ده‌بین به ده‌نگی زۆرلێکراوانی نه‌ته‌وه‌که‌مان
ده‌بین به ده‌نگی پاریزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان
ئه‌م وێبلاگه، راپۆرت و هه‌واڵ و بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندیدار به تیکۆشانی ڕۆڵه نیشتمانپارێزه‌کانی نێوخۆی ڕۆژهه‌لاتی
کوردستان، به تایبه‌تی هه‌واڵی چالاکییه‌کانی
هێزی به هێزی "پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان" بڵاو ده‌کاته‌وه.
چاوه‌ڕوانیمان له دڵسۆزان ونیشتمانپه‌روه‌رانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وه‌یه به ناردنی هه‌واڵ و راپۆرتی به سوود به تایبه‌تی
له باره‌ی تاوان و جینایه‌ت و تاڵانی هیزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمی کوردکوژی
کۆماری ئیسلامی، هاوکاریمان بکه‌ن. ئه‌م وێبلۆگه بکه‌ن به تریبونی بێبه‌شان و
مافپێشێلکراوان و زۆرلێکراوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بیکه‌ن به ده‌نگی کۆڵبه‌رانی
به ناحه‌قکوژراو، به‌ندییه سیاسییه‌کان که به تاوانی ئازادیخوازی و داوا کردنی سه‌ره‌تاییترین مافه‌کان له به‌ندیخانه‌کان
دان. بیکه‌ن به ده‌نگی هه‌زاران بنه‌ماله که ڕۆڵه‌کانیان به هۆی ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی
ئه‌و ڕێژیمه تووشی مادده سڕکه‌ره‌کان بوون. داوامان ئه‌وه‌یه بابه‌ته‌کانی ئه‌م
وێبلۆگه به‌ۆ ماڵپه‌ره‌کان و راگه‌یه‌نه ئازاده‌کان بنیرن و له رووداوه‌کانی
ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، ئاگاداریان بکه‌نه‌وه.
ئیمه‌یلی ئێمه بۆ پیوه‌ندی:
krdistanrojhalat@gmail.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر