۱۳۹۳ مهر ۴, جمعه

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی بۆ پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان


 بەڕێز حیزبی دێموکراتی کوردستان!به‌ڕێز پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان !

سڵاو و ڕێز،

هەواڵی شەهیدبوونی کاک هەژار قاسمی خەڵکی مەهاباد، لە تێکهەڵچوونێکی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەهریمەنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هەموومانی تاساند و خەفەتباری کردین.بەناوی تێکڕای ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سوئێد، بە بۆنەی شەهید بوونی کاک هەژار قاسمی، پێشمەرگەی کۆڵنەدەر و نەبەز و ئاشکرای ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پێشمەرگەی ریزەکانی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، سەرەخۆشی لە ئێوە تێکۆشەرانی دێموکرات ، پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەهیدە و هەموو ئازادیخوازانی کوردستان دەکەین و ئاواتەخوازین کە رێگای خەباتی ئەو شەهیدە نوێیە و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی نەتەوەکەمان پڕ ڕێبوار و بە بەرهەم بێ.
ئێمە بەڵێن دەگەڵ حیزب و شەهیدان نوێ دەکەینەوە کە تا وەدیهاتنی ئامانجی بەرز و پیرۆزی شەهیدانی سوورخەڵاتمان کە رزگاریی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە رەواکانییەتی، رێبواری ئەو رێگا پیرۆزەین و کۆڵی لێنادەین.ئێمە هەر هەمان رۆڵەکانی سەنگەری بەرگریی نەتەوەکەمانین و بۆ هەر چەشنە هاوکارییەک ئامادەین.
بژی کوردستان، بژی هێزی پێشمەرگە و پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان.کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان- سوئێد26/9/2014

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر