"پاریزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان" له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، که‌مێنێکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی‌یان تێک شکاند
تایبه‌ت به"پاریزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان":
ده‌سته‌یه‌ک له"پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان" له ته‌قه و
لێکدانێکی نێو سه‌عاته دا له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، توانیان وێڕای تیکشکاندنی که‌مینی
پاسداره‌کانی کۆماری ئیسلامی، ده‌ستێکی باشیشیان لێ بوه‌شێنن.
کاتژمێر1:30ی شه‌وی هه‌ینیی
رابردوو،12ی سێپته‌مبری2014(21ی خه‌رمانانی 1393) ده‌سته‌یه‌ک له"پاریزه‌رانی
رۆژهه‌لاتی کوردستان" له پشتی سه‌رچاوه‌ی"قه‌په ته‌زێن"، هه‌ڵکه‌وتوو
له نێوان گونده‌کانی "کانی زه‌رد" و "وه‌ردێ"ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت،
ده‌که‌ونه که‌مینی تاقمێک پاسدار و به‌کرێگیراوی کۆماری ئیسلامی. تێکۆشه‌رانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له گه‌ڵ یه‌که‌م ده‌سڕێژی پاسداره‌کان گورج لێیان وه‌ده‌ست
دێن. له تیکهه‌ڵچوونێکی نێوسه‌عاته دا،ڕۆڵه قاره‌مانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، که‌مینه‌که تێک ده‌شکێنن و له‌و ناوچه‌یه دوور ده‌که‌ونه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ئێمه گه‌یشتوون به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی
له ناوچه‌ی شوێنی ڕووداوه‌که ته‌رمی 3 کوژراو، وێڕای 4 بریندار بۆ شاری سه‌رده‌شت،
ده‌چێته‌وه. کوژراوه‌کان به هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوجه نه‌بوون، بۆ دۆستان و سه‌رچاوه‌کانی
ئێمه، نه‌ناسراون. هه‌ر به گویره‌ی راپۆرتی گه‌یشتوو به ئێمه، یه‌کێک له ڕۆڵه
نیشتمانپارێزه‌کانی ئه‌ندامی ئه‌و ده‌سته‌یه، به سووکی بریندار بووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر