" بۆ ڕاگه‌یه‌نه‌کان:
چالاکییەکانمان بەربڵاوتر دەکەین
یەک شەممە, 28 سێپتا‌مبر 2014
رۆژهەڵات تایمز: "پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان" دەڵێن هەروا لە کار‌و چالاکییەکانیان
لە باکوور تا باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام دەبن‌و هەواڵی ماڵپەرەکانی حکوومەتیش
سەبارەت بە زیانەکانیان وەدرۆ دەخاتەوەو دەڵێن: "ئێمە سەلامەتین‌و لە کار‌و چالاکییەکانمان
لە باکوورەو بۆ باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامین."
هەر چەند لە ماوەی چەند حەوتووی رابردوودا لە ناوچە
جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باکوورەو تا باشوور یان بە واتایەکی تر لە ورمێ‌و
سەڵماسەوە تا کامیاران‌و کرماشان هەواڵی کار‌و چالاکیی "پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان"
هەواڵ‌و مانشێتی زۆربەی راگەیەنە گشتییە کوردی‌و دەرەکییەکان بووە، بەڵام کۆماری ئیسلامیی
ئێران بێدەنگییەکی تەواوی خستبووە سەر ئەو هەواڵانەو بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو، لە
بڵاو کردنەوەیان خۆی دەبوارد، بەڵام نەیانتوانی تاسەر ئەم بێدەنگییە بپارێزن‌و لە دوو
رۆژی رابردووەوە ماڵپەرەکانی سەر بە دەزگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بەشێوەی تایبەتی
خۆیان دەستیان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چالاکی‌و تێکهەڵچوونەکانی نێوان جاش‌و پاسداران
لەلایەک‌و "پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان" کردووە. سەبارەت بە دوایین هەواڵێک
کە لە ماڵپەرێکی ئیتلاعاتەوە بڵاو کراوەتەوە، لێپرسراوێکی میدیایی "پارێزەرانی
رۆژهەڵاتی کوردستان" بە بڵاو کردنەوەی روونکردنەوەیەک دەڵێ: "لە تێکهەڵچوونەکەی
پیرانشار هیچ هاورێیەکمان شەهید نەبووەو و له به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی ریژیم کوژراو
و برینداری زۆریان هه‌یه که دوای روونبوونه‌وه‌ی ناوی کوژراوه‌کان، رایده‌گه‌یه‌نین".
روونکردنه‌وه‌ی لیپرسراوی میدیایی"پاریزه‌رانی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان"
ئه‌مڕۆ به‌یانی سایته ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكومه‌تی
ئێران له كوردستان، هه‌واڵی له كه‌مین كه‌وتنی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به
"پاریزه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان"یان له ورمی‌و پیرانشار بڵاو كردووه‌ته‌وه
به تایبه‌ت باس له‌وه ده‌كه‌ن له شاری پیرانشار ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه، كه‌وتوونه‌ته
كه‌مین و هه‌موویان تێداچوون.
لیپرسراوی میدیایی "پاریزه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان" ئه‌م هه‌واڵه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵیت:" له تێكهه‌ڵچوونه‌که‌ی
پیرانشاردا، هیچ هاوڕێیه‌کمان شه‌هید نه‌بووه و له به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی رێژیم
کوژراو‌و بریندارێکی زۆریان هه‌یه که دوای روونبوونه‌وه‌ی ناوی کوژراوه‌کان، رایده‌گه‌یه‌نین".
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران هه‌واڵی
پێكدادانی نێوان پێشمه‌رگه له شاره‌كانی سنه، كامیاران و كرماشانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه،
به‌لام هه‌مان لبپرسراو ده‌ڵێت كۆی پێشمه‌رگه‌كانیان له خواروو و ناوه‌راست و سه‌رووی
كوردستان سه‌لامه‌تن و ده‌زگای میدیایی كۆماری ئیسلامی به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی
ناڕاست به مه‌به‌ستی ئه‌منییه‌تی‌كردنی كوردستان ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاو ده‌كاته‌وه.
لیپرسراوی میدیایی "پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان" ئاماژه به‌وه ده‌دات که هێزه‌كانیان درێژه به چالاكییه‌كانیان
ده‌ده‌ن له خوارووی كوردستانه‌وه تا سه‌رووی نیشتمان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر