ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌واڵی چالاکییه‌کانی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان له میدیا کان دا
(به‌شی یه‌که‌م)
میدیا کوردی و فارسییه‌کان و به‌شدارانی
تۆڕه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان به گرنگییه‌وه سه‌رنجیان خسته سه‌ر هه‌واڵی تێکهه‌ڵچوونی
پارێزه‌رانی رۆژهه‌لاتی کوردستان و سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌کانی
سه‌رده‌شت و مه‌ریوان و هه‌ر کام له‌وان
به پێی زانیاری و بۆچوونه‌کانی خۆیان هه‌واڵه‌کانیان هه‌لسه‌نگاندوه. لێره دا
ئه‌ڵقه‌ی یه‌که‌می ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌والانه له میدیاکان دا ده‌خه‌ینه به‌ر
سه‌رنجی هۆگران:
خه‌ندان:
له سه‌رده‌شت شه‌ڕ له نێوان پێشمه‌رگه‌و پاسداران رویدا
AM:09:21:16/09/2014
خەندان
- خالید محه‌مه‌د زاده
له شاری
سه‌رده‌شت شه‌ڕوپیكدادان له نێوان هێزێكی پێشمه‌رگەی حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و
سوپای پاسداران روویدا و بەوهۆیەوە ژمارەیەك كوژراو‌و بریندار هەن.
به پیی
لێدوانی شایه‌تحالێك له گوندی"كانی زه‌رد"، بەهۆی شه‌ڕەكە، هه‌شت پاسدار
كوژران و چه‌ند بریندارێكیش ره‌وانه‌ی
نەخۆشخانەی
شاری سه‌رده‌شت كراون، هەروەك لەریزی هێزەكانی پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستان
پێشمەرگەیەك برینداربوون .
هیچ سەرچاوەیەكی
سەبارزی و سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان و دەسەڵاتدارانی ئێران لێدوانیان لەوبارەیەوە
نەداوە.
دوو رۆژ
پێش ئێستا‌ش شەڕوپێكدادان له نێوان پێشمه‌رگەی حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و سوپای
پاسداران لە هه‌ر دوو گوندی"كانی زه‌رد"و وه‌ردی" روویدا دوای ئەوەی
ژمارەیەك پێشمەرگە ( حدك) كەوتنە كەمینی هیزێكی پاسدارانەوە، بەڵام دوای بەرهەلستیی
كردن،
پیشمه‌رگه‌كانی
( حدك ) توانیان لەو شوێنه دووربكەونەوە
**
رۆژهەڵات تایمز:
تێکهەڵچوونەکەی سەردەشت یەکێتیی شۆرشگێران تێدا بەشدار نەبووە
دوو شەممە, 15 سێپتا‌مبر 2014 20:53 |
رۆژهەڵات تایمز: بەرپرسی یەکەمی شۆرشگێران لە پێوەندییەک‌دا
لەگەڵ رۆژهەڵات تایمز رێکخراوەکەی بە بەشداری شەرەکەی شەوی هەینی رابردووی پشتی سەرچاوەی
"قەپە تەزێن" هەڵکەوتوو لەنێوان گوندەکانی "کانی زەرد"و
"وەردێ"ی ناوچەی سەردەشت دەزانێ، بەڵام رۆژهەڵات تایمز زانیویەتی کە هێزی
شۆرشگێران بەشداری ئەم شەرە نەبووە.
رۆژی رابردوو ئاگادارییەک گەیشتە ناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات
تایمز کە باسی لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریی لەنێوان هێزەکانی یەکێتیی شۆرشگێران‌و تیمێکی
گەشتیی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی سەردەشت‌و لەسەر سنووری باشوور‌و
رۆژهەڵاتی کوردستانی دەکرد. لە بەدوادا چوونێک‌دا رۆژهەڵات تایمز زانیویەتی ئەو شەرو
پێکدادانە چەکدارییە لەنێوان چەند چەکدارێکی نەناسراو کە هیچ پێوەندییەکیان بە یەکێتیی
شۆرشگێرانەوە نیە لەگەڵ پاسدارەکانی حکوومەتی ئێران بۆ ماوەی نیو کاتژمێر رووی‌داوە،
ئەوە لە کاتێک‌دایە کە کەسی یەکەمی شۆرشگێران لە پێوەندییەکی تەلیفوونی‌دا لەگەڵ هاوکارێکمان
لە رۆژهەڵات تایمزدا بە تەواوی خاوەنداریەتیی رێکخراوەکەی لەو تێکهەڵچوونە کرد، بەڵام
زانیارییەکانی رۆژهەڵات تایمز پێچەوانەی ئەو هەواڵە دەردەخاو ئاکامی شەرەکەش بەمجۆرە
بووە کە ٣ کەس لە هێزەکانی حکوومەتی ئێران کوژران‌و ٤ کەسی دیکەش بریندار دەبن کە بۆ
نەخۆشخانەی شاری سەردەشت گوازراونەوە کە بۆ سەرچاوەکەی رۆژهەڵات تایمز لەبەر ئەوەکە
خەڵکی ناوچەکە نەبوون ناوەکانیان نەزانراوە. یەکێک لەو کەسانەی لەبەرامبەر پاسدارەکان‌دا
شەریان کردووە، بە سووکی بریندار بووە، هەروەها لە راگەیەندراوەکەی رۆژی رابردووی شۆرشگێران‌دا
هاتبوو کە دوو کەسیش لەلایەن پاسەوانانی سەرسنووری هەرێم دەستبەسەر کراون، کە سەرچاوەکەی
رۆژهەڵات تایمز ئەمەش بەمجۆرە پشت‌راست دەکاتەوە کە هیچکام لەو هێزەی لە شەری کاتژمێر
یەک‌و نیوی شەوی هەینی لەسەر شەممەی ٢١ی خەرمانانی ناوچەی سەردەشت بەشدار بووە لە لایەن
پاسەوانانی سەرسنوورەوە دەستبەسەر نەکراون‌و وەک پلانی پێشتر ئامادە کراویان درێژەیان
بە کارەکانیان داوە.
هەروەها پێویستە بگوترێ کە شوێنی تێکهەڵچوونە چەکدارییەکەی
شەوی هەینی رابردوو، پشتی سەرچاوەی "قەپە تەزێن" هەڵکەوتوو لەنێوان گوندەکانی
"کانی زەرد"و "وەردێ"ی ناوچەی سەردەشت بووە نەک ئەو دوو گوندەی
لە راگەیەندراوەکەی شۆرشگێران‌دا هاتووە کە گوندێکیان هەر لەو دەڤەرەی باس کراوە نیە،
بەڵام رۆژهەڵات تایمز دەستکاریی راگەیەندراوەکەی نەکردو وەک خۆی بڵاوی کردەوە. بەمجۆرە
هەواڵەکە لەلایەن رۆژهەڵات تایمزەوە پشت‌راست دەکرێتەوە.
**
العربیه
سه شنبه 21 ذو القعدة
1435هـ - 16 سپتامبر 2014م
درگیری سپاه پاسداران با نیروهای حزب دموکرات کردستان در سردشت
سه شنبه 21 ذو القعدة
1435هـ - 16 سپتامبر 2014م
دبی، العربیه.نت فارسی
منابع کرد اعلام کرده‌اند که در درگیری میان نیروهای
حزب دموکرات کردستان و نیروهای سپاه پاسداران جمهوری اسلامی ایران در منطقه سردشت،
شماری از نیروهای سپاه پاسداران کشته و زخمی شدند.
سایت کردی «مدافعان و محافظان شرق کردستان» در این
باره گزارش داده است که ساعت ۱:۳۰ شامگاه جمعه ۱۲ سپتامبر، گروهی از نیروهای
حزب دموکرات کردستان در منطقه سردشت با کمین نیروهای سپاه پاسداران جمهوری اسلامی ایران
مواجه شدند که به درگیری میان دو طرف انجامید.
بنا بر این گزارش، در درگیری روی داده، شماری از
نیروهای سپاه پاسداران کشته و زخمی شدند. سایت «مدافعان و محافظان شرق کردستان» شمار
تلفات این درگیری در میان نیروهای سپاه پاسداران را دست‌کم ۳ کشته و ۴ زخمی اعلام کرده است. این
سایت از تلفات احتمالی نیروهای حزب دموکرات کردستان خبری نداده است.
یک منبع آگاه در گفت‌وکو با العربیه.نت، وقوع این
درگیری و کشته شدن شماری از نیروهای سپاه پاسداران جمهوری اسلامی ایران را تایید کرده
است. رسانه‌ها و منابع ایرانی هنوز در این باره چیزی اعلام نکرده‌اند.
:Nrt.tv
له‌سەردەشت رووبەڕبوونەوە لەنێوان پاسداران و پێشمەرگە روويدا
16/9/2014 10:30:00
NRT- سەردەشت: له ناوچه‌ی سه‌رده‌شتی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رووبەرووبوونەوەی له نێوان ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكراتی
كوردستان و سوپای پاسداران رووی‌داوە. به‌وهۆیه‌وه هه‌شت پاسدار كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حیزبی دیموكراتی كوردستان وێرای
پشت راستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه به ئێن ئاڕ تی ڕاگه‌یاند" شه‌ڕ و رووبەرووبوونەوە
له نێوان ژماره‌یه‌ك لە پێشمه‌رگه‌کەیان له ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سوپای
پاسداران له نزیك گوندی كانی زه‌ردی شاری سه‌رده‌شت رویدا‌و به‌و هۆیه‌وه هه‌شت پاسدار
كوژران و چه‌ند بریندارێكیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كراون".
راشیگه‌یاند، له‌و رووداوه جگه له بریندار بونی
پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه‌سیان لێنه‌كوژراوه و پێشمه‌رگه‌كان له شوێنی رووداوه‌كه دوور
كه‌وتونه‌ته‌وه**
NNSROJ:
گرووپێک بەرپرسیارێتیی شەڕەکانی
سەردەشت و مەریوانی وەستۆخۆ گرت
نوێ کراوەتەوە لە 9/16/2014 | 19:33 Tuesday
16 9 2014
NNSROJ: گرووپێک بە ناوی “پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان”، لە ڕێگەی وێبلاگێکەوە ڕایانگەیاندووە کە لە شەوانی هەینی و شەممە[٢١ و
٢٢ی خەرمانان] لە گوندەکانی سەردەشت و مەریوان کەوتوونەتە ناو بۆسەی چەکدارانی ئێران
و لە ئاکامدا شەڕ و پێکدادان هاتۆتە ئاراوە.
تا ئێستا میدیاکانی ئێران، باسیان لە وردەکارییەکانی
ئەو شەڕ و پێکدادانانە نەکردووە بەڵام بە گوێرەی ئەو "پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان"،
لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونانەدا، ٥ چەکداری ئێرانی کوژراون و ٤ی تری بریندار بوونە.
سەرچاوەیەکیش لە “حیزبی دێمۆکراتی کوردستان”ەوە هەواڵەکەی
بۆ ماڵپەڕی کەناڵی NRT پشتڕاست کردۆتەوە
بەڵام باسی لەوە نەکردووە کە گەلۆ “پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”، پێشمەرگەی ئەو
حیزبەن یان نا.
م.م.
**
ئاوێنه:
له‌سه‌رده‌شت پێكدادان له‌نێوان
پێشمه‌رگه‌و سوپای پاسداران روده‌دات
16 ئەیلول, کوردستانی رۆژهه‌ڵات - ش ش -
له‌شاری سه‌رده‌شت شه‌رو پێكدادان له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و
سوپای پاسداران روده‌دات‌و به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌سته‌یه‌ك
له‌پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان روبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
خالید محه‌مه‌دزاده، ئاوێنه‌نیوز: به‌پێی زانیارییه‌كان
دوو رۆژ پێش ئێستا‌و له‌نێوان هه‌ردو گوندی، كانی زه‌رد‌و وه‌ردی، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی
حیزبی دیموكرات ده‌كه‌ونه نێو كه‌مینی هێزێكی زۆری سه‌ر به‌سوپای پاسداران،
به‌ڵام دوای سه‌عاتێك شه‌ڕو پێكدادان، پێشمه‌رگه ده‌توانن به‌سه‌لامه‌تی شوێنه‌كه‌یان
به‌جێبهێڵن.
به‌پێی لێدوانی شایه‌تحالێك له‌گوندی، كانی زه‌رد،
له‌م شه‌ره‌دا هه‌شت پاسداری سوپای ئێران كوژران‌و كوژراوه‌كانیش فارس بون، ئه‌مه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژی رابردو چه‌ند بریندارێكی شه‌ڕه‌كه ره‌وانه‌ی
شاری سه‌رده‌شت كراوه.
وه‌ك زانراوه له‌و هێزه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان،
پێشمه‌رگه‌یه‌ك برینداربوه، به‌ڵام كۆی پێشمه‌رگه‌كان توانیویانه به‌سه‌لامه‌تی
شوێنی شه‌ڕو پێكادانه‌كه به‌جێبهێڵن.
بۆ به‌دواداچونی ئه‌م هه‌واڵه په‌یوندی به‌به‌رپرسانی
سه‌ربازی‌و سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان كرا، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بون له‌وباره‌وه
هیچ لێدوانێك بده‌ن.
**
گیاره‌نگ:
شه‌ڕو پێکدادانی هێزێەکانی پارێزه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ 2هێزی سوپای پاسداران لە ناوچەی سەردەشت و مەریوان
سێ شەممە, 16 سێپتا‌مبر 2014
بە پێی هەواڵی گەیشتوو و بە
پێی ڕاپۆرتی ماڵپەری پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەوی ٢١ ی خەرمانان دەستەیەک لە
ڕۆڵەکانی پارێزەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان گوندەکانی کانی‌زەرد و وەردێ لە ناوچەی
سەردەشت
دەکەونە کەمینی هێزێکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی،
بەلام ڕۆڵەکانی پاریزەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان گورج لێیان وەدەست دێن و لە شەرو پێکدادانێک
دا توانیان گەمارۆ و کەمینی دوژمن تێک بشکێنن و هاوکات چەندین کەس لە هێزە داگیرکەرەکانی
کوردستان بکوژن و بۆ خۆیان بە سەلامەتی بەرەو شوێنی دیاری کراوی خۆیان برۆن.
شایانی باسە کە ڕۆڵەکانی پارێزەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لەو چالاکی‌یەدا بە شێوەیەکی پارتیزانی توانیویانە بەرەنگاری هێرشی لەنەکاوی دوژمن
ببنەوە و هاوکاتیش زەبرێکی گورچکبر لە هێزەکانی ڕژێم بدەن و بە پێی هەواڵی گەیشتوو
چەندین کوژراو بریندار لە بەرەی شەردا بەجێ ماون و دواتر بەرەو نەخۆشخانەی شاری سەردەشت
بەرێ کراون.
هەر لەو پەیوەندی‌یەدا و لە چالاکی‌یەکی دیکە دا
ڕۆڵەکانی گەل کەمینێکی دیکەی رژێمان لە ناوچەی مەریوان تێکشکاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەری پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شەوی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ ی خەرمانان دەستەیەک لە ڕۆڵەکانی پارێزەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لە نێوان گوندەکانی ئەسکۆڵ و کانی‌کەوە لە ناوچەی مەریوان دەکەونە کەمینی جاش و پاسدار
و هێزێکی زۆری رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئەو دەستە لە ڕۆڵەکانی گەل بە شێوەیەکی پارتیزانی
و بە گورج‌وگۆڵی لە دوژمن وەدەست هاتوون و لە دوای تێکهەڵچوون و بەگژداچوونەوە توانیویانە
کەمینی دوژمن تێک بشکینن و چەندین کەس لە هیزە ترسنۆکەکانی رژێم بکوژن و بۆ خۆشیان
بە سڵامەتی لە ناوچەکە دوور بکەونەوە.
شایانی باسە کە هێزی زۆر و بۆری رژێم لە ژێر پشتیوانی
ئاگری دۆشکە و چەکی دیکەدا پشتیوانیان لە هێزەکانی خۆیان لەو کەمینە دا دەکرد، بەڵام
ڕۆڵەکانی پارێزەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئازایانە و بێ راوەستان زەربەی خۆیان لە هێزەکانی
رژێم دا‌و و بە پێی هەواڵ دوو کەس بە ناوەکانی ئەمانی و قەنبەری کوژران و بوونە قوربانی
سیاسەتی چەپەڵی کۆماری ئیسلامی ئێران.
جێگای ئاماژەیە کە شەوی پێشتر لە شەرو تێکهەڵچوونێک
دا لە نێوان ڕۆڵەکانی پارێزەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت چەند کەسی دیکە
بە سزای کردەوە خراپەکانی خۆیان گەیشت بوون و ڕۆڵەکانی گەلیش توانیبوویان کەمینی دوژمن
تێک بشکێنن و درێژە بە کاری خۆیان بدەن و دوژمن زەبوون و دەستەوەستان بکەن.
**
ڕۆژهه‌لاتتایمز:
له مه‌ریوان شه‌رو تێكهه‌ڵچوون له نێوان پێشمه‌رگه‌ی
رۆژهه‌ڵات‌و سپای پاسداران روو ده‌دات
http://www.rojhelattimes.net/manshet/1209
سێ شەممە, 16 سێپتا‌مبر 2014 17:08 |
رۆژهەڵات تایمز: شه‌رو پێكادان له نێوان هێزیكی
پێشمه‌رگه‌و سپای پاسداران له ناوچه‌ی مه‌ریوان روو ده‌دات. به پێی زانیارییه
هه‌رێمیه‌كان ئه‌م شه‌رو پێكادانه له گوندی "كانی كه‌وه‌ی" مه‌ریوان
روو ده‌دات‌و زانیاری ورد له سه‌ر بوونی كوژراو و برینداره‌كانی هه‌ر دوو لا نیه‌و
ئەو هێزەی پێشمەرگە هیچ بریندارێکی لەو شەرەدا نەبووە.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شه‌ره‌كه
٤٥ دەقیقەی خایاندوه‌و هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
له گه‌ڵ ته‌ئیدی هه‌واڵه‌كه ره‌تیكرده‌وه له‌م شه‌رەدا پێشمه‌رگه برینداربووبێت‌و
رایگه‌یاند هێزه‌كه‌یان به سه‌لامه‌تی دوای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ك شوێنی شه‌ره‌كه‌یان
به‌جێ‌هێشتوه. شه‌ره‌كه کاتژمێر ١٢ی شه‌وی هه‌ینی روویداوه‌و بۆ رۆژی دواتر
تۆپخانه‌كانی سپای پاسداران كێوه‌كانی ده‌وروبه‌ری گوندی "كانی كه‌وه"یان
تۆپباران كردوه.
ئه‌م پێكادانه‌ی پێشمه‌رگه‌و سپای پاسداران له
كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی رابردوو له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت شه‌رو پێكادانێكی
تر له نێوان هێزێكی پێشمه‌رگه‌و سپای پاسداران روویدا كه سه‌رچاوه هه‌رێمیه‌كان
باس له كوژران‌و برینداربوونی هێزه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن. هیچ حیزبێكی رۆژهه‌ڵات
تا ئێستا به‌رپرسیاره‌تی شه‌ره‌كانی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتوه، به‌ڵام ده‌گوترێ له نێوخۆی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێزێكی پێشمه‌رگه به نێوی "پاریزه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان" پێكهاتووه، زانراوه ئه‌م هێزه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی سنه‌و
مه‌ریوان خۆیان وه‌ك: "لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان به خه‌ڵك ناساندووه".
**
کوردستان‌وکورد:
شه‌ڕو پێکدادانی هێزێکی پارێزه‌ری
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ هێزێکی سپای پاسداران
2014-09-15 23:12:58
له شه‌ڕو
پێکدادانی هێزێکی پارێزه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ هێزێکی سپای پاسداران له
ناوچه‌ی سه‌رده‌شت‌دا چه‌ند چه‌کداری هێزه‌کانی ریژیم کوژران‌و بریندار بوون.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی، 21 ی خه‌رمانان هێزه‌کانی سپای پاسداران
له سه‌رده‌شت له ناوچه‌یه‌ک به ناوی پشتی سه‌رچاوه‌ی قه‌په‌به‌زێن له نێوان ئاواییه‌کانی
" کانی زه‌رد" و " وه‌ردێ" که‌مینیان بۆ پۆلێک له ڕۆڵه‌کانی پارێزه‌ری
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان توانیویانه لێیان وه‌ده‌ست بێن‌و
جیا له تێکشکاندنی گه‌مارۆو که‌مینه‌که، چه‌ند که‌س هێزه‌کانی رێژیم بکوژن‌و خۆیان
به سڵامه‌تی له ناوچه‌که دوورکه‌ونه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی کوژراوکانی
هێزه‌کانی رێژیم خه‌ڵکی ناوچه‌که نه‌بوون، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم بێده‌نگه‌یان
له‌و ڕووداوه کردوه‌و ناو و نیشانی کوژراوه‌کان ڕانه‌گه‌یه‌ندراون.
**
کوردستان‌وکورد:
کوژران‌و بریندار بوونی چه‌ند
که‌س له هێزه‌کانی رێژیم له مه‌ریوان به ده‌ستی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
2014-09-16 12:45:54
له چالاکییه‌کی
دیکه‌ی ڕۆڵەکانی گەلدا بۆسه‌یه‌کی دیکه‌ی هێزه‌کانی دوژمن له مه‌ریوان تێکشکێندرا.
شەوی هەینی لە سەر شەممە ٢٢ی خەرمانان گروپێک لە
ڕۆڵە خەباتکارەکانی ناوچەکانی خوارووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ناوچەی مەریوان خەریکی کار‌و چالاکی بوون،
لە گەڵ بۆسەیەکی بەرینی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکهاتوو، لە سوپای پاسداران،
نیروی ئینتیزامی‌و جاش و بەکرێگیراوی کورد، بەرەو ڕوو بوون‌و شه‌رو پێکدادان له نێوانیاندا
دروست بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی "پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان"دەستەیەک لە پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە نێوان گوندەکانی
"ئەسکۆڵ" و "کانی کەوە" لە گەڵ کەمین‌و دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی
کۆماری ئیسلامی بەرەوڕوو بوونه‌ته‌وه‌و، له حاڵیکدا ئەم ناوچەیە چەندین پایەگای نیزامیی
کۆماری ئیسلامیی تێدایە، به‌ڵام نیشتمانپاریزانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گورجی لێیان
وەدەست هاتوون.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته ئەگەرچی کەمینەکە بەربڵاو بوو
و لە پایه‌گاکانیشه‌وه جاش و پاسدارەکان، بە ئاوری دۆشکە‌و ناردنی چەکداری دیکە پشتیوانی
دەکران، بەڵام ڕۆڵە قارەمانەکانی خوارووی کوردستان، شەڕێکی چەند سەعاتەیان لە گەڵ کردوون‌و
توانیویانه بە سڵامەتی لە بۆسەکانی دوژمن دەرباز بن‌و ئەم ناوچەیە بە جێ بێڵن.
بە گوێرەی هه‌واڵ له‌و شه‌ڕو پێکدادانه‌دا چەند کەس
لە هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کوژراون‌و برینداربوون کە تەرمەکانیان بەیانیی ڕۆژی
شەممە بە ئامبولانس به‌ڕێی مەریوان کراون‌و ناوی ٢ که‌س لە کوژراوەکانی رێژیم کە دەگوترێ
سەربە سوپای پاسدارانن، " ئەمانی" و "قەنبەری" بووه.
شایانی باسه تێکشکانی هێزه‌کانی رێژیم له ناوچه‌ی
مه‌ریوان له حاڵێک دایه که له ناوچه‌ی سه‌رده‌شتیش هێزه‌کانی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان توانیبوویان که‌مینێکی هێزه‌کانی ریژیم تێک بشکێنن‌و زه‌بری گورچکبڕیان لێ
بده‌ن.
سڵاو له تیكۆشه‌رانی كوردستان ،سڵاو له وره به‌رزی تیكۆشه‌رانی كورد.سڵاو له قاره‌مانان و حه‌ماسه خولقینه‌كانی كیله‌شین وئاگری و سپیسه‌نگ و پشه‌واو،ئاربابا،به گشتی هه‌موو رۆله گیان له سه‌رده‌سته‌كانی كورد.بژی دیمۆكرات
پاسخحذف